
عمر مدرسی
یا الله
زات و سیفاتی خودا هه‌ر یه‌کن، ورد بڕوانه
بۆ سۆزی میحڕاب
وه‌نه‌وشه و بۆنی مه‌ستی پڕ له هه‌ستی
که ڕازاوه‌ن له کارگای ئه‌له‌ستی
له لای هه‌ستییه وانه‌ی هه‌ستیارن
نیشانه‌ی نه‌خشی خوای خاوه‌ن نیگارن
ئه‌گه‌ر زانا بزانبێ به‌و نیگاره
سه‌ر و ماڵ داده‌نێ بۆ کردگاره
ده‌کا ئێقرار به‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و خودایه
که هه‌ر ئه‌و شایه‌نی حه‌مد و سه‌نایه
سیفات و زاتی تاکی جیا له یه‌ک نین
وه‌کوو خوێ و سوێری، خوێ سابێ له یه‌ک نین
سیفات و زاتی ئه‌و یه‌کتای دوو تایه
که‌سێ وا هه‌ست نه‌کا، هه‌ستی خه‌تایه
ئه‌شاعره و هه‌رایی [معتزله]
نه‌زه‌ر سهنجێنهیه دووره ده‌لیله
ته‌عه‌دود که‌س نه‌ڵێ له خوداوه دێ
بێ سفاتی خوا ئه‌گه‌ر زاتی خودا بێ
به‌ڵێ ئه‌وساف و مهوسوف لێک جیایه
به‌ڵام ئه‌و دابه، دابی غه‌یری خوایه
سیفات و زاتی باری هه‌ر دوو تاکن
وه‌کوو ئه‌وسافی شیری ساف و پاکن
سپی ڕه‌نگ وه‌سفی زاتی شیری پاکه
له کارگای ئه‌زه‌ل ڕایه نیگاکه
سیفاتی پاک و زاتی تاکی تاکه
وه‌کوو ئه‌وسافی ئاوی ساف و پاکه
ته‌ڕ و فێنکه له‌شی ئاو بێگومانه
جیا لێک نین ده‌سا مه‌گرن به‌هانه
سیفاتی ئاگریش سۆز و سووتانه
که هه‌ر دوو هه‌ستی سۆزێکن بزانه
خودا ڕوتبێ له ئه‌وسافی زه‌مانێ
هه‌موو بوون و نه‌بوون دێنه نه‌مانێ
خودا خۆی بینه‌ریشه و بیسه‌ریشه
خودا خۆی دانه‌ریشه و ڕانهریشه
خودا خۆی خالقیشه و ڕازقیشه
خودا خۆی عالمیشه و قادریشه
ئه‌قڵ هه‌رچه‌ن سه‌ری دێرودهوێنێ
له‌شی ناسکی ته‌زووی نه‌زانی دێنێ
له‌وه‌ی دووره که ئینسان خۆبناسێ
ده‌نا گه‌ر خۆبناسێ، خواش ده‌ناسێ
خودا چۆنه و چییه، دووره ده‌راوه
خودا بۆ ئه‌و ده‌راوه، ڕێی نه‌داوه
[عومه‌ر] سهرگهشتهیه له‌و ڕازوڕهمزه
که ڕێ نه‌دراوه چوون بۆو قولله به‌رزه
ئاوڕێک وه‌لای دیار و نه‌دیار
بۆچوونی زانایان له‌سه‌ر زات و سیفاتی خودا:
بۆچوونی فه‌لاسه‌فه و موعهتزیله وایه که زات و سیفاتی خودا یه‌کن _و حوکه‌ما و موتهکهلهمین بۆچونیان وایه لێک جیان_ و ئهشاعرهش بۆچوونیان وایه نه یه‌کن نه لایه‌کن:
[لاهو و لا غیره] ئه‌و بۆچوونانه نه‌زه‌ر سهنجێنن، چونکه خوایێکی که له‌سه‌رووی هه‌مووی بیر و بۆچوون و تفکر و ئهندیشهیێکه و وه‌ک هیچ ناچێ، ناتواندرێ بشوبهێندرێ به هیچ شت، جا که‌وایه قسه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر سیفاتی خودا، زاتی خودا بن، لازم دێ ته‌عه‌ددود له خودادا. ئه‌وه‌ش دروست نییه، چونکه لایان وایه سیفه‌ت ده‌بێ له‌دوا مه‌وسووف بێ، به‌ڵێ ئه‌وه وایه؛ سیفات له پاش مه‌وسووف بێ، به‌ڵام ئه‌و دابویاسایه له غه‌یری خودا دایه، شاملی شکۆی خودا نییه.
چونکه خودا وه‌ک هیچ ناچێ، یاسای هیچ شتێکیش وه‌رناگرێ جگه له یاسای تایبه‌تی خوێ نه‌بێ، بۆ نموونه خوێ سیفه‌تی سوێره، ئاو ته‌ڕه، ئاور گه‌رمه، هیچ کامیان له یه‌ک جیا نین، سیفه ت و موسووف له‌وانه‌دا یه‌کن و له‌یه‌ک جیا نین.
به‌ڕێزانی خاوه‌ن هه‌ست و بیران، واباشه به بیری خۆمان، به چۆنیه‌تی زات و سیفاتی خودا ههڵنهڕوسکێین، چونکه ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵ سیفاتی خودا له خودا داڒنێین، بۆ ئانێک بوون و نه‌بوون ده‌که‌ونه نه‌بوون {فنا}.
ئه‌و نوسراوه‌یه پێشکه‌ش بێ به لایه‌نگرانی سۆزی میحڕاب به‌ته‌مای دوعای خێر
براتان مه‌لا عومه‌ر مودهررێسی ۱/۱/۱۳۹۹
سۆزی میحڕاب