اصول

دروست کردنی مزگه وت به پاره ی زه کات ؟؟

دروست کردنی مزگەوت لە زەکات دروستە؟
وەڵام:
دوای شوکرانەی خوای گەورە، ناردنی ڕەحمەت‌و شەوکەت بۆ پێغەمبەری ئازیزمان دخ، وە بۆ سەر هاوەڵان‌و شوێن کەوتوانی سەرجەم تا ڕۆژی دوایی بە چاکی‌و جوانی،،
ـ مەزنی بینای مزگەوت گەورەیە، پاداشی فرەیە، سەلماوە کە پێغەمبەر دخ کە فەرموویەتی: هەرکەس مزگەوتێ بۆ خوا دروست کات یا مەبەستی پێی زاتی خوابێ خوای گەورە لە بەهەشتا بە ماڵێک بۆی قەرەبوو دەکاتەوە،،
ـ ئەو فەرموودە مەیدانێکە پێویستە بە تواناکان‌و خاوەن داراییەکان پێش بڕکێی تێدا بکەن تا ئەو پاداشەی بۆی تەرخان کراوه وەدەستی بێنن،،
ـ یەکسانە دەوڵەت، یا سەنتەرەکان، یا تاکی خەڵکی هەستێ بەم ئیشە مەزنەو خەرجی تێدابکات، ئەوە لە گرنگترینی پڕۆژەکانە کە زۆر لازمە گرنگی پێبدرێ و سەهل‌ئەنگاری تێدا نەکەن،،
ـ بەڵام دروست کردنی لە ماڵی زەکات ئەوە جێی مشت‌ومڕی زانایانە، ئیبنووقودامە بەڕەحمەت بێ ئەفەرموێ:
٭ دروست نیە سەرفی زەکات بۆ غەیری زیکری خوای گەورە وەک” مزگەوت، پرد، پڕۆژەی ڕێگەوبان، دانانی خێراو، کفنی مردووان، و…. هتد لەو ڕێگایانەی خوای گەورە باسی نەکردوون،،
ـ ئەنەسی کوڕی مالیک‌و حەسەنی بەسری ئێژن: هەر بڕە پارەی زەکاتێ دابێتت بۆ پردو ڕێگەوبان ئەوە سەدەقەی ڕابردووە، ئەووەڵ دروستترە کە خوا ئەفەرموێ: زەکات بەس بۆهەژاران‌و نەداران‌و… تەوبە ئایەی ۶۰، وشەی (انما) بۆ کورت‌و فەقەت[ حەسر] و دامەزاوەییە[سوبات] واتە ناوبراوانی ئایەتەکە دەسەلمێنێ‌و هیچیتر ناگرێتەوە،،
ـ خاوەنی شەرحی‌کەبیر ئەڵێتن: نەمانزانیوە ناکۆکی ببێ لەناو زانایان سەبارەت بەوەی کە بەهیچ جۆرێ دروست نیە زەکات بدرێ بۆ غەیری ئەو چینانە کە ئایەتەکە ڕیزی کردوون جگە لە ئەنەس‌و حەسەنی بەسری کە وتوویانە سەقەی تێپەڕیوە( گوزەشتە) کە ڕاستیەکەی هەر قسەی ئەووەڵە کە ئایەتەکەیە،،
ـ شێخ ساڵەح فەوزان دەفەرموێ: ڕەوانیە سەرف کردنی زەکات بۆ غەیری ئەو چینانە کە ئایەتەکە باسی کردوون وەک دروست کردنی مزگەوت و قوتابخانەو.. هتد، بۆیە خوا باسی ئەو هەشت چینەی کردوە ئیعلامە کە سەدەقات لەوانە بەدەرنییە،،
ـ سەرفی زەکات جگە لەوان لە کارخستنی ئامانجی سەرەکی زەکاتە کە بریتیە لە جێبەجێ کردنی بەرژەوندی کۆمەڵگا، بە جیاوازیێکی کەمەوە لەنێوان چینەکانداو هێنانەدی بەرژەوەندی تاکەکان، کۆتایی هێنان بە باڵی ڕەشی هەژاری کە هەردەم مەترسی‌دارە بۆ سەر گەلەکان‌و چینایەتیەکان،،
ـ داواکارم لەخوای گەورە بۆ کاری خێر باڵمان بگرێ، بۆ هەرشتێ خۆی پێی خۆشەو پێی ڕازیە یارمەتیمان بات، سڵاوی خوای گەورە وەک لێزمەی باران بڕژێ بەسەر گیانی پێغەمبەردا دخ ، ئامین.

لە دوای گەڕان و سەرنج‌دان لە بۆچوونی زانایان بۆمان ڕوون بوەوە کە بۆچوونی زۆرجیاوازو لێکدوور هەیە سەبارەت بە دروستبوونی زەکات بۆ مزگەوت و… کە لەناو ئەو هەشت سینفەدا نەهاتوون کە ئایەتەکە باسی لێوەکردووە، جا ئیستا سەرەتا بۆچوونی چوار ڕێڕەوەکە دەخەمەڕوو جا دوایە نەزەریەی زانایانی دیکە؛
۱ـ هەر چوار مەزهەبەکە کۆن لەسەر ئەوەی سەرفکردنی دارایی زەکات بۆ( بەنداو، پرد، مزگەوت، قوتابخانە، ڕێگەوبان، کفن‌ودفنی مردوو، و… هتد) ڕەوانیەو جێ ناکەوێ بەڵکوو بۆ دروستکردنی ئەمانە ئەبێ لە بەیتولماڵ یا فەیء کەڵک وەربگیرێت.
ـ بەڵگەشیان دوو شتە؛
٭ تەملیک ناکرێ واتە کەسێک دیاریکراو نیە بیدەیتە دەستی
٭ لەو هەشت چینەدا باسیان نەکراوە
۲ـ زانایانی‌تر مانای (فی‌سبیل‌اللە) بڵاوە پێداوە و فەرموویانە:
ـ فەخری‌ڕازی لە ڕاڤەی ئەم ئایەدا بۆچوونی قەففال دەهێنێ( کە وادیارە خۆشی قەبووڵیەتی بۆیە هیچ تێبینیێکی لەسەری نەداوە) کە فەرموویەتی: بازێ لە فوقەها دەفەرموون سەرفکردنی دەستکەوتی زەکات لەتەواوی ڕێگە خێرەکاندا وەک” ڕێکخستنی مردوو، پرد، ڕێگەوبان، دروست‌کردنی دژو قەڵا، مزگەوت و… هاوشێوەکانیان دروستەو بێ گرفتە چونکە ڕستە فی سبیل اللە بەربڵاوە.
ـ لە کتێبی( جواهرالکلام فی شرائع الاسلام) کە لە جەوامیعی فقهی مەزهەبی جەعفەریە ئەویش بە دروستی دەزانێت.
ـ هەروەها مەزهەبی زەیدیەش بە دروستی دەزانێ بە بەڵگەی ئەوەی‌کە ڕستەی فی‌سبیل‌ا.. گشتگیرە با بەزۆری بۆ جیهاد بەکار هاتبێ.
ـ عەللامە ڕەشید ڕەزا: مەبەست لە فی‌سبیل‌ا.. بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانانە،،
ـ شێخ مەحموودشەلتووت دوای ئەوەی بۆچوونی ڕەشیدڕەزا پەسند ئەکا لە وڵامی کەسێکدا کەلێی دەپرسێ ئایا بە زەکات دروستە مزگەوت چاک‌بکرێ؟
دەفەرموێ: ئەگەر لە بەشی (فی‌سبیل‌ا..) لە ناوچەیکدا یەک مزگەوت، یا لە گوندێکا مزگەوتێک، یا هەرچەن مزگەوتی کەش هەن بەس زەرفیەتی خەڵکی نەماوە ئەتوانرێ دروست بکرێ‌و لە ڕوانگەی شەرعیەوە گرفتی نیە، ئەڵبەتە کە باوەڕمان وابێ مەبەست لە فی‌سبیل‌ا.. بەرژەوندی گشتی خەڵکی بێت، جاکەوابوو” مزگەوت، نەخۆشخانە، ئەماکنی ئامووزشی، کارخانەکان، ئەنبارو ساردخانە، تەواوی ئەو شتانەی لایەنی گشتیان هەیە دەگرێتەوەو دروستە،
+ بەو مەرجانەی باسی کرد دروستە مەسەلەن ئەگەر پێویست نەبوو مزگەوت دروست بکرێ نابێ لە زەکات کەڵک وەرگیرێت،،
۳ـ پوختەی بابەت: ئەو زانایانەی مەعنای ڕستەی (فی‌سبیل‌ا..) یان گشتگیر کردووە ئاوا ئیستدلالیان کردووە؛ مەعنای ئایەکە فراوانەو هەرجۆرە چاکەیێک‌و کردارێکی باش‌و چاک کە سوودو بەرژەوەندی تیابێ بۆ کۆمەڵگا دەگرێتەوە لەسەر ئەم مەبنایە ئەفەرموون:
بۆ چێ‌کردنی مزەگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە، سەنتەرە خێرخوازیەکان، باقی پڕۆژەکان و… هتد ڕەوایەو شەرعیە.
ـ جا ئەکرێت ئەگەر مەوردێکی ئاوا هاتە گۆرێ لە وڵاتی کوردستان کەڵک وەرگیرێ لەو فەتوایانە وەکچۆن ئەو زانایانە بۆ وڵات‌و کۆمەڵگای خۆیان فتوایان داوەو بە ڕەوایان زانیوە بەتایبەت ئەگەر زانیت‌و لێت یەقین بوو پارەت بۆ خڕنابێتەوە وڵات‌و مزگەوت‌و نیشتمانی ئێمەش وەکی وان.
سڵاوی خواتان لەسەربێت

پرۆفیسۆر د عەلی قەرەداغی لە کتێبی زەکاتەکەیدا ئەفەرموێ:
ـ فی سبیل‌ا.. کە بە جیهاد ماناکراوە تەنها چالاکی سەربازی نیە کەواتە ئەم خاڵانەش دەگرێتەوە؛
۱ـ دابین کردنی ماڵ بۆ بزاڤە ڕزگاری‌خوازە موسوڵمانەکان کە لە پێناو سەربەخۆیی گەلەکانیاندا خەبات ئەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئازادی وەک بزوتنەوەکانی فەلەستین، کشمیر، فیلیپین، کوردستان و…
۲ـ پشتگیری کردن لەو هەوڵە تاک‌و بە کۆمەڵانەی کە دەیانهەوێ بەرنامەی ئیسلام دوبارە بێتەوە سەرشانۆی ژیان، بەرنامەی خوا لەوڵاتانی موسوڵماندا پیادە ببێ، بەرگری پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام بکەن کە دەیانهەوێ بیروباوەری ئیسلام لە ئارادا نەهێڵن،
۳ـ دابین کردنی ماڵ بۆ مەڵبەندەکانی بانگکردن بۆ ئیسلام، ئەو بانگەوازەی کە پیاوانی ڕاست‌و ڕاستگۆ لە دەرەوەی وڵاتانی ئیسلام پێی هەڵدەستن بە ئومێدی بڵاوبوونەوەی ئیسلام بەو ڕێگا ڕاست‌و دروستانەی کە لەگەڵ سەردەمدا دەگونجێت، ئەمیش ئەو مزگەوتانە دەگرێتەوە کە لە وڵاتە نائیسلامیەکاندا دەکرێنەوە بۆ ئەوەی ببنە بنکەی بانگەوازی ئیسلام.

سەرچاوەکان

پەڕاوی زەکات هی د یووسف قەرزاوی،
ـ پەڕاوی زەکات د عەلی قەرەداغی

سعدی مرادی

برچسب ها
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن