ادبیات

خوشه ویستنی پیغه مبه ری خوا ، یانی چی؟!

به به هانه ی هاتنی مانگی مه ولوود 

له جه نگی ئۆحۆد دا په یغه مبه ر سه لامی خودای له سه ر بێ به بڕێ له ئه سحابی فه رموو ،
له سه ر که ژه که بمێننه وه و به هیچ کلۆجێ که ژه که به جێ مه هێڵن.

له قۆناغی یه که م موسڵمانان سه ر که وتن و گرمه ی “لا اله الا الله ” و ” الله اکبر ” ئاسمانی پر کرده وه.
به داخه وه زۆر له موسڵمانان که وتنه کۆکردنه وه ی غه نیمه ته کان و زاڵ بوون له سه ر خۆشیدا!
تیرئه ندازه کان له سه ر که ژه که ،که بینیان کافره کان شکان و موسڵمانان غه نیمه ته کان کۆ ئه که نه وه ،فه رمووده که ی ڕه سوولی خودایان له بیر کردوو ،هه موو هاتنه خواره وه و خه ریک غه نیمه ت کۆ کردنه وه بوون!
خالیدی کوڕدی وه لید -که ئه و کات هیشتا موسلمان نه بو بو و – سه ر کرده ی کافره کان بوو …کاتێ که ئه مه ی بینی ، که ڵکی له ڕووداوه که وه ر گرت ،که ژه که یان داگیر کرد و له کۆتاییدا توانیان موسڵمانان بشکێنن! و خۆیان سه ر که ون.
ئه گه ر یارانی ئۆحۆد گوێ ڕایه ڵی فه ر مووده کانی په یغه مبه ر ببوایان و فه ر مانه که یان
جێبه جێ کردبایا و که ژه که یان به جێ نه هێشتایا،بێگۆمان له جه نگه که دا سه ر ده که و تن.
سیره ی په یغه مبه ری خۆشه ویستمان ته نانه ت ژیان نامه ی ئه و نییه! به ڵکوو یاسای ژیان و ژیانه وه یه … ئه و یاسایه که هیچ کات کۆن نابێت و بۆ ته واوی ژیانی مروڤایه تیه!
ئه وه ی له جه نگی ئۆحۆد دا فێری ده بین ، ئه وه یه که ده بێ هه موو کات گوێ ڕایه ڵی فه ر مووده کانی
ڕه سولی خودا بین . و هیچ کاتێ فه رمانه کانی نه شکێنین.
ده ر بڕینی خۆشه ویستی بۆ په یغه مبه ر ته نها ئه وه نییه که له مانگی مه ولوود ئاهه نگی بۆ بگێڕین
و ده ف لێ بده ین و شێعر و قه سیده ی بۆ بخوێنینه وه!
خۆش ویستنی په یغه مبه ر… واز هێنان له گوناحه.
خۆش ویستنی په یغه مبه ر… جێ به جێ کردنی سوننه ته کانیه تی.
خۆش ویستنی په یغه مبه ر … نه شکاندنی فه رمان و فه ر مووده کانیه تی.
ئه وه ی په یغه مبه ری خۆش ئه وێ ئه بێ ، له ڕواڵه ت و له هه ڵس و که و ت و جل و به رگ ،
ڕێگا و ڕه وشتیه وه دیار بێ.

با چاوێ بخشێنین به ژیانی ڕۆژانه ی خۆماندا:
تا چ ڕاده یه فه رمووده کانی جێ به جێ ده که ین؟
تا چ ڕاده یه گرنگی به زیندوو کردنه وه ی سوننه ته کانی ئه ده ین؟
تا چ ڕادایه ده توانین له به ر خۆش ویستنی په یغه مبه ر و ڕێبازه جوانه که ی ، واز له گوناح بیرین؟
یان؟!
ڕۆژێ چه ند جار به قسه ی ناکه ین ؟
ڕۆژی چه ند جار به مۆبائیل و ماهواره و فه یسبووک و وایبر و واتساپ و … فه رمووده کانی ده شکێنین؟!
له کۆتاییدا ده لێم ئێمه ئۆممه تی مۆحه ممه دین ، ئه و مۆحه ممه ده ی که وا هه موو سه رۆک و وه زیر و
گه وره و ئاغا یه له گه وره یی و به خشه نده یی ئه و سه ریان سوڕ ماوه و هه تا هه تایه که س وه ک
ئه و نایه ت و نابێت نادۆزرێته وه.
ئه و په یغه مبه ره به ڕه حمه ی که فه رمووی : تامه زرۆی دیتنی براکانمم ، ئه وانه ی که ئیمانیان
پێم هێناوه و منیان هێشتا نه دیوه .
له خودای گه وره ده پاڕێمه وه ، یارمه تیمان بدات که له دوا ڕۆژ ، ئۆممه تێکی ڕوو سپی و سه ربه رز بین ،
و هه ر وه ها به دیداری خۆشه ویستمان مۆحه ممه د له سه ر حه وزی که وسه ر شادمان بکاته وه…

ئامین

نووسه ر :شه یما که ریمی

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا