ادبیاتمناجات

خوایه …(موناجات)

خوایه

خوایـه … (مونـاجـات)

خوایـه نـاوت بەرز و پـاکه دانـەری و پـەروەردگار
هەرچـی بـونه بـێ له زاتـت، هـەر به خۆت کەوتـونه کار
هـەر به ویستـی تۆیـه هـەستی ئەم هـەوارەی بونـەوەر
هـەر به تـۆن مـان و نەمـان و سـوڕی ئێمـە و ڕۆژگار
سـەرجەمـی جـغزی بەتـاڵن خـول له دەوری تـۆ دەدەن
تۆ یەکـی، ڕاسـت و تـەواوی، بویـه ناوەنـد و مــەدار
تۆ مـوراد و مـن موریـدم، چـۆن به دڵ بیـکەم سـەنات
ئەو پـلەی بـەرزی ئیلاهیـت کوا به من دێتــە وتـار
کێ دەزانـێ پێـم بناسـێ، ناوی گەورەت بـێ له خۆت
کـێ ئەوەی بۆ تـۆ شیـاوه پێـی دەوترێ پـڕ به زار
گـەر وشـەی جوانـت بنوسـن نوسـەر و بـەحر و قـەڵـەم
خۆ به ویشـکایی دەبیـنن پێـش ئـەوەی بێنـه ژومـار
پاکە اللەی تۆ دەبێـژن چـی له ئاسمـان و زەویـن
جینن و ئینسـان و فریشتـه، خاک و ئــاو و بەرد و دار
هـەر به تەنیـایی ئەتۆی، ڕۆژی گـری ڕۆژی دەری
هـەر بەدەس تۆیـه بژیـوی گـوڵ و گیـا و زینـدەوار
سـازدەر و ڕاهێنــەری تۆ، ئـەی دڵۆڤــانی به ڕاسـت
خاوەنـی پەسـڵانـی یاڕەبب، داوەری دۆسـت و نەیــار
هـەر ئەتـۆ به خوا ئەزانـم هەر له تۆ هـاوار ئەکــەم
ڕێنوێنیم هەر به تۆیـه پێـم نیشـان دە ڕێـی لەبـار
تۆ به نـاوه جوانەکانـت ڕێ ڕەزای خۆتـم دەیـه
نەک ڕق و قینـی خودایـی و نه پەشێـو و کۆڵــەوار
تاکـی بۆیه هێنـده پاکـی بێ نیـاز و جێـی نیـاز
کەس له تۆ نەبـوه له کەس نـی، بێ شـەریک و بێ دەبـار
ترس و هیـوام هـەر به تۆیـه دێم و کڕنۆشـێ دەبـەم
کەس نییـە دادم بپرسـێ، هـەر به خۆته دەرد و چـار
خۆم و کردەم سـازی تۆیـه نەت هـەوێم کـێ دەی هـەوێـم
وەرگـره ئەمنـی کڵـۆڵ و بـێ کەس و بێ کـۆڵ و بـار
ناوێـرم تـێ هەڵبچـم چیـدیکه بۆ باسـی سیـفات
نەک هەڵــەی بیـرم گڵۆڵـەی کردەوەم بـاتە پەسـار
چون له ژوری سـەر هەناسـەم تا بڕۆم تەنگ تر دەبـێ
با نزاکەم بۆ بگاتـه خزمەتـی حەزرەتـی بـار
خوایـه هاتومـە و تەمـامه بەو هەمـو تاوانـەوه
سـەر لەبۆ تۆ دانەوێنـم ڕوپـەڕیـو و لێو بە بـار
تۆ به شـانازی خوداییـت لێـم ببـوره بـێ نـەوام
چاوی ڕەحمـەت نیو لە سەد بێ بەسمـه بۆ دارولقـەرار
بمخـەره نێو باغـی مەئـوا یانه فیردەوسـی بەرین
دور نییـه بۆ تۆ قەدیـری، لای سـەرێ و پیـاوی نەدار
پێـم ڕەوا بینـی بەهـەشتت له دامێنیـش بـێ دەبـم
بەڵکو سـەرڕێـژی بـەزەی تـۆ به کنـەمن دا بێتـه خوار
چۆن تەمـا نەگرم به بەخشیـن خۆت دەفـەرموی ئەڕحەمــم
پێـوەر و بەخشـەر ئەتـۆ بی و بەحـری بەخشیـن بێ بـوار
ئێستـه بۆیه بەو هومێـدەم تۆ خودایـی و مـن گەدا
تۆ کەریـم و تۆ سەتتـار و تۆ غەففـار و من هـەژار


هۆنراوە: یۆنـس پاتینـی- مەهــاباد

برچسب ها

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود

همچنین ببینید

بستن
بستن