خوا له‌گه‌ڵته له‌هه‌ر كوێ بی
چه‌نده بیرت له هاوڕێیه‌تی خوا كردۆته‌وه؟ بیهێنه پێش چاوت كه‌سێك هه‌میشه ئاگای لێت بێت و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵت بێت. به شه‌و و ڕۆژ، ته‌نانه‌ت كاتێك له خه‌و دای، ئه‌و به‌خه‌به‌ره و لاته. كاتێك دڵخۆشی، كاتێك خه‌مباری، له‌هه‌موو كاتدا؛ به‌ڵێ ئه‌و كه‌سه خوای میهره‌بانه. ئه‌و خوایه‌ی كه حه‌رز و ئاسمانی له شه‌ش قۆناغدا دروست كرد. خوایێكی زانا و كارزان كه هه‌ر كارێكی له‌ڕووی حیكمه‌ت و كاربه‌جێیی خۆی ده‌كات. خوایێكی ئاگادار به هه‌موو نهێنی و ئاشكراكان و به‌توانا و هێزان و لێزان. دانه به دانه‌ی دانه‌وێڵه و دنكۆڵه و گیانداره وردیله‌كانی سه‌ر ده‌نێنه نێو خاك، له‌گه‌ڵ دڵۆپ دڵۆپ ئاوی تاڤگه و ڕووبار و بارانی ڕوو ده‌كه‌نه ناخی زه‌وی، خوا ئاگاداره. چڵ به چڵی گیای سه‌وز و چرۆی ناسكی داره‌كانی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن له خاك و له هه‌رچی گاز و بوونه‌وه‌ر و گیانله‌به‌ری سه‌رده‌ردێنن له خاك، خوا ئاگاداره. ڕێزه ڕێزه‌ی گه‌ردیله‌كان و گازه‌كانی كه به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ره‌و ئاسمان و دانه دانه‌ی به‌فر و باران و تیشكی ڕووناكییه‌كانی كه ده‌بارنه سه‌ر زه‌وی هه‌ر هه‌مووی خوای گه‌وره ئاگاداره. ئه‌و جار مرۆڤێك كه حه‌رز و ئاسمان بۆ خزمه‌ت به‌و به‌دیهێنراوه و خوای میهره‌بان به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر ڕێزی تایبه‌تی لێناوه، چۆن ده‌شێ ئاگاداری نه‌بێ!! ئایا ده‌زانی له هه‌ر شوێنێك بی خوا له‌گه‌ڵته!؟
«والله معكم اینما كنتم»
له هه‌ر شوێنێ بی خوا له‌گه‌ڵته، ئه‌ی به‌نده‌ی ته‌نیا و داماو و په‌شۆكاو، خه‌م مه‌خۆ، چونكه خوا له‌گه‌ڵته.
گه‌ر له‌نێو جه‌معی یاران و دۆستان و له گه‌شت و سه‌یران و شار و بازار بی؛ یا ته‌نیا و غه‌ریب له وڵاتی بێگانان بی، خوا له‌گه‌ڵته.
له خۆشی و ناخۆشیدا؛ به شه‌و و به‌ڕۆژ، به مناڵی و گه‌نجی و پیری، ساغ بی یا نه‌خۆش، فه‌قیر بی یا ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵاتدار بی یا بێده‌سه‌ڵات، ژێرده‌سته و داماو بی یا زلهێزێكی مڵهوڕ؛ خوا له‌گه‌ڵته.
كه‌واته ئه‌ی مرۆڤی ژیر؛ كاتێ خۆشحاڵ و شادمانی، نه‌كه‌ی سه‌رمه‌ست بی و ده‌عیه و ده‌مار سه‌رت لێبشهوێنیت و ههڵتدێریت، چونكه خوا له‌گه‌ڵته و ئاگای لێته.
ئه‌ی تۆی كه نوقمی خه‌م و په‌ژاره‌یی و هه‌ست ده‌كه‌ی دونیایێكی تار و لێڵ له‌خۆی گرتووی، خه‌م مه‌خۆ، چونكه خوا له‌گه‌ڵته. چه‌ند جار له دۆخێكی وادا كه‌وتوویی كه دونیا به هه‌موو به‌رفراوانی و ناز و نیعمهتییهوه، هه‌ست ده‌كه‌ی به‌ندیخانه‌یه، هه‌ست ده‌كه‌ی دونیا كه‌سی تێدا نه‌ماوه و هه‌موو ڕووناكییه‌كان له پێش چاوت تار و تنۆك بوون. ئا له‌و كاته‌دا خوا له‌گه‌ڵته و میهره‌بانتر له دایك بۆ تۆ و دڵسۆزتر له خۆشت بۆ خۆته، چونكه خوا كارزانی كاربه‌جێیه. بوون و نه‌بوون و خۆشی و ناخۆشی ئه‌م دونیایه به‌س بۆ تاقیكردنه‌وه‌ن نه‌ك خه‌ڵات و عه‌زاب. چه‌نده‌ها خۆشی كه شوكری خوایان له‌سه‌ر به‌جێ نه‌هاتووه، له ئاكامدا بوونه هۆی ده‌رد و ڕه‌نج و چه‌نده‌ها ناخۆشی به هۆی سه‌بر و خۆڕاگری بوونه‌ته مایه‌ی خێر و خۆشی! ڕه‌نگه هه‌موومان به چاوی خۆمان شایه‌تی بووبین.
«لِکَیلَا تَأسَوا عَلَی مَا فَاتَکُم وَ لَا تَفرَحُوا بِمَا ءَاتَی کُم وللهُ لَآ یُحِبُّ کُلَّ مُختَالٍ فَخُورٍ» (حدید:٢٣)
واته: «تا خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستتان چووه و دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن به‌وه‌ی كه پێی داون و خوا هیچ خۆبهزلزانێكی شانازیكهری خۆش ناوێت.»
كه‌واته له ڕۆژه ئه‌سته‌م و تنۆكهكان له ڕه‌حمی خوا بێ هیوا مه‌به و له ڕۆژه خۆش و گهشهكان سه‌رمه‌ست و له‌خۆبایی مه‌به.
بڕوانه مه‌ریمی دایكی عیسا، كاتێك ته‌نیا و بێ كه‌س و خه‌مبار، برسی و داماو له بیابان به ده‌رد و ژانه‌وه ته‌نیا مابوو؛ هاواری كرد وای له‌و ڕۆژه ڕه‌شه! خۆزگه بمردبامایه و ئه‌و ڕۆژه‌م به‌چاوی خۆم نه‌دیبا و ناوی مه‌ریه‌م بۆ هه‌میشه له سه‌رزمانان بسڕابایهوه. به‌ڵام خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌تی و مه‌ریه‌م كه له مه‌ودای ژیانی له‌گه‌ڵ خوا بووه، خواش ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه و قاوی لێ ده‌كات ئه‌ی مه‌ریه‌م بۆوا په‌شۆكاوی؟ له‌چی خه‌مباری؟ من له‌گه‌ڵتم له شوێنێكه‌وه خه‌مه‌كانت یه‌ك به دوای یه‌كدا ده‌سڕمه‌وه كه خۆشت نه‌زانی و غه‌رقی نوور و ڕووناكیت ده‌كه‌م. به‌س پێویسته تۆ له‌گه‌ڵ خوا بی تا خواش له‌گه‌ڵت بێ و هه‌موو شت خۆی ڕاستوڕیس ده‌بێت.
له‌ولاوه بڕوانه قاڕوونی له‌خۆبایی ئه‌و كاته‌ی سه‌رمه‌ست و غلوور به ده‌عیه و ده‌ماره‌وه شانازی ده‌كرد و به بوونێكی خوا بۆ تاقیكردنه‌وه پێی دابوو فیزی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كرد، حه‌رز قیزی لێ بۆوه و زاری عه‌زابی بۆ لێك كرده‌وه و قووتی دا و نه ئاسه‌واری خۆی ما و نه سه‌روه‌ت و سامانی، هه‌موو هێز و بوونی نه‌یتوانی له سزای خوای گه‌وره ڕزگاری بكات.
ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره له دونیای بیر و خیاڵاتیشدا هه‌ر له‌گه‌ڵته. وامه‌زانه ئه‌و بیرۆكه نهێنییه‌ی كه به خیاڵت دادێت، كه‌س لێی ئاگادار نییه، له‌وێش خوا له‌گه‌ڵته و ئاگادار به نهێنی و ئاشكراته. كه‌واته ئاگاداری نهێنخانه‌ی دڵت به و به شێوازێك بیر بكه‌وه كه خوا لێت ڕازی بێت، گومانی چاكه‌ت هه‌بێ به‌رامبه‌ر برای موسوڵمانت، خۆت بپارێزه له ئیره‌یی و بوغز و غه‌ره‌ز هه‌مبه‌ر برای بڕوادارت. تۆوی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و دڵسۆزی بڕوێنه له باخچه‌ی دڵت به‌رامبه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێك و گیانله‌به‌رێك. چونكه له خێر و شه‌ڕی نیشتمانی ناو دڵتدا، خوا له‌گه‌ڵته و ئاگای لێیه.
گه‌ر ته‌نیایی و واده‌زانی كه‌س ئاگای لێت نییه و خه‌ریكی تاوانی، یا له وڵاتی غه‌ریبایه‌تی و هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌س ناتناسی و به كه‌یفی خۆت خه‌ریكی ڕابواردنی، بیرت بێت خوا له‌گه‌ڵته. شه‌رم له خزم و كه‌س و كارت مه‌كه بۆ تاوان، ئه‌وان هیچیان له‌ده‌ست نایێت. شه‌رم له خوایێك بكه كه هیچی لێ ون نابێت. مه‌ترسه له گه‌وره و سه‌روه‌ری نیشتمانت، بترسه له خوایێك كه ده‌ره‌قه‌تی سزاكه‌ی نایێی. كار مه‌كه به هیوای ده‌ست خۆشی خۆشه‌ویستانت، هه‌وڵ بده به به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای میهره‌بانت. چونكه له هه‌موو كاتدا هه‌ر خوا له‌گه‌ڵته و ئاگای لێته. نه به‌خشش و خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه سوودێكی بۆت هه‌یه و نه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و سزایان، زیانێكت پێ ده‌گێنیت. به‌ڵام ته‌نیا گۆشه‌یه‌ك له میهری خوا به‌سه بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌ییت و به‌س ههڕهشهیێكی ئه‌و كافییه بۆ چاره‌ڕه‌شی هه‌تاهه‌تاییت. كه‌واته ته‌نیا هیوات به خوای گه‌وره هه‌بێت و به‌س له‌و بترسه كه خوا هه‌میشه له‌گه‌ڵته.
ئاماده کردن: کلسووم حه‌سه‌نزاده