شعرکوردی

جێژنانە

ڕەمەزان ڕۆیی مانگی خێر و ئیحسان
موبارەک جێژنی ڕۆژوو بێ لە هەموان

دڵاوا وشاد ولەش ساخ‌ وبەکەیف بن
ئەویندارانی دینی پەروەرێنمان

لەفێرگەی نەفس ودڵ داهێنی ڕۆژوو
بەرەو ژین بن بە پێی دەستوری قورعان

چراخان کەن وەڕازێنن هەموتان
لەشاروگوندەوە کۆڵان بەکۆلان

بەبێ ئیسراف و خەرجی زۆرو بێ هۆ
وەدەرخەن شوێنەواری لوتفی یەزدان

بەشادی تێپەڕێنن ڕۆژ و شەوتان
بەبێ گوناە وخەتا و بێ ئەمری یەزدان

بیسەلمێنن کە شوێنکەوتوی ڕەسوڵن
ڕەوشت بەرزیە هەمو ئامانجی قورئان

لەسەر کردەی خودایی بن هەتاهەن
بمێنن تا ئەبەد بەوچەشنە ، یاران

بەسەردانی بە دڵ لەخزم ودۆستان
براوخوشک وکەس وکار،دۆست وجیران

بلاوێنن دڵی دایکی بە سۆزمان
کەڕەنجی زۆری دی لە سوری دەوران

دەستی باب ڕاموسن بۆ رێز و قەدری
وەدست بێنن دڵی، با بمرێ شەیتان

ئەگەرتووڕەی لە خوشک وبراو کەس وکار
لەرێی خودا گەردن ئازاکە هەمویان

نەکەی کزبی لەگۆشەی ماڵ ومەزرا
کەڕۆژی جەژنە ئەی تاکی موسڵمان

مناڵان بیرمەکەن ، ڕۆژی ئەوانە
بۆدایک وباب خۆشی و شایی دونیان

بەسۆز و میهرەوە بڕوانە دونیا
کەبەندەی خودای بەسۆزی ئەی موسڵمان

موسڵمانی بە بوونت بۆخودایە
ج ئەومانگەوچ مانگی تر هەر ئی خودان

لە ئێمەش وەرگرە خودایە دوعایە
لەخێروخۆشی پڕ بێ ووڵات وزێدمان


ئەبوبەکر مامەشی ـ مەهاباد

از طريق
ابوبکر مامشی
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

ابوبکر مامشی

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - مهاباد @ شغل : امام جماعت و خطیب و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن