رۆژوو سوننه‌تێکى خواییه، ته‌نها بۆ مرۆڤیش نییه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو دروستکراوه‌کانى تره، وه‌ک چۆن مرۆڤ رۆژوو ده‌گرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش گیانله‌به‌ره‌کانى تر‌ى سه‌ر زه‌وى رۆژوو ده‌گرن، هه‌ندێکیان وه‌ک مرۆڤ یه‌ک رۆژ و هه‌ندێکیشیان بۆ ماوه‌یه‌کى درێژخایه‌ن که مرۆڤ ئه‌و توانایه‌ى نییه، بهڕۆژووبونى هه‌ندێک گیانله‌به‌ر ماوه‌ى چه‌ند مانگێک ده‌خایه‌نێت بێ به‌ربانگکردنه‌وه، زۆربه‌ى کات رۆژووى هه‌ندێ گیانله‌به‌ر به‌وه‌یه ماوه‌یه‌ک ده‌چێته حاڵه‌تێکى بێ هه‌ستى و جوڵه، که پێى ده‌وترێت (سوڕى متبوون)، له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ خواردن ء خواردنه‌وه و جوڵه‌یه‌کى نییه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆرجار په‌یوه‌ندى به که‌ش و هه‌واوه‌وه هه‌یه.
له‌م جیهانه‌دا زۆر گیانله‌به‌ر له‌گه‌ڵ مرۆڤدا به‌شدارى له رۆژووگرتندا ده‌کات، هه‌ریه‌که‌و به‌پێى شێوازى خۆى، لێره‌دا نموونه‌ى چه‌ند گیانله‌به‌رێک ده‌خه‌ینه ڕوو که رۆژوو ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌زانیت که تۆ ته‌نها دروستکراوێکیت رۆژوو ده‌گریت:
* جاڵجاڵۆکه
جاڵجاڵۆکه له ماوه‌ى هێلکه‌کردن و هه‌ڵهێنانى هێلکهکانى و به‌خێوکردنى بهچکهکانیدا به‌رۆژوو ده‌بێت. هه‌ندێ جۆرى جاڵجاڵۆکه چادرێک به حه‌ریر و ئاوریشم دروست ده‌کات له ماوه‌ى هێلکهدانانیدا، بۆ ئه‌وه‌ى هێلکهکانى تێبخات، له‌و چادره‌دا ده‌مێنێته‌وه و جێى ناهێڵێت و به‌درێژایی ماوه‌ى هه‌ڵهاتنى هێلکهکانى به‌ڕۆژوو ده‌بێت، تاوه‌کو هه‌ڵدێن، له‌و کاته‌دا دایکێکى بێهێز ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند شله‌یه‌کی پێویست که له چه‌ند ده‌ردراوی لیکى خۆی دروستى ده‌کات بۆ بێچووه‌کانى ئاماده ده‌کات تاوه‌کو پێى بژین، چونکه بێچووه‌کانى ناتوانن خۆیان بژێنن، پاشان بێچوه‌کان ده‌چنه سه‌ر پشتى دایکیان ء له لاشه‌ى ده‌خۆن تاوه‌کو تێرده‌بن.
* شێر:
شێر رۆژانى دووشه‌مه به‌ڕۆژوو ده‌بێت، زۆربه‌ى گیانله‌به‌ران به‌رنامه‌یه‌کى رێک‌وپێکى خواردنى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه بۆ پارێزگاریکردن له ته‌ندروستى خۆیان، له‌وانه‌ش شێر که رۆژێکى ته‌واو -که رۆژانى دووشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌که- رۆژوو ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ى که ناونراوه پاشاى دارستان پێویسته له‌سه‌رى له هه‌فته‌یه‌کدا رۆژێک رۆژوو بگرێت، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه‌یه که به‌هۆى زۆر خواردنى گۆشته‌وه که خۆراکى سه‌ره‌کى شێره له‌شى تووشى ژه‌هراویبوون ده‌بێت، به‌م رۆژووگرتنهش له‌شى له‌و ژه‌هراویبوونه پاک ده‌بێته‌وه.
* ماسی سه‌له‌مون:
ئه‌م جۆره‌ى ماسى، ماوه‌ى (۱۶۰۰) کیلۆمه‌تر ده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه سه‌ره‌کیه‌که‌ى خۆى، تاوه‌کو له‌وێ گه‌را دابنێت، به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌ى گهشتهشى به‌ڕۆژوو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هۆى خواردنه‌وه له‌شى قورس نه‌بێت ء کێشى سوک بێت، تاوه‌کو گه‌شته‌که‌ى به‌ئاسانى و خێرایی بکات ء، به‌زووییش له ده‌ستى دوژمنه‌کانى رابکات.
* بولبول:
تێبینى کراوه کاتێک بولبول یان باڵنده‌یه‌کى ناو قه‌فه‌س بگوازرێته‌وه بۆ ناو قه‌فه‌سێکى تر، ئه‌وا ئه‌و بولبوله راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌کات به رۆژووگرتن، هۆکاره‌که‌شى گۆڕینى شوێنهکهیهتى، بۆیه له خهفهتیدا بۆ قه‌فه‌س ء ماڵه کۆنه‌که‌ى به‌ڕۆژوو ده‌بێت ء هیچ ناخوات، پاشان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى کاتدا ده‌ست ده‌کات به خواردن ء خوێندن ء، رۆژووه‌که‌ى ده‌شکێنێت.
* بۆق:
وه‌ک زانراوه بۆق یه‌کێکه له گیانله‌به‌ره وشکاوه‌کیه‌کان، به‌هۆى ساردى خوێنیه‌وه ده‌توانێت له‌ناو ئاو و له وشکانیشدا بژى، بۆق له هاوین ء به‌هاردا ده‌ژى، به‌ڵام له وه‌رزى پایز و زستاندا له‌ناو گه‌ده‌یدا بڕێکى زۆر خواردن هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئه‌وى به‌رگه‌ى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى بگرێت، به‌مه‌ش کێشى سێ ئه‌وه‌نده‌ى خۆى لێدێت، له‌م ماوه‌یه‌دا که ده‌چێته سوڕى متبوونه‌وه به جێگرى ده‌مێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک وه‌ک حاڵه‌تى به‌ستن له‌ناو سه‌هۆڵى لێدێت، تاوه‌کو وه‌رزى زستان ته‌واو ده‌بێت ء له وه‌رزى به‌هاردا سوڕى خوێنى ده‌ست پێده‌کات ء له‌و حاڵه‌ته‌ى دێته ده‌ره‌وه و ده‌ست به‌جوڵه ده‌کاته‌وه.
* سه‌گى ئاوى:
سه‌گى ئاوى یه‌کێکه له گیانداره شیرده‌ره گه‌وره‌کان، که له‌ناو ئاودا ده‌ژى، خۆراکیشى له‌سه‌ر گۆشته، ئه‌م گیانداره‌ش به‌درێژایی وه‌رزى زستان کاتى له‌ناو ئاو و به مه‌له‌کردن به‌سه‌ر ده‌بات، له کۆتایی مانگى ئابى هه‌موو ساڵیکدا ده‌چێته که‌نار ده‌ریا و بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێک له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا نێره‌ى ئه‌و گیانداره باشترین مێینه‌کانیان که نزیکه‌ى (۳۰) مێینه ده‌بن بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، پاشان ده‌چێنه جۆرێکى تایبه‌تى له به‌ڕۆژوو بوون ء ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌و شێوه ده‌مێننه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا نێره‌کان به‌ڕۆژوو ده‌بن ء به‌درێژایی شه‌و و رۆژ پاسه‌وانى مێینه‌کان ده‌که‌ن، مێینه‌کانى ئه‌م گیانداره‌ش که ئاوسن ء له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکدا بێچوویان ده‌بێت ء له‌ژێر چاودێرى دایکیاندا ده‌مێننه‌وه، بێچوه‌کان سه‌ره‌تا لاشه‌یان به فهرویهکى ره‌ش داپۆشراوه، له‌سه‌ریه‌تى که ئه‌و فه‌روه‌ى بگۆڕێت به داپۆشه‌رێک که له‌گه‌ڵ ژیانى ناو ئاودا بگونجێت، پاش ماوه‌یه‌ک بێچووه‌کان له دایکیان جیاده‌بنه‌وه و ده‌چنه قۆناغى بهڕۆژووبونێکهوه و به هیچ جۆرێک نه ئاو و نه خواردن ناخۆن، ئه‌م حاڵه‌ته‌شیان تا ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت، پاشان کاتى رۆژوو شکاندنهکهى دێت، له‌م کاته‌دا پێسته‌که‌یان ده‌گۆڕن به پێستێک که بۆ ناو ئاو بشێت، پاشان داده‌به‌زنه قوڵایی ئاوه‌وه و به‌ئاشکرا ده‌ست به خواردن ء خواردنه‌وه ده‌که‌ن، به‌م شێوه وه‌رزى زستان له‌ناو ئاودا به‌سه‌رده‌به‌ن ء پێده‌گه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که بێچویان ببێت، دیسانه‌وه سه‌رله‌نوێ ئه‌وانیش ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به حاڵه‌تى رۆژووگرتن ء بێچوو بوون.
* سمۆره:
سمۆره واناسراوه له ماوه‌ى وه‌رزى پایزدا بڕێکى زۆر کاکڵه و ناوکى خواردنه‌کان کۆده‌کاته‌وه و ده‌یخوات، له‌م کاته‌شدا به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو کێشى زیاد ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ى که خۆى بۆ شتێکى گه‌وره ئاماده بکات، دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى زستان دێت، ئه‌م گیانداره‌ش ده‌چێته شێوه‌یه‌کى سه‌رسوڕهێنه‌رى رۆژووه‌وه به‌جۆرێک ناتوانێت جوڵه بکات، بۆیه شوێنێکى شاراوه‌ى فراوان ء گونجاو له‌ناو ئه‌شکه‌وت یان قه‌دى دره‌خته وشکه‌کاندا بۆخۆى ده‌دۆزێته‌وه و خه‌وێکى قوڵ ده‌ست پێده‌کات، هه‌ناسه‌کانى که‌مده‌بێته‌وه به جۆرێک واده‌زانرێت که دونیاى به‌جێ هێشتووه.
ئه‌م خه‌وه له خه‌وى گیانداره‌کانى تر جیاوازه، چونکه هیچ ده‌نگێکى گه‌وره یان جوڵه‌یه‌کى به‌هێز به‌خه‌به‌رى ناهێنێت، به‌ڵکو ده‌چێته حاڵه‌تێکى وه‌کو سوڕى متبوونه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌شدا هیچ جۆره چالاکیه‌کى نامێنێت، زۆر به‌هێواشى هه‌ناسه ده‌دات ء ماسولکه‌کانى پشوو ده‌ده‌ن ء گه‌ده و ریخۆلهکانیشى ده‌حه‌وێنه‌وه، جگه له‌مانه‌ش چاوه‌کانى له رووانین بۆ خواردن ده‌حه‌سێنه‌وه. به تێپه‌ڕبوونى وه‌رزى زستان ئه‌و خواردنانه‌ى که هه‌ڵى گرتووه ته‌واو ده‌بێت ء چهوریهکانى له‌شى ده‌توێنه‌وه، له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاریشدا له‌شى سه‌رله‌نوێ گه‌رم ده‌بێته‌وه و له‌و بێهۆشى و خه‌وه درێژخایه‌نه‌ى هه‌ڵده‌ستێته‌وه، به‌جۆرێک لاشه‌یه‌کى ڕێک ء که‌مێک لاوازى ده‌بێت، ده‌ست به جوڵه و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى خۆراک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى پێویستیى له‌شى پێ پڕبکاته‌وه، به‌م جۆره ماوه‌ى به‌ڕۆژوو بوونه‌که‌ى ته‌واو ده‌کات ء ئه‌م رۆژانه‌ى وه‌ک رۆژه‌کانى جه‌ژنى لێدێت.
* جرج:
ئه‌م جرجانه کۆمه‌ڵێکى شیرده‌رن، زۆرجار به‌کۆمه‌ڵ ده‌ژین، مێینه‌کانیان بێچوه‌کان به‌خێو ده‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له سه‌ره‌تاى زستاندا داده‌به‌زێت، ئه‌مانیش ده‌ست به ڕۆژووگرتن ده‌که‌ن و، ده‌چنه سوڕى متبوونى زستانه‌وه، که وه‌ک حاڵه‌تێکى (غیبوبه)یه، به‌جۆرێک هه‌ست به‌وه ناکه‌ن که له ده‌ورو پشتیاندا رووده‌دات، به‌هۆى بوونى چه‌ورى زۆر له له‌شیدا، له ماوه‌ى به‌ڕۆژوو بوونهکهشیدا ئه‌م چه‌وریه سه‌رف ده‌کات، دواى تێپه‌ڕبوونى زستان و هاتنى گه‌رما ئه‌مانیش له‌و خه‌وه‌یان به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه، چاویان به ده‌وروبه‌ر ده‌که‌وێته‌وه و ده‌ست به جووڵه ده‌که‌نه‌وه و رۆژووه‌که‌یان کۆتایی پێ ده‌هێنێن ء هه‌رچیه‌کیان ده‌ستکه‌وێت ده‌یخۆن.
هه‌ندێ گیاندار له کاتى خه‌فه‌ت ء نه‌خۆشیدا به‌ڕۆژوو ده‌بن
هه‌ندێ گیانله‌به‌رى وه‌ک ئه‌سپ له‌کاتى نه‌خۆشیدا رۆژوو ده‌گرێت و هیچ خواردنێک ناخوات. به‌هه‌مان شێوه سه‌گ کاتێک ئێسکێکى ده‌شکێت بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى بیست رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بێت، هه‌روه‌ها کاتێکیش که خاوه‌نه‌که‌ى له‌ده‌ست ده‌دات رۆژوو ده‌گرێت.
هه‌ندێ گیانله‌به‌رى وشکانیش وه‌کو ئاسک ء هه‌ندێ باڵدارى کێوی کاتێک ده‌ستگیر ده‌کرێن به‌ڕۆژوو ده‌بن، وه‌ک ده‌ربڕینى خه‌فه‌ت ء ناڕه‌زایی.
دره‌ختیش رۆژوو ده‌گرێت
هه‌روه‌ها دهختیش رۆژوو ده‌گرێت، کاتێک له وه‌رزى پایزدا گه‌ڵاکانى ده‌وه‌رێت، وه‌ک دره‌ختى قه‌یسى که رۆژوو ده‌گرێت وده‌چێته سووڕى متبوونه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دره‌خت له‌جێى خۆى جێگره ناتوانێت وه‌کو گیانله‌به‌ران خۆى حه‌شار بدات، بۆیه ماوه‌ى رۆژووگرتنهکهى به وه‌ستاوى دهمێنیـَتهوه، کاتێک سه‌رما هه‌موو شتێک له‌ناوده‌بات ئه‌م دره‌خته‌ش هیچى له‌به‌رده‌مدا نامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ى هه‌موو گه‌ڵاکانى بوه‌رێنێت، به‌هه‌مان شێوه‌ى گیانله‌به‌ره‌کانى تر پاش ته‌واوبوونى وه‌رزى زستان وهاتنهوهى وه‌رزى به‌هار سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ژیانه‌وه ده‌کات و ورده‌ورده چرۆکانى سه‌ر دهردههێنێتـهوه.
وه رگیر : رۆزى عه‌لى
سه رچاه : یه کگرتوی خوشکان