اصولفقه

حوکمی بەرۆژوو بوونی رۆژانی جەژنی قوربان

رۆژانی جەژنی قوربان

رۆژانی جەژنی قوربان دروست نیە تێیدا بەرۆژوو ببین چونکە پێغەمبەری خوا – صلى الله علیه وسلم – فەرموویەتی: ( أیام التشریق أیام أکل وشرب وذکر الله).
رواه مسلم.
واتە: (أیام التشریق ) که دووەم و سێیەم و چوارەم رۆژی جەژنی قوربانن؛ رۆژانی خواردن و خواردنەوەو زیکری خوان).
ئەم حوکمە بۆ کەسێکە که لە حەج نەبێت، بەڵام ئەگەر لە حەج بوو، وە حەجەکەی ( تمتع )یان (قارن) بوو، وە نەیبوو کە حەیوانێک سەڕببرێت ئەوا دەبێت ( ١٠) رۆژ بەرۆژوو ببێت، (٣ ) رۆژی لە حەج وە (٧) رۆژەکەشی لە دووای گەرانەوەی بۆ شارەکەی خۆی، جا هەر کەسێک لەم تاقمە بێت ئەوا بۆی هەیە کە ( أیام التشریق) بەرۆژوو ببێت.
جگە لەم کەسانە کەسی تر بۆی نیە بەرۆژوو ببێت لەم چەند رۆژەدا، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە کەفارەتی (قتل) یان ( ظهار ) یان هەر کەفارەتێکی تریان لەسەرە، کە پێویستە لەسەر یەک بەرۆژوو ببن، لەم چەند رۆژەدا دروست نیە بەرۆژوو ببن، بەڵکو دووای جەژن دەست پێ دەکەن و بەردەوام دەبن لە تەواو کردنی کەفارەتەکەیان.
وە بە هەمان شێوە ئەو کەسانەی کە أیام البیض بەرۆژوو دەبن، دروست نیە (١٣)ی ئەم مانگە بگرن چونکە دەکاتە چوارەم رۆژی جەژن،
وە دەتوانن (١۴ ” ١۵ ” ١۶ )ى ئەم مانگە بەرۆژوو ببن.
بۆچی پێی دەوترێت ( أیام التشریق )؟
سمیت بأیام التشریق، لأن الناس یشرقون فیها اللحم أی ینشرونه فی الشمس، لییبس حتى لا یتعفن إذا ادخروه.
واتە: بۆیە ناوی لێ نراوە (أیام التشریق)؛ چونکە خەڵکی گوشتیان تێیدا دەکردە بەر هەتاوەکە بۆ ئەوەی ووشک ببێتەوەو ئەگەر هەڵیانگرت نەگەنێت.

وه رگێر : محمد محمودی

سه رچاه : کانال تلگرامی أ.د. حاکم المطیری (الآسک)

برچسب ها

محمد محمودی

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی- سردشت فعال دینی

نوشته های مشابه

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن