خوا ده‌زانیت و ئێمه نازانین- یاسا قوڕئانییه‌کان (۲۰-۲)
کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای دووهه‌م:
«وَ عَسَی أَن تَکرَهُوا شَیئًا وَ هُوَ خَیرٌ لَّکُم وَ عَسَی أَن تُحِبُّوا شَیئًا وَ هُوَ شَرٌّ لَّکُم» (به‌قه‌ڕه:۲۱۶)واته: «جیهاد له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که شتێکی گرانه لاتان، له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه دابێت.»
ئه‌و یاسا پڕبایه‌خ و گرینگه کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیانی ئیماندارانێک هه‌یه که له گرینگی ڕۆڵی ئه‌و یاسایه و واتای ئه‌و تێگه‌یشتبن. ئه‌و یاسایه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له بنه‌ماکانی ئێمان واته قه‌زا و قه‌ده‌ر هه‌یه و له ئایه‌تی ۲۱۶ی سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه ئاماژه‌ی پێ کراوه که باس له واجب‌بوونی خه‌بات له ڕێی خوادا ده‌کات:
«وَ عَسَی أَن تَکرَهُوا شَیئًا وَ هُوَ خَیرٌ لَّکُم وَ عَسَی أَن تُحِبُّوا شَیئًا وَ هُوَ شَرٌّ لَّکُم وَاللهُ یَعلَمُ وَ أَنتُم لَا تَعلَمُونَ» (به‌قه‌ڕه:۲۱۶)
واته: «جیهاد له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که شتێکی گرانه لاتان، له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت. بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت و ئێوه نازانن.»
ئه‌و بابه‌ته پوخت و جوانه له سوڕه‌تی نێساشدا، سه‌باره‌ت به جودابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد هاتووه که ده‌فه‌رموێت:
«فَإِن کَرِهتُمُوهُنَّ فَعَسَی أَن تَکرَهُوا شَیئًا وَ یَجعَلَ اللهُ فِیهِ خَیرًا کَثِرًا» (نێسا:۱۹)
واته: «ئینجا ئه‌گه‌ر به هۆی لاسارییانه‌وه ژیان له‌گه‌ڵیاندا نه‌ده‌گونجا، ددان به‌خۆتاندا بگرن و ئێوه هه‌ر چاک بن، چونکه گه‌لێ شتی وا هه‌یه ئێوه خۆشتان لێ نایه‌ت، که‌چی خوا خێر و چاکه‌یه‌کی زۆری تێدا داناوه.»
چه‌مکی «خَیرًا کَثِرًا» ڕاڤه‌ی ئه‌و خێره‌یه که له ئایه‌تی سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌دا هاتووه.
کورته‌یه‌ک له واتای ئه‌و یاسایه:
هێندێک جار مرۆڤ تووشی چاره‌نووسی زۆر دڵته‌زێن ده‌بێت که ڕه‌نگه پێی خه‌مبار بێت و ئۆقره‌ی لێ هه‌ڵگیرێت و یا ببێته هۆی خه‌مۆکی و ناڕه‌حه‌تی. هه‌ست ده‌کات که چاره‌نووس ده‌یهه‌وێت بێڕه‌حمانه کۆشکی ئاوات و ئامانجه‌کانی بڕوخێنیت، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له‌نه‌کاو ده‌بینێت که هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه به ڕواڵه‌ت ڕه‌شه، له ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه که خۆشی هه‌ستی پێ نه‌ده‌کرد، به به‌رژه‌وه‌ندی ئهوکۆتایی پێ دێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌یه که هێندێک کات که‌سانێک له کارێک‌دا زۆر تێده‌کۆشن که به‌ڕواڵه‌ت خێری تێدایه و هه‌موو شتێکی خۆیان قوربانی گه‌یشتن به‌و ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئاکامدا ده‌بینن که به زه‌ره‌ریان کۆتایی پێ دێت.
ئه‌گه‌ر له‌م دوو ئایه‌ته ورد بینه‌وه، ده‌بینین که ئایه‌تی یه‌که‌م که باس له واجب‌بوونی جیهاده، ئاماژه به ده‌رد و ئازاری جه‌سته‌یی خه‌باتکارانی ڕێگه‌ی خوا ده‌کات و ئایه‌تی دووهه‌م –ئایه‌تی جودا بوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌یه‌کتر- ئاماژه به ده‌رد و ڕه‌نجێک ده‌کات که هه‌رکام له ژن و پیاو له جوودایی هاوسه‌ره‌که‌ی تووشی ده‌بێت.
به سه‌رنجدان به ئایه‌تی جیهاد، ده‌بینین که سه‌باره‌ت به یه‌کێک له عیباده‌ته‌کان قسه ده‌کات، له کاتێکدا که ئایه‌تی سوڕه‌تی نێسا باس له پێوه‌ندییه‌کی دونیایی ده‌کات. بۆیه ئێمه به‌ره‌وڕووی یاسایه‌کین که باس له دۆخه‌کانی جۆراوجۆری ئایینی، جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌کات، که بۆهه‌مووکه‌س دێته پێش.
جبلت علی کدر و أنت تریدها صفوًا من الأقذاء و الإقذار
چاره‌نووست تێکه‌ڵ به ناخۆشییه‌کان دیاری کراوه؛ له کاتێکدا تۆ ده‌تهه‌وێت که به هۆی ئه‌و له چه‌په‌ڵییه‌کان و نهفامییکان پاک بییه‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «لَقَد خَلَقنَا الإنسَانَ فِی کَبَدٍ»واته: «به‌ڕاستی ئێمه مرۆڤمان له ڕه‌نج و سه‌ختیدا به‌دی هێناوه.»
تا ئێره ده‌زانین که کرده‌وه به‌و یاسا قوڕئانییه دڵی مرۆڤ لێوان‌لێو له ئارامی و متمانه ده‌کات و هه‌روه‌ها له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی دوورخستنه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی و دژواری و بێ‌ئوقره‌یی هه‌ژمار ده‌کرێت و یاریده‌ره بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوه ناخۆشه‌کانی که له‌ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا دێته دی.
ئه‌گه‌ر چیرۆکه قوڕئانییه‌کان و لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه و یا چاو له ڕاستییه‌کانی ڕۆژانه‌ی ژیانی خۆمان بکه‌ین، په‌ند و ئامۆژگاری و به‌سه‌رهاتی زۆر له‌و بواره‌وه ده‌بینین. زۆر جار هێندێک له‌و به‌سه‌رهاتانه وه‌بیرمان دێننه‌وه که ڕووداوێکی تاڵ، چۆن ده‌توانێت ببێته هۆکاری ئارامی مرۆڤێکی خه‌مبار و یا په‌ند و ئامۆژگاری بۆ مرۆڤێکی لێقه‌وماو و داماو.
۱ـ چیرۆکی دایکی مو‌سا، کاتێک که جگه‌رگۆشه‌که‌ی خسته نێو ڕووباری نیل؛ به ورد بوونه‌وه له‌و چیرۆکه، تێده‌گه‌ین که بۆ دایکی مو‌سا هیچ شتێک له‌وه ناخۆشتر نه‌بوو که مناڵه‌که‌ی بکه‌وێته ده‌ستی فیرعه‌ون، به‌ڵام به‌و حاڵه دیتمان که له ده‌ره‌نجامدا، ئاکامی زۆر جوان و گه‌شی لێ که‌وته‌وه و ئاسه‌واری دره‌وشانی به زوویی بۆ دیار که‌وت که ئه‌و ڕاستییه له کۆتایی ئایه‌ته‌کاندا هاتووه:
«وَاللهُ یَعلَمُ وَ أَنتُم لَا تَعلَمُونَ» واته: «و خوا ده‌زانێت و ئێوه نازانن.»
۲ـ به تێڕامان له سوڕه‌تی یوسفیش ده‌بینین که ئه‌و یاسایه زۆر به ڕوونی و به جوانی له به‌سه‌رهاتی ئه‌و و بابیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
۳ـ ئه‌و یاسا پوخت و پاراوه هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی ئه‌و کوڕه‌ی که به فه‌رمانی خوا به‌ده‌ستی پیاوه ساڵحه‌که (ی که موسی هاوڕێیه‌تی کرد که شتی لێڕا فێر بێت) کوژرا، دێته به‌رچاو. پیاوه ساڵحه‌که سه‌باره‌ت به کوشتنی مناڵه گوتی:
«وَ أَمَّا الغُلَامُ فَکَانَ أَبَوَاهُ مُؤمِنَینِ فَخَشِینَا أَن یُرهِقَهُمَا طُغیَانًا وَ کُفرًا» (که‌هف:۸۰)
واته: «و ئه‌و منداڵه‌ش که کوشتم! دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێدینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندوویان بکات.»
گه‌ر که‌مێک له ده‌ورووبه‌رمان ورد بینه‌وه، ده‌بینین که چه‌نده زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که خوای گه‌وره مناڵی پێ نه‌به‌خشیون و به‌رده‌وام به‌په‌رۆش و خه‌مبارن، ئه‌وه شتێکی سروشتییه. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ده‌بێ ئاگاداری بن که تووشی نه‌بن، خه‌مباری هه‌میشه‌یی و هه‌ستی بێبه‌ش بوونه‌که بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانی ئه‌و دایک و بابه له‌خۆی ده‌گریت.
خۆزگه ئه‌وانه‌ی که له نیعمه‌تی مناڵ بێبه‌شن له‌و ئایه‌ته ورد بنه‌وه، نه ته‌نیا به خاتری دوور بوونه‌وه له خه‌م و ناڕه‌حه‌تی، به‌ڵکو بۆ ئارامی ده‌روونی و متمانه‌ی قه‌لبی خۆیان. خۆزگه وه‌ک نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێک چاو له‌و چاره‌نووسه بکه‌ن که خوای گه‌وره به هۆی ڕه‌حمه‌تی خۆی نیعمه‌تی مناڵی له‌وان گرتۆته‌وه. ئێمه چۆزانین، له‌وانه‌یه خاوه‌ن مناڵێک بوایه‌ن که ببا به هۆی به‌دبه‌ختی و سه‌رشۆڕی دایک و بابی.
«وَ أَمَّا الغُلَامُ فَکَانَ أَبَوَاهُ مُؤمِنَینِ فَخَشِینَا أَن یُرهِقَهُمَا طُغیَانًا وَ کُفرًا» (که‌هف:۸۰)
واته: «و ئه‌و منداڵه‌ش که کوشتم! دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێدینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندوویان بکات.»
«فَأَرَدنَا أَن یُبدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَیرًا مِّنهُ زَکَاهً وَ أَقرَبَ رُحمًا» (که‌هف:۸۱)
واته: «(به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له جیاتی ئه‌و) پاکتر و چاکتریان پێ ببه‌خشیت و به منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات.»
۴ـ خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای شه‌ڕی به‌دردا بڕواداران به‌و واتایه په‌روه‌رده ده‌کات:
«کَمَا أَخرَجَکَ رَبُّکَ مِن بَیتِکَ بِالحَقِّ وَ إِنَّ فَرِیقًا مِّنَ المُؤمِنِینَ لَکَارِهُونَ * یُجَادِلُونَکَ فِی الحَقِّ بَعدَ مَا تَبَیَّنَ کَأَنَّمَا یُسَاقُونَ إلَی المَوتِ وَ هُم یَنظُرُونَ» (ئه‌نفال:۵-۶)
واته: «وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت، له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕوادارن پێی دڵگران بوون ٭ ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بوونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له کاتێکدا به چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.»
به‌ڵام له دواییدا دیتمان که ئه‌و شه‌ڕه چه‌نده خێر و به‌ره‌که‌تی بۆ ئیمانداران به دیاری هێنا و بوو به مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی بۆ ئه‌وان. ئه‌وه له‌کاتێکدا بوو که پێش شه‌ڕ، هێندێک له هاوه‌ڵان پێی دڵگران و نیگه‌ران بوون که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ موشریکان ده‌ر کرد.
۵ـ له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا نموونه‌ی زۆر له‌و بواره‌وه هه‌یه، کاتێک هاوسه‌ری دایکه سه‌له‌مه وه‌فاتی کرد، ئه‌بوو سه‌له‌مه پێی گوت: له پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) بیستوومه که فه‌رمووی: هه‌ر بڕوادارێک که تووشی به‌ڵا و موسیبه‌تێک بێت و ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوا به زمان بێنیت: «إِنَّا لله و إنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ» و بڵێت: خوایه پاداشی ئه‌و موسیبه‌ته‌م بده‌وه و باشتر له‌وم پێ ببه‌خشه؛ بێگومان خوای گه‌وره باشتر له‌وی پێ ده‌به‌خشیت.
دایکی سه‌له‌مه گوتی: کاتێک باوکی سه‌له‌مه کۆچی دوایی کرد، گوتم کامێک له موسوڵمانان باشتر له باوکی سه‌له‌مه‌یه؟ ئێمه یه‌که‌م بنه‌ماڵه بووین که کۆچمان کرد. من به په‌رۆشه‌وه ئه‌وه‌م گوت، به‌ڵام خوای گه‌وره به جێگای ئه‌و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) پێ به‌خشیم.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌و هه‌سته‌ی دایکی سه‌له‌مه که هه‌ستی زۆرێک له ژنانه له کاتی له‌ده‌ست دانی هاوژین و باشترین که‌سیان که ژیانی خۆیان به ژیانی ئه‌و په‌یوه‌ند داوه. له‌و دۆخه‌دا ده‌ڵێن: چ که‌سێک بۆمن باشتر ده‌بێت له هاوسه‌ری خۆم؟ به‌ڵام کاتێک دایکی سه‌له‌مه به پێی یاسای قوڕئان خۆی به سه‌بر و خۆڕاگری ڕازانده‌وه و گوتی: «إِنَّا لله و إنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ»، خوای گه‌وره چاره‌نووسێکی به قسمه‌ت کرد که به خه‌یاڵیشی دانه‌ده‌هات.
ئافره‌تی بڕوادار نابێ به‌خته‌وه‌ریی خۆی هێنده کورت و سنووردار ببینێت و له هه‌موو ده‌رگاکانی ڕه‌حمه‌تی خوای دڵۆڤان له ژیانیدا، ته‌نیا یه‌ک ده‌رگای به‌رچاو بێت. به‌ڵێ هیچ که‌س ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش(د.خ) له خه‌م و په‌ژاره‌ی به‌ڵا و موسیبه‌ت له ئه‌ماندا نه‌بووه، به‌ڵام نابێ ژیان و به‌خته‌وه‌ری خۆیان به‌س له یه‌ک شت‌دا، وه‌ک بوون له‌گه‌ڵ پیاوێک ببیننه‌وه.
له‌و بواره‌وه چیرۆکی زۆر هه‌یه که ئاماژه به یه‌که‌یان ده‌که‌ین:
که‌سێک به مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر بۆ وڵاتێکی‌تر چوو بۆ فرۆکه‌خانه، ئه‌و به ڕاده‌یه‌ک ماندوو بووکه له‌وێ زوو خه‌وی پێدا که‌وت و له کاتێکدا که خه‌وتبوو، فڕۆکه‌که ڕۆیشت و ئه‌وه‌یش به‌جێ ما. فڕۆکه‌که زۆرتر له سێسه‌د موسافیری پێ بوو. کاتێک وه‌خه‌به‌ر هات زانی که به‌جێ ماوه، زۆر خه‌مناک بوو و په‌ژیوان بۆوه که‌بۆچی نوستبوو؟! به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌واڵیان ڕاگه‌یاند؛ ئه‌و فڕۆکه‌یه که‌وتۆته خوار و ته‌واوی موسافیره‌کانیشی سووتاون.
لێره‌دا جێی پرسیاره که ئایا به‌جێمانی ئه‌و که‌سه به قازانجی وی نه‌بووه؟ به‌ڵام کوان ئه‌وانه‌ی که په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن؟
«علی المر‌ء أن یسعی إلی الخیر جه‌ده و لیس علیه أن تتم المقاصد»
مرۆڤ ده‌بێ له ڕێی خێردا هه‌وڵ بدات، به‌ڵام گه‌یشتن به ئامانج له‌سه‌ر ئه‌و نییه.
مرۆڤ ده‌بێ پشت به خوا ببه‌ستێت و به به‌کار هێنانی ئامراز و که‌ره‌سه‌ی شیاو به پێی پێویست تێبکۆشیت، ئه‌گه‌ر کارێک به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌و هاته دی، ئه‌و یاسا جوانه‌ی قوڕئانی پیرۆزی بێته‌وه بیر که ده‌فه‌رموێت:
«وَ عَسَی أَن تَکرَهُوا شَیئًا وَ هُوَ خَیرٌ لَّکُم وَ عَسَی أَن تُحِبُّوا شَیئًا وَ هُوَ شَرٌّ لَّکُم وَاللهُ یَعلَمُ وَ أَنتُم لَا تَعلَمُونَ» (به‌قه‌ڕه:۲۱۶)
واته: «جیهاد له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که شتێکی گرانه لاتان، له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت. بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت و ئێوه نازانن.»
پێویسته به‌رده‌وام له بیرمان بێت که خوای گه‌وره له ئاست به‌نده‌کانی زۆر به‌سۆز و میهره‌بانه. خوای دڵۆڤان به‌نده‌کانی به هه‌موو جۆر به‌ڵا و موسیبه‌ت تاقی ده‌کاته‌وه و له ڕووی سۆز و مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی ئازار و ڕه‌نج و دژواری زۆریان بۆ پێش دێنیت تاکوو به‌ره‌و گه‌شه‌ی زۆرتر ڕێنوێنیان بکات. یه‌کێک له دڵۆڤانییه‌کانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه که ژیان و به‌خته‌وه‌ری به‌نده‌کانی ته‌نیا به خۆیه‌وه پێوه‌ند داوه و بابهتهکانیتر ده‌کرێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر دا بێت.
«من کل شی إذا صیعته عوض و ما من إن صیعته عوض»
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕان: کلثوم حسن زاده
درێژه ی هه یه