حەق و مافی پیغەمبەر (د.خ) لەسەر ئوممەتەکەی
ێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیه و سلم) لەسەر ئێمەی ئوممەتی، حەق و مافی زۆری هەن کە بەستراونەتەوە بە ئیمان هێنان بەو بەڕێزە و بەگەورەزانین و یارمەتی دانی و شوێنکەوتن و پەیڕەوی کردنی، باشترین کەسانێکیش کە شوێنی کەوتوون و بڕوایان پێی هێناوه، بێگومان سەحابە و یارانی باوەفای پێغەمبەر(د.خ) بوون.
عروه کوڕی مهسعود سهقهفی –ئەو کاتەی ئەو قسەیە دەکا بێ باوەڕ بوو د– دەڵێ: «ئەی گەلەکەم سوێند بە خودا ئەمن چومەتە لای دەرباری پادشاهان و دەرباری قەیسەری ڕۆم و چومەتە دەرباری کیسرای ئێران و لای دەرباری نەجاشی (پادشاکانی حەبەشی)، بەڵام نەمدیوە پادشایەک ڕێزدارتر بێ لەکن یاران و دەورووبەری، ئەو ئەندازەیە کە موحەممەد لهلای یارانی ڕێزدار و ماقووڵە» [اخرجە البخاری]
لە گەورەترین مافەکانی پێغەمبەر(د.خ) لەسەر ئوممەتەکەی:
۱- ئیمان بە پێغەمبەرایەتی خۆشەویست(صلی الله علیه و سلم):
خودای گەورە دەفەرموێت:
«…فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِیِّ الأُمِّیِّ الَّذِی یُؤْمِنُ بِاللّهِ وَکَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّکُمْ تَهْتَدُونَ» [اعراف/۱۵۸]
باوەڕی پتەو بهێنن بەو خودایە و پێغەمبەرەکەی کە هەواڵدەرێکی نەخۆیندەوارە (تا هیچ کەس نەڵێ پیاوێکی خوێندەوارە و خۆی قوڕئانی داناوە) ئەو پێغەمبەرەی خۆی باوەڕ دەهێنێ بە خودا و فەرمانەکانی، دە ئێوەش شوێنی بکەون، بۆ ئەوەی هیدایەت و ڕێنمویی وەرگرن.
جا بێگومان ئیمان و باوەڕی ئینسان دانامەزرێ و درووست نابێ، هەتا ئیمان بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد نەهێنێ و شایەتی لەسەر نهبووەت و ڕیسالەتی نەدا.
۲- ئیمان بەوەی کە پێغەمبەر(د.خ) کۆتایی هێنەری پێغەمبەرانە:
خودای تاقانەش دەفەرموێت:
«مَّا کَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِکُمْ وَلَکِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِیِّینَ وَکَانَ اللَّهُ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیماً» [الاحزاب/۴۰]
موحهممهد وەنەبێ باوکی هیچ کەس لە پیاوانتان بێ، بەڵکو پێغەمبەری خودا و دواهێنەری پێغەمبەرانە، هەمیشە و بەردەوامیش خودا بە هەموو شتێک زانایە.
پێغەمبەریش(د.خ) دەفەرموێت:
«… وَإِنَّهُ سَیَکُونُ فِی أُمَّتِی ثَلَاثُونَ کَذَّابُونَ، کُلُّهُمْ یَزْعُمُ أَنَّهُ نَبِیٌّ، وَأَنَا خَاتَمُ النَّبِیِّینَ لَا نَبِیَّ بَعْدِی» [سنن أبی داود (۴۲۵۲) سنن ابن ماجه (۳۹۵۲) مسند أحمد (۲۲۴۵۲ )] صححه الٲلبانی
لە ئوممەتی منیشدا سی درۆزن دەبێ، هەموویان وا گومان دەبەن کە پێغەمبەرن، لهکاتێکدا من کۆتایی پێغەمبەرانم و پێغەمبەر نایە دوای من.
لە فەرموودەی دیکەدا هاتووە دەفەرموێت: «لە ئوممەتدا دەججال و درۆزن هەن، بیست و حەوت کەسن، چواریان ئافرەتن، لهکاتێکدا من کۆتایی پێغەمبەرانم و پێغەمبەر نییە لە پاشی من» [رواە احمد و طبرانی و البزار و رجال البزار رجال الصحیح]
موسوڵمانان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەر کەسێک ئیدیعای پێغەمبەرایەتی بکا دوای محمد(د.خ)، ئەوە کافر و بێ باوەڕ و درۆزنە، داوای تۆبە و گەڕانەوەی –لە لایهن گەورە و ئیمامی موسوڵمانان– لێ دەکرێ، جا ئەگەر گهڕایهوە و تۆبەی کرد باشە، دەنا بە بێ باوەڕی دەکوژرێ.
۳- ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) بێ گوناح و پاکه لە تاوان، ئەو بڕگەیەش دابەش دەبێ بە چەند بەش:
️ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پارێزراوە لە هەموو هەڵە و پەڵە و لادان و لاڕێییەک، لە ئیدیعای پێغەمبەرایەتییهکەیدا.
خودای باڵادەست دەفەرموێت:
«وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَیْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِیلِ ٭ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْیَمِینِ ٭ ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِینَ ٭ فَمَا مِنکُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِینَ»
خۆ ئەگەر موحەممەد(سهلامی خوای لهسهر بێت) هەندێک قسە و گوفتاری بە دەم ئێمەوە هەڵبەستایە ٭ ئەوە بە هێز و دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت ٭ لە پاشان ڕەگی دڵمان دهپچڕاند و دهمانمرانت ٭ کەسیش نییە لە ئێوە بەرگری بکا له ئێمه.
ئیمان بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پارێزراوە لە ڕاگەیاندنی دینی خودا و ڕیسالەتەکەی.
خودای بێ هاوتا دەفەرموێت:
«وَمَا یَنطِقُ عَنِ الْهَوَى ٭ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْیٌ یُوحَى» [النجم۳،۴]
قسە و گوفتاریشی لە ڕووی ئارەزووبازی و هەوا و هەوەسەوە نییە ٭ ئەوەی کە ڕاشی دەگەیێنێت، تەنها نیگا و وەحی خوداییە.
باوەڕ بەوەی پێغەمبەر(د.خ) پاک و پارێزراوە لە کوفر و هابەش بڕیاردان و تووشبوون بە قسەی پڕ و پووچ و گوناح و تاوان، پێش پیغەمبەرایەتی و دوای هەڵبژاردنیشی بۆ پێغەمبەرایەتی.
حەق تەعالا دەفەرموێت:
«مَا ضَلَّ صَاحِبُکُمْ وَمَا غَوَى» [النجم/۲]
هاوەڵ و هاوڕێی ئێوە موحهممهد(سهلامی خوای لهسهر بێت) گومڕا و سەرلێشێواو نەبووە و لە ڕێگای ڕاست و ڕەوان نەترازاوە.
۴- ئیمان و باوەڕ بەوەی کە شەریعەت و بەرنامەی موحەممەد(د.خ) هەڵوەشێنەرەوەی هەموو ئایین و شەریعەتەکانی پێش خۆیەتی.
خودای گەورە دفەرموێت:
«وَمَن یَبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِیناً فَلَن یُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِی الآخِرَهِ مِنَ الْخَاسِرِینَ» [آل عمران/۸۵]
جا ئەوەی بێجگە لە دینی ئیسلام، پەیڕەوی هەر ئایینێکی تر بکا، لێی وەرناگیرێ و لە قیامەتیشدا لە خەسارەتمند و زەرەرمەندانە.
بۆیه هەرکەس ئەوڕۆ گومانی وابێ دینێکی ڕاوەستاو و مەقبووڵ و وەرگیراو لەکن خودای گەورە هەیە جگە لە ئیسلام، –لە ئایینی جوولەکە و گاور و غەیری ئەوانیش– ئەوە کافر و بێ باوەڕە و دەبێ حاکمی ئیسلامی داوای تۆبە و گەڕانەوەی لێ بکات، ئەگەر لەو باوەڕی گەڕایەوە ئەوە باشە، دەنا وەک هەڵگەڕاوەیەک لە دین دەکوژرێ، چونکە –ئەو کەسە– قوڕئانی وەدرۆ خستۆتەوە. [دەربارەی حوکمی هەڵگەڕاوە (مرتد) لە دین، مشت و مڕ و ڕای جیا هەیە لە نێو زانایاندا، بە تایبەت زانایانی سەر دەم] وەرگێڕ.
۵- باوەڕ بەوەی پێغەمبەر(د.خ) کاری پێغەمبەرایەتی و دەعوەت و بانگەوازی بە تەواوی و بە بێ کەم و کەسهری ئەنجام داوە و ڕایگەیاندووه.
لەو بارەیەوە خۆشەویست(سهلامی خودای لەسەر بێ) دەفەرموێت:
«…وَأَنْتُمْ تُسْأَلُونَ عَنِّی، فَمَا أَنْتُمْ قَائِلُونَ؟ ” قَالُوا: نَشْهَدُ أَنَّکَ قَدْ بَلَّغْتَ وَأَدَّیْتَ، وَنَصَحْتَ، فَقَالَ بِإِصْبَعِهِ السَّبَّابَهِ یَرْفَعُهَا إِلَى السَّمَاءِ، وَیَنْکُتُهَا إِلَى النَّاسِ: ”اللَّهُمَّ اشْهَدِ، اللَّهُمَّ اشْهَدْ“. ثَلَاثَ مَرَّاتٍ…» [صحیح البخاری (۱۵۶۸ ,۱۵۷۰ , ۱۶۵۱ ,۱۷۸۵ ,۲۵۰۵ ,۷۲۳۰ ,۷۳۶۷) صحیح مسلم (۱۲۱۳, ۱۲۱۶) سنن أبی داود (۱۷۸۵ ,۱۷۸۷, ۱۷۸۸, ۱۷۸۹, ۱۸۱۲, ۱۹۰۵, ۱۹۴۴ )]
فەرمووی: لەڕۆژی دوایی لەبارەی منەوە لە ئێوە دەپرسن، چ جوابێک دەدەنەوە؟
یارانی هەموویان گوتیان: دەڵێین کە تۆ ڕاتگەیاند و ئەدای –ئەمانەت و کاری دەعوەت و تەبلیغت– کرد و نەسیحەت و خێرخوازیت بۆ ئێمە ئەنجام دا پێغەمبەریش کە قامکی بەرەو ئاسمان هەڵدێنا و ئیشاڕەتی بۆ لای خەڵکەکە دەکرد، فەرمووی: خوداوەندا شاهید بە، خوداوەندا ئاگادار بە و ئەو کارەی سێ جار ئەنجام دا.
۶- باوەڕ بەوەی کە شەریعەتی پێغەمبەر(د.خ) بۆ تەواوی جنۆکە و ئینسانەکانە.
خودای حەکیم دەفەرموێت:
«قُلْ یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنِّی رَسُولُ اللّهِ إِلَیْکُمْ جَمِیعاً…» [الاعراف/۱۵۸]
ئەی موحەممەد(د.خ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بە ڕاستی من پێغەمبەر و فرستادەی خودام بۆ ئێوە بە گشتی…
هەروەها
خودای گەورە دەفەرموێت:
«وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَیْکَ نَفَراً مِّنَ الْجِنِّ یَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنصِتُوا فَلَمَّا قُضِیَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِم مُّنذِرِینَ» [احقاف/۲۹] یادی ئەوەش بکە کاتێک دەستەیەک پەریمان لادایە لای تۆ تا گوێ لە قوڕئان بگرن، ئەوسا که ئامادە بوون بە یەکتریان دەگوت: گوێ بگرن و بێ دەنگ بن، کاتێک قوڕئان خوێندنەوەکە تەواو بوو، پەرییهکان گەڕانەوە بۆ ناو هۆز و قەومەکەیان و دەستیان کرد بە ئاگادارکردنەوە و بانگکردنیان بۆ پەیڕەوی کردنی ئەم ئاینە نوێیە.
لە موسنەدی ئیمامی ئەحمەدیش بە سەنەدێکی جوان (حسن) لە جابری کوڕی عهبدوڵڵا، ئەویش لە پێغەمبەرەوە(د.خ) گێڕاوێتەوە دەفەرموێت:
«بێگومان هیچ شتێک نییە لە نێوان حەرز و ئاسمان، مەگەر ئەوەی دەزانێ من پێغەمبەر و نێردراوی خودام، جگە لە (عاصی) له ڕێگا دەرچووانی ناو جنۆکە و ئینسانەکان نەبێ.» [مسند احمد]
هەروەها دەفەرموێت:
«وَکَانَ النَّبِیُّ یُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّهً، وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ عَامَّهً.» [صحیح البخاری (۴۳۸, ۳۱۲۲) صحیح مسلم (۵۲۱) سنن النسائی (۴۳۲, ۷۳۶) سنن الدارمی (۱۴۲۹) مسند أحمد (۱۴۲۶۴)]
هەر پێغەمبەرێک بۆ لای قەومێکی تایبەت هاتووە و منیش بۆ لای هەموو خەڵکی ڕەوانە کراوم.
نووسینی: محمد صالح المنجد
وەرگێڕان و زیادکردنی: یونس سلیمان زادە
دڕێژەی هەیە …