عباداتفقه

حوکمی گرتنی رۆژووی مانگی رەمەزان

بە بەڵگەی قورئان و سوننەت گرتنی رۆژووی مانگی رەمەزان فەرزی تایبەتی(فرض العین) یه و واجبە لەسەر هەموو موسوڵمانێکی عاقڵ و باڵغ و ساغ و نیشتەجێ و بێ عوزر کە رۆژووی ئەو مانگە بگرێ و لەدەستی نەداو و سستی و تەنبەڵی لێ نەکا .

????بە بەڵگەی قورئان :

خودای گەورە دەفەرموێ : {… فَمَن شَهِدَ مِنکُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ ۖ…} [البقره : ۱۸۵]

“جا هەرکامێکتان لە ئێوە مانگی رەمەزانی بینی(یان هەواڵی بینینی پێدرا) با ئەو مانگە بەرۆژوو بێ “

یان لە ئایەتی سەرتردا (۱۸۳ /بقرە) دەفەرموێ :

{یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَلَیْکُمُ الصِّیَامُ کَمَا کُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ}

“ئەی ئەو کەسانەی باوەرتان هێناوە ،رۆژووی رەمەزان لەسەرتان فەرز کراوە ، هەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە فەرز کرابوو ، بۆ ئەوەی پارێزاری و تەقوا بکەن .

????بە بەڵگەی سوننەت :

(طلعه)ی کوری عبدالله دەگێرێتەوە کە : عەرەبێکی دەشتەکی هاتە خزمەت پێغەمبەر(د.خ) و کوتی : رۆژوویەک کە خودا لەسەر من پێویستی کردوە بۆمی بڵێ : رەسولی ئەکرم (د.خ) فەرموی :

“شَهرَ رَمَضَانَ ٳلاَّ ٲن٘ تَطَوَّعَ شَیئاً “[بخاری (۴۶) مسلم(۱۱) صحیح الفقه السنه / سید سالم ]

(ئەوەی واجبە لەسەرت) “روژووی مانگی رەمەزانە ، مەگەر خۆت پێتخۆش بێ روژووی سوننەت گری.”

هەروەها :
ابن عمر (ر.خ) دەگێرێتەوە کەخۆشەویست (د.خ)فەرموی :

” بُنِیَ الْإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ : شَهَادَهِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلَاهِ، وَإِیتَاءِ الزَّکَاهِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ “. [صحیح البخاری ( ۴۵۱۳ )صحیح مسلم ( ۱۶ )سنن الترمذی ( ۲۶۰۹ )سنن النسائی( ۵۰۰۱ )]

“ئیسلام لەسەر پێنج -پایە- بنیاتنراوە ، شایەتی دان بەوە کە جگە لەخودا هیچ پرستراوێک نییە و موحەممەد (د.خ) رەوانەکراوی خودایەو بەرپاکردنی نوێژ و روژووگرتنیرەمەزان و حەجی ماڵی خودا . (بۆ کەسێک بتوانێ بیگاتێ)

ئەو بەڵگانەی هێنامانەوە لە قورئان و سوننەت دەیسەڵمێنن کە ئەو مانگە (مانگی رمەزان )مانگێکی زۆر پرخێرو بەرەکەتە و گرنگیەکی تایبەتی هەیە بۆ ئینسانی موسوڵمان .

????چۆنێەتی ئیسبات کردنی هاتنی مانگی رەمەزان :

هاتنی مانگی رەمەزان لەدوو رێگاوە سابت دەبێ

۱- دیتنی مانگ بە یەک شەوەیی و لەشەودا .

۲- مانگی شەعبان ببێتە سی (۳۰)پڕ .

چونکە پێغەمبەر(د.خ) فەرمویەتی :

” صُومُوا لِرُؤْیَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْیَتِهِ، فَإِنْ غُمَّ عَلَیْکُمْ فَأَکْمِلُوا عِدَّهَ شَعْبَانَ ثَلَاثِینَ “. [صحیح مسلم ( ۱۰۸۱ )سنن الترمذی ( ۶۸۴ )سنن النسائی ( ۲۱۱۷, ۲۱۱۸, ۲۱۱۹, ۲۱۲۳, ۲۱۳۸ )سنن ابن ماجه ( ۱۶۵۵ )]

واته : “کەمانگتان دی بەرۆژوو بن و – لەوسەریشەوە دووبارە- ئەگەر مانگتان بینی ، کۆتایی بە رۆژوو گرتن بهێنن ، وە ئەگەر هات و مانگتان لێ پەنهان (وون) بوو ، ئەوە ژومارەی رۆژەکانی شەعبان (۳۰) تەواو بکەن ، ئەوجار دەست بە گرتنی رەمەزان بکەن .”

ئەرکو وەزیفەی ئێمە دەرحەق بە مانگی رەمەزان :

ئەگەر ئێمە لەگەورەیی و فەزیلەت و بەهرەی بێ ئەژماری ئەو مانگە پیرۆز و موبارەکە تێفکرین و بروانینە بەڵگەکان ، بۆمان دەردەکەوێ کە مانگی رەمەزان نیعمەتێکە لە نێعمەتەکانی خودای میهرەبان و خەڵاتێکی پڕ بەهایە بۆ ئێمەی موسوڵمان . وە ئەوەش پێویستی دەکا لەسەرمان کە بە باشترین شێوە رێزو حورمەت و قەدر لەو خەڵاتە خوداییە بگرین و بە ساکاری و سادەیی لەپاڵی نەگوزەرێن و لەدەستی نەدەین و خۆی بۆ ئامادە و گورج و گۆڵ کەین و قۆڵی هیممەت و غیرەتی لێ هەڵماڵین و بە وورەو ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەرەو پیری ئەو میوانە پڕ خێرو بەرەکەتە برۆیین و لە قازانجە زۆرو بێ سنوورەکانی خۆمان بەهرەمەند کەین ، تا بەهۆی گرتنی رۆژووی ئەو مانگە پیرۆزە و ئەنجامدانی شەو نوێژ(تراویح) ەکەی ، گوناحەکانمان وبەر شەپۆڵی بەخشین ولێبوردەیی خودای غەففار خەین و بچینە ریزی پارێزکارانەوە و دوعاشمان ئەوە بێ و بلێین : “اللَّهُمَّ بَلِغ٘نَا الرَّمَضَان”

✍️ یوونس سولێمان زادە

سەرچاوەکان :
۱-فقه السنه / سید سالم
۲-خوا پەرەستی ئیسلامی / علی باپیر
۳- فرهنگ مبین / حمید مهدوی
۴- تەفسیری ئاسان / برهان محمد امین
۵-نرم افزار جامع الکتب التسعە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا