ادبیاتکوردی

جۆرەکانی دڵ لە قورئانی پیرۆز دا

دڵ لە قورئان دا

نکات برگزیده مطلب
  • دڵە دڵنیاکان
  • دڵی نەخۆش

جۆرەکانی دڵ بەگوێرەی ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هاتوو
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا چەند جۆرێکی زۆری لە دڵ باسکردووە،

کردونی بەدوو گرووپەوە
یەکەم ( دڵە سپی یەکان)
خاوەنی ئەم دڵە هەرگیز ڕێگە نادات جگە لە ڕاستی بچێتە ناو دڵیەوە ،ئەگەر تووشی فیتنە و بەڵایەک هات دڵی دێنێتەوە یەک تا سنوری داخستن، بەهۆی دڵگرانی پێی، بۆیە خاڵێکی سپی لەسەر دڵی دەدرێت …ئەمانیش دەبنە چەند بەشێکەوە
لەوانە….
دڵە دڵنیاکان 
( الَّذِینَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِکْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِکْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) واتە:ئەوانەی باوەڕدارن و دڵیان بە یادی خودا دڵنیاو ئارامە،مەگەر دڵەکان تەنها بەیادی خودا بەئارام نابن.

دڵی ساغ(القلب السلیم)
دڵێکە یەکلا بووەتەوە بۆ خودا،چۆڵە لە هەموو لادانێک( إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِیمٍ )واتە:تەنها کەسانێک لە دواڕۆژدا سەرفرازن کە بەدڵێکی ساغەوە گەڕابنەوە بۆلای خودا.

دڵێکی بەخۆدا شکاوە(القلب المنیب)
دڵێکە هەردەم بۆلای خودا دەگەڕێتەوە و داوای لێبووردن لە هەڵەکانی دەکات
(مَّنْ خَشِیَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَیْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُّنِیبٍ ) واتە:ئەوکەسەی شەرم لە خودایەکی نادیار دەکات و بەدڵێکی بۆلای خوداگەڕاوە دێتەوە لای پەروەردگار.

دڵێکی پڕ لە ترس لە خودا
ئەودڵەیە لە خودا دەترسێ:( (۱) إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِینَ إِذَا ذُکِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِیَتْ عَلَیْهِمْ آیَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِیمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ یَتَوَکَّلُونَ) واتە:باوەڕدار ئەوەیە کاتێک یادی خودای لا دەکرێت دڵیان پڕ دەبێت لەترسی خودا،وەکاتێک ئایەتەکانی خوایان بۆ دەخوێنرێتەوە باوەڕیان زیاد دەکات و متمانەیان بەخودا زیاتر دەبێت.

دڵە بۆ خودا لەرزاوەکان(القلوب المقشعرە)
(تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِینَ یَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِینُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِکْرِ اللَّهِ ۚ )
واتە:دڵەکانیان لەترسی خودا دەکەوێتە لەرزە ،دواتر بەیادی خودا دڵەکانیان و پێستەکانیان نەرم دەبنەوە.

دڵی خۆپارێز(القلب التقی)
ئەودڵەیە هێماکانی خودا بەرز ڕادەگرێ 

( ذَٰلِکَ وَمَن یُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ) واتە:هەرکەس نیشانەکانی خودا بەرز ڕابگرێ ئەوە بەرهەمی دڵێکی خۆپارێزە لە سزای خودا.

دڵە بەخوداوە بەسراوەکان (القلوب المربوطه)
(وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَ مِن دُونِهِ إِلَٰهًا ۖ لَّقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا )
واتە:دڵەکانیانمان پەیوەست کرد بەخۆمانەوە،ئەوکاتەی کەهەستان یەک دەنگ ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەمینە جگە لەو بەندایەتی بۆ کەس ناکەین.

دڵە خۆ بەکەم زانەکان بۆ خودا(القلوب المخبه)
(فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِینَ آمَنُوا إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِیمٍ )واتە:دڵەکانیان بۆ خودا نەوی دەبێت،خوداش باوەڕداران لەسەر ڕێگە ڕاستەکەی خۆی ڕێنونی دەکات و هاوکاریانە.

دڵە پێکەوە گرێدراوەکان(القلوب المؤلفه)
(وَأَلَّفَ بَیْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِی الْأَرْضِ جَمِیعًا مَّا أَلَّفْتَ بَیْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰکِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَیْنَهُمْ ۚ إِنَّهُ عَزِیزٌ حَکِیمٌ) واتە:خودا دڵەکانی پێکەوە گرێداون،گەرتۆ هەموو دوونیات خەرج کردایە نەتدەتوانی ئەو دڵانە پێکەوە گرێ بدەیت،بەڵکو خوایەکی داناو بەتوانا پێکەوەی گرێی داون.
گرووپی دووهەم
دڵە ڕەشەکان
لەوانە ….
القلب الغلیظ–دڵەتووندەکان
ئەو دڵەیە ڕەحم وبەزەی لێداڕناوە
( ۖ وَلَوْ کُنتَ فَظًّا غَلِیظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِکَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَکَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُتَوَکِّلِینَ) واتە: ئەگەر تۆ کەسێکی ووشک و دڵ تووند بوویتایە لە دەورت هەڵدەستان ، بۆیە لێیان ببورەو داوای لێخۆشبوونیان لە خودا بۆ بکە،وە لەکارەکانتا پرسیان پێبکە،وە ئەگەر ڕات هاتە سەر هەرکارێک بیکەی ،پشت بەخواببەستە.

دڵە سەرلێشێواوەکان (القلوب الحائرە)
( فَأَمَّا الَّذِینَ فِی قُلُوبِهِمْ زَیْغٌ فَیَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَهِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِیلِهِ ۗ)واتە: ئەوانەی دڵەکانیان سەرلێشێواو بێ بەرنامەن، شوێن شتە گوماناویەکان دەکەون ،بەمەستی ئاژاوە نانەوە یان مانای خراپ لێوەرگرتن.

دڵە بێئاگان (القلب الغافل)
ئەودڵانەی بێئاگان لە ئەرک و ڕۆڵیان لە ژیاندا(وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِکْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَکَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا)واتە:گوێ مەگرە لەوانەی دڵەکانیان بێئاگایە لە یادی خودا ،شوێن ئارەزووی خۆیان کەوتوون و کاریان زیادەڕەوی یە.

دڵە ڕەقەکان (القلب القاسی)

ئەودڵانەی نەخوادەناسن و نەیادی دەکەن
(فَوَیْلٌ لِّلْقَاسِیَهِ قُلُوبُهُم مِّن ذِکْرِ اللَّهِ ۚ أُولَٰئِکَ فِی ضَلَالٍ مُّبِینٍ )واتە:سزای دۆزەخ بۆ ئەوکەسانەی دڵیان ڕەقەو یادی خودا ناکەن،ئەوانە لە تاریکی یەکی ئاشکرادان.

دڵە ڕووپۆشراوەکان(القلوب المغلفە)
(وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّهُ بِکُفْرِهِمْ فَقَلِیلًا مَّا یُؤْمِنُونَ)واتە: ووتیان دڵەکانمان ڕووپۆش بووە ،بەڵکو خوای گەورە بەهۆی بێبڕواییانەوە دڵەکانی خاڵی کردون لە ڕەحمی خۆی ئەوان بەکەمی بڕوادێنن.

دڵی نەخۆش
ئەودڵەیە کە تووشی نەخۆشی بووە،وەک گوومان ودووڕوی (فِی قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ بِمَا کَانُوا یَکْذِبُونَ )
واتە:دڵەکانیان نەخۆشە ،خودا نەخۆشتریان بکات،سزای پڕئازاریان بدات،بە هۆی درۆکانیانەوە.

دڵە مۆر لەسەر دراوەکان(القلوب المختومە)
( خَتَمَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَهٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِیمٌ)واتە:خودا مۆری داوە لەسەر دڵەکانیان،لەسەر گوێکانیان،وە پەردەی بەسەر چاوەکانیاندا هێناوە،وەسزایەکی زۆر گەورەیان بۆ ئامادەکراوە.

دڵە داخراوەکان (القلوب المطبوعه)
(أُولَٰئِکَ الَّذِینَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِکَ هُمُ الْغَافِلُونَ (۱۰۸) )واتە:ئەوانە کەسانێکن خودا دەرگای دڵەکانی داخستوون،گوێکانیان نابیستێ و چاوەکانیان نابینێ،ئەوانە کەسانێکی بێ ئاگان.

دڵە شاراوەکان(القلوب المکنونە)
( وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِی أَکِنَّهٍ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَیْهِ وَفِی آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِن بَیْنِنَا وَبَیْنِکَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ )واتە:دڵەکانمان شتی بەسەردا دراوە،لەوەی تۆ بانگمان دەکەی بۆی ،گوێکانمان سەنگینە،لە نێوان ئێمەو تۆدا پەردەهەیە تۆ کاری خۆت بکەو ئێمەش کاری خۆمان دەکەین.

دڵە کوێرەکان (القلب الاعمی)
ئەو دڵەیە کە ڕاستی یەکان نابینێ 
( فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَٰکِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِی فِی الصُّدُورِ) واتە: بێبڕوای و هەست نەکردن چاوەکان کوێرناکا، بەڵکو ئەو دڵانە کوێردەکات کە لەسینەدایە.

دڵە کلیل دراوەکان (القلوب المقفلە)
(أَفَلَا یَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا)واتە:ئایا لە قورئان تێناگەن،یاخود دڵەکانیان داخراوە

دڵە بێ موبالاتەکان(القلوب اللاهیە)
(لاهیه قلوبهم …) ئەودڵانەی گرنگی نادەن بە ڕاستی یەکان و سەرگەرمی شتی ترن.

دڵە تاوان بارەکان(القلوب الآثمه)
ئەو دڵانەی گەواهییە ڕاستی یەکان دەشارنەوە
( ۚ یَقُولُونَ بِأَفْوَاهِهِم مَّا لَیْسَ فِی قُلُوبِهِمْ ۗ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا یَکْتُمُونَ)واتە:ئەوەی بەدەم دەیڵێن ئەوەنی یە کەلەناودڵەکانیاندایە،خودا تەواو ئاگادارە بەوەی شاردوویانەتەوە.

دڵە خۆبەزلزانەکە(القلب المتکبر)
ئەو دڵەیە خۆی لە خەڵکی بە گەورەتر دەگێرێت و ، ململانێی ڕاستیەکان دەکات و چەلە حانێ دەکات.
(إِلَٰهُکُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ فَالَّذِینَ لَا یُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَهِ قُلُوبُهُم مُّنکِرَهٌ وَهُم مُّسْتَکْبِرُونَ) واتە: ئێوە هەمووتان یەک خوداتان هەیە،بەڵام ئەوانەی بڕوایان بە ژیانی دواڕۆژ نی یە؛ دڵەکانیان ڕاستی یەکان ناخوازێ و خۆیان بەگەورەدەگرن.

دڵە دووڕووەکان (القلوب المنافقە)
( یَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَیْسَ فِی قُلُوبِهِمْ) واتە:ئەوەی بە زمان دەیڵێن ،ئەوەنی یە کەلە دڵیانایە،وەک کورد دەڵێت:(دەم و دڵیان یەک نی یە.
دڵە زینا کەرەکان (القلوب الزانیە)
چاوەکان زینا دەکەن ،دڵەکان زینا دەکەن، زینای چاو تێڕوانینی حەرامەو زینای دڵ بەئاوات خواستنی زینایەو داوێنیش ئەوڕاستی یە دەسەلمێنێ یاخود دەی داتە دواوە.
دڵەکان نهێنی بەندەکانن …. هەچ کەس نهێنی پاک بێت ژیانی هەموو پاک دەبێت!!!

خودایە دڵەکانمان بخەیتە ڕیزی دڵە ساغە دڵنیاکانەوە،داوای لێبووردن و سەلامەتی لە پەروەردگار دەکەین

وه رگێر له عه ره بی : عمر رشیدی

نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا