پێویستە هەموو موسوڵمانێ دڵ خۆشبێ بە میوانداری مانگی ڕەحمەتی خوای خاوەن کەرەم،
پێویستە هەموومان وەک موسوڵمان خاوەنی ئیرادەو هەڵوەێست بین لە ئاست نەیارانی ئایینو بۆنەکان بەتایبەت ڕەمەزان.
ئەوانەی لە ڕابردووا بەڕۆژوو نەبوونو ناشیانەوێ بیگرن خاوەنی ئیرادەی خێرنیین و ئاشیان هەوێ دۆست بۆخۆیان پەیداکەن . جا ئیشەڵڵا لەو کەسانە بەدوور بین یا ئامۆژگاریان بکەین ڕێگەی ڕاست بگرنەبەر،
خوای گەورە ئەفەرموێ: ئێوەی موسوڵمان ئومێدێکتان بە خوا هەیە کە بێ بڕواکان نیانە، واتە:
٭ ئێوە وەک ئەوان مەبن
٭ ئەنگۆ جیاوازنو خێرو دەگاتێ لەئاست ڕۆژووگرتنو تەراویحو خۆ زەحمەتدان لەو مانگەیدا بەتایبەتیو لە تەواوی ساڵو تەمەنیشدا هەروابن.
هیوادارم بەهاتنی دڵخۆشبینو چالاکانە خەریکی قورئانو فەرموودەبینو تەراویحەکان نەچوێنینو کەمتەرخەم نەبین.
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
ئەبووهورهیرە ئەفەرموێ: پێغەمبەری خوا (دخ) مژدەی ئەدا بە هاوەڵەکانی بە هاتنی مانگی ڕەمەزانو ئەیفەرموو:
بێگومان هات بۆلاتان مانگی ڕەمەزان مانگێکی پیرۆزی وا کە خوای گەورە ڕۆژووی تێدا لەسەرتان فەرزکردووە دەرگاکانی بەهەشت لەبەر ئەو ئەکرێنەوە لەو مانگەدا دەرکەی دۆزەخیش دائەخرێ شەیتانو بزێویەکان کۆت ئەکرێن تێیدایە شەوێ چاکترینە لە هەزار مانگ هەرکەس بێبەش بێ لەو خێروبێرە بەڕاستی بێبەش ئەبێ.
هۆنەرێک ئێژێ:
هات مانگی ڕەمەزان کێلگەی بەندەکانە،
بۆ پاکژی دڵەکان لە بەندەکان،
بدە مافی ڕەمەزان بە وتەو کردار،
توێشووت کۆ بکەوە بۆ دواڕۆژ،
هەرکەس تۆو بچێنێو ئاوی نەدا!،
ژێوان دەبێتەوە ڕۆژی بەروبووم.
وێنایێکی جوان بۆ ئەم مانگە
ئیبنوجەوزی دەفەرموێ: ۱۲ مانگەکە وەکوو کوڕەکانی گەورەمان یەعقووب وایە! مانگی ڕەمەزان لەناو مانگەکانا وەک یووسف وایە لەناو براکانیا! هەر وەک یووسف خۆشەویسترین کوڕبوو بەلای یەعقووبەوە ئاواش مانگی ڕەمەزان خۆشەویسترین مانگە بەلای خوداوە.
ـ هەروەک چۆن یووسف تەواوی ئێشوژانەکانی براکانی داپۆشی بەوەی کە فەرمووی: لاتثریب علیکم الیوم” هیچ لۆمەتان لەسەر نیە. مانگی ڕەمەزانیش بەرەکەتو نیعمەتو خێراتی زۆر تیایە، ئازادبوون لە ئاگری دۆزەخ، لێخۆشبوونی خوای گەورە تێدایە.
ـ ح یەعقووب بە کراسەکەی یووسف چاوی ڕوون بوەوە هەروەها گوناهبار ئەگەر بۆنی خۆشی ڕەمەزانی هەڵمژی، قورئانی خوێند، و… تاد ئاوا چاوی دڵی ڕوون ئەبێتەوە.
فایدەی ڕۆژوو
ـ تەقواو پارێزگاری واتە دوای ڕەمەزان زمانت، ڕەوشتت، چاوت، نیەتت، نوێژت و… گۆڕابێو دەوامیان ببێ.
ـ ڕاهێنانی ویستو ئیرادە کە ویستت شتێ بکەی هەرگیز نەفس ناتوانێ ڕێگربێ.
ـ ڕامکردنی نەفست بۆ کاری خێرو ڕووکردنە مزگەوت.
ـ هەست بەچاودێری کردنی خوا بکەی.
خوازیارم تەواوی خوشکو برا گەنجەکانمان بەڕۆژووبنو حورمەتی ئەو مانگە ڕاگرن.
سعدی مرادی