عباداتفقه

حوکمی تازەکردنەوەی نییەت بۆ هەموو ڕۆژێکی ڕەمەزان ؟

ئایا یەک نیەت لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە بەسە بۆ هەموو مانگەکە ؟ یاخود هەر ڕۆژەی پێویستی بە نییەتێکی تایبەت هەیە؟

د۰محمد سعدی

زانایان ڕای جیاوازیان هەیە لە بابەت نوێکردنەوەی نیەتی ڕۆژوی ڕەمەزان بۆ هەر ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزان؛ ئایا پێویستەکات هەر ڕۆژەی نییەتێکی تایبەت بێنیت یان یەک نییەت لە سەرەتای مانگەوە بەسە بۆ هەموو مانگەکە؟

د۰محمد سعدی (ئەندامی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان) دەڵێت:
کۆی فەقیهەکان جگە لە- مالیکی ؛و ڕیوایەتێکی ئیمام ئەحمەد- بۆ ئەوە دەچن کە ڕۆژوەوان پێویستە هەموو ڕۆژێک نییەتێکی نوێ بهێنێت لە مانگی ڕەمەزاندا؛ چونکە هەر ڕۆژە بۆ خۆی پەرستشێکی سەربەخۆیە و پێویستی بە نییەتی خۆی هەیە۰
بەڵام مالیکی و گێڕانەوەیەکی ئیمام ئەحمەد ڕایان وایە ڕۆژوەوان یەک نییەتی بەسە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان بیهێنێت بۆ گرتنی ڕۆژوی ئەو مانگە ؛ وەوەک نییەتی ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان ؛ئەو ڕۆژوانەش کە پێویستەکات بەسەر یەکەوە بگیرێت وەک کەفارەتی جووت بوون لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا یاخود کەفارەتی بکوژ(قاتل) ئەمانەش تەنها نییەتێک لە سەرەتای دەست پێکردنەوە بەسە بۆ ئەو ڕۆژوانە۰ بەمەرجێک نێوانی تیا درووست نەبێت بەهۆی سەفەر یان نەخۆشی یان منداڵ بوون یان سوڕی مانگانەی ئافرەت لەم کاتانەدا پێویست دەکات نییەتەکەی نوێ بکاتەوە۰

هاتووە لە بڵاوکراوەی فقهی کوەیتیدا:
جمهور بۆ ئەوەدەچن کە پێویستە نییەت نوێ بکرێتەوە لە هەموو ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزاندا؛ (لە شەودا یاخود بەگوێرەی ئەو ڕاجیاییەی پێشوو تا پێش لادانی خۆر لە نیوەڕۆدا-زوال-) بۆئەوەی نییەتی خۆ گرتنەوەکە جیابێتەوە لە نیتەی خۆگرتنەوە وەک خۆپارێزی یان وەک کارێکی ڕۆژانە(حمیە او عادە) چونکە هەر ڕۆژە سەربەخۆیە پەیوەست نین بەیەکەوە؛ خراپ بوونی ڕۆژوی هەر ڕۆژێک کاری نی یە بە ڕۆژەکەی ترەوە ؛ وەشەویش دەبێتە ناوەند لە نێوانیاندا کە لەشەودا حەڵاڵ دەبێت ئەوەی لە ڕۆژدا حەرامە ؛وەک تێپەڕیوی لێدێت بە پێچەوانەی حەج و ڕکاعەتەکانی نوێژ۰

لە ڕیوایەتێکی ئیمام ئەحمەدەوە دەفەرمووێت: (زفر و مالیک) بۆ ئەوەدەچن تەنها نییەتێک لە سەرەتای مانگەوە بەسە وەک نوێژ؛ بەهەمان شێوە ئەو ڕۆژوانە کە پێویستەکات بەدوای یەکدا بگیرێت وەک کەفارەتی جووت بوون لە ڕۆژی ڕەمەزان یان کووشتن؛ بەمەرجێک( نەی بچڕێنێت یان لەبارێکی وادا بێت پێویست بە شکاندن بکات) ئەوکات پێویستەکات نییەتەکە نوێ بکاتەوە ؛ چونکە هەندێک پەیوەستە بەوی تر ناکرێت نێوانیان بخرێت و لێک جیا بکرێنەوە تەنها نییەتێک بەسە ؛هەروەک پوچەڵ بوونەوەی هەندێک ئەویتر پوچەڵ ناکاتەوە؛ وەک نوێژ۰

بەو پێیە ئەگەر ڕۆژێک شکاندی بە هۆیەک یان بێ هۆ ؛درووستنیە ڕۆژەکانی تر بە ڕۆژو بێت بەو نییەتە؛ هەروەک هەندێکیان ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە ؛ وە وتراویشە درووستە ؛ هەروەک هەندێکیان پێشیان خستووە۰
نەزری دیاری کراویش بەمە دەچوێنرێت ؛ ابن عبدالحکم – لەمالیکی- دەڵێت: بۆ ڕۆژویەکی دوابەدوای یەک پێویستە تازەکردنەوەی نییەت ڕۆژانە؛ وەک ئەوەی چەند پەرستشێکی جیا جیابێت؛ لەوێوە کە نادروست بوونی ئەوەی تێپەڕیوە نابێتە هۆی نادرووست بوونی دوای خۆی۰
بەڵکو لە زفرەوە دەگێڕدرێتەوە ئەو کەسەی نیشتەجێیە و تەندرووستە ؛پێویستی بە نییتە نیە ؛چونکە خۆگرتنەوە لە نێوان عادەت و عیبادەتدایە؛ ئەو لە بنەڕەتدا لە نێوان عادەت و عیبادەتدایە بەو وەسفەی پێیدەدات دیاری دەکات؛ بە چ شێوازێک بیکات ئەوەی بۆ درووست دەبێت؛ کۆتایهات۰

زانای پایەبەرز شێخ( ابن عثیمیین) هەمان ڕای مالیکی هەیە هەروەک لە ڕاڤەی کتێبی (الممتع علی زاد المستنقع) دا دەفەرمووێت: هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن ئەو پەرستشانەی مەرجە بەدوای یەکدا بکرێن تەنها نییەتێکی بەسە لەسەرەتاوە؛ ئەگەر بە هۆیەک نێوانی تێدا دروست نەکات ؛نیەت دووبارە بکاتەوە ؛ بەم شێوەیە ئەگەر ڕۆژوەوان نیەتی هێنا لە سەرەتای ڕەمەزانەوە ئەو ئەم مانگە بە ڕۆژو دەبێت بۆ خودا ئەوە لە بریتی هەموو مانگەکە دەبێت بۆی؛ئەگەر هۆیەک درووست نەبێت ئەو لەدوایەکە بپچڕێت؛ وەک ئەوەی لە ڕەمەزاندا سەفەربکات؛ ئەوکات کە دەستی کردەوە بە ڕۆژو پێویستەکات نی یەتەکەی نوێبکاتەوە۰
ئەمەیان ڕاستترە چونکە موسڵمانان ئەگەر لەهەرکامیان بپرسیت دەڵێت:من نییەتم وایە ئەم مانگە تەواوی بە ڕۆژوبم ؛ بۆیە ئەگەر لە ڕاستیشدا نیەتەکە هەموو شەوێک دووبارە نەبووبێتەوە ئەو حوکمەکەی پێشتر داوە ؛ چونکە ئەسڵ وایە نییەتەکە نەبچڕێت ؛بۆیە ووتمان ئەگەر لەدوای یەکەکە بەهۆیەکی درووستەوە بچڕاو دواتر گەڕایەوە سەر ڕۆژوەکەی ئەوە پێویستی بە نوێکردنەوەی نییەت هەیە ؛ ئەم بۆچوونە دڵنیا ترە وە ئەکرێت تەنها خەڵکی کاری لەسەربکەن(کۆتایهات)۰

شێخ الاسلام ابن تیمییە (ڕەحمەتی خوای لێبێ) پرسیارێکی لێدەکرێت؛ بەم شێوەیە: گەورەمان چی دەفەرمووێت: ڕۆژوەوانی ڕەمەزان ئایا هەموو ڕۆژێک پێویستی بە نوێکردنەوەی نییەت هەیە یان نا؟

وەڵامی دایەوە:هەچ کەس بزانێت بەیانی ڕەمەزانەو نیەتی هەبێت بەڕۆژو ببێت ؛ئەوە نییەتی هێناوە بە زوبان بیڵێت یان نا۰ئەمە کاری تەواوی موسڵمانانە هەمووی نییەتی وایە بە ڕۆژوبێت۰(کۆتایهات)

پوختەکەی

وائەبینین بۆچوونی مالیکی بەهێزترە لە بۆچوونی جمهور لەم بابەتەدا ؛چونکە ئەگەر نیەتەکە بە کرداری نەوترابێت ؛پپێشتر بڕیاری لەسەرداوە؛ نییەتی ڕۆژو لەسەرەتاوە بەسە ؛ ڕۆژوەوان پێویستی نییە هەموو ڕۆژێک نییەتەکەی نوێ بکاتەوە مەگەر هۆکارێک ئەو بەدوای یەکابوونەی بچڕاندبێت؛ئەوکاتە پێویستەکات نییەتەکە نوێ بکرێتەوە ؛وەبەسە تەنها لەدڵدا ئەو مەبەستەی هەبێت ئەگەرچی بە زووبانیش نەیووتبێت.

خودازاناترە

[۱] – الشرح الممتع على زاد المستقنع (۶/۳۵۶) دار ابن الجوزی ـ الطبعه الأولى ۱۴۲۲هـ.
[۲] – مجموع الفتاوى(۲۵/۲۱۵) دار الوفاء ـ الطبعه : الثالثه ، ۱۴۲۶ هـ / ۲۰۰۵ م.


المصدر: اسلام انلاین


وه رگیر : عمر رشیدی – بانه

از طريق
عمر رشیدی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا