شعرکوردی

زه‌مزه‌مه‌ی ڕووح

زەمزەمەی ڕ‌ووح

ڕۆژ و شەو، فکر و خەیاڵ و ئەقلی هاڵۆزم دەڵێ

ڕاز و ڕەمزی هات و چوونم بۆ دەبێ کەس پێم نەڵێ

پێم دەڵێن هاتووی له کوێڕا ڕووت دەوێیه یەکسەرە

سووڕ دەمێنێ سەر له‌سەیری ڕازی ئەو بێنەوبەرە

خۆ دەزانم ڕووح له دونیای عالەمی خاکی نییه

لێم تەلەسمه بۆ دەمادەو لاشەیی خاکی نییه

زەمزەمەی ڕووحه دەناڵێ وەک مەلی ژووری قەفەس

تاکوو ئەو دەفڕێتەوه کۆگەی هەوڵ کۆگەی نەفەس

سەیرە بۆ لای تاڵه ئەو ڕۆژەی بەرەو خۆی دێتەوە

تا بەڵەد نازانێ لەو بادانەوه هۆی دێتەوه

زۆر له زانایان له ڕاوی ئەو مەله کەوتوونه ڕاو

تێ گەیشتوون تێ گەیشتن دوورە بۆ مەی خاو و لاو

ئەی عەجەب لەو ڕاز و ڕەمزەی ئەقڵ و عیلم و بیر بەزێن

چوونه میوانی خودا چەن سەخته گیان و دڵتەزێن

کێ له میوانی کەریمان بێ کەرەم دەکشێتەوه

دڵ له خۆراکی بەهەشتی بێز دەکا و دەڕشێتەوه

هەستی کەم بەخشی به ئینسان خوا له سەروەی شاهیدا

لەو دەراوە دوورە زانا، بازی ناکا، بازی دەدا

پێم دەڵێن ڕازی فڕینی ئەو مەلی ماهیر و ژیر

بۆ لەشی خاکی ڕەشی تاریک و بۆگەن، چەشنی قیر

ئاشنا و ناسینی زاتی بێ نیازی پێوەیه

بێ نیازە ئەو له‌هەر چێکی نیازی لێوەیه

لێم یەقینه بێ نیازە، ئەوه نیازی کەس نییه

چی نیازه بەو نیازه‌بێ نیازێ لەو نییه

زۆر عەجەب ناسینی ئەو لەو سەنگەرەی ڕاسەرگرێ

سەنگەرێکی خاک و خۆڵ فێ، شەمعی وی لێ هەڵکرێ

ڕووح له خۆته ڕەببەنا، خۆ خۆ نەناسێ چۆن دەبێ؟

ڕووحی عەقڵه تۆ دەناسێ، وا نەبێ جا چۆن دەبێ؟

ئەقڵه سەرگردانه نازانێ له کێ داوا دەکەی

تاکوو بتناسێ و بزانی چی له‌وی داوا دەکەی؟

گەر لە ڕووحه، ڕووحی خۆته، خۆت له خۆت داوا دەکەی

گەر له خاکی بێ شعوور و هەسته، چی داوا دەکەی؟

وێ دەچێ داوا له ئەقڵی بێ، له نەزمێ لانەدا

نووری ئەقڵه گەر شەبەق دا، دڵ له بەزمێ لادەدا

ئەقڵه دەتناسێتەوه ڕۆژی ئەزەل پەیمانی بەست

تۆ موڕە ڕوونکەری بۆ تیشکی ئەقڵ و نووری هەست

چاوی چاوەی نووری ئەقڵی ئەی تروسکەی چاوەکەم

ئەقڵ و نوور بارانی که ئەقڵم ببینم چاوەکەم

پڕ له ئەسڕاڕ و سووڕە ئەو ڕازوڕەمزه ئەی(عومەر)

گێژەله و گێژاوەیه گێژان دەدا سەد باهونەر

مەلا عومەر مودەڕڕێسی – ١٣٨٨ هەتاوی
سۆزی میحڕاب

برچسب ها
نمایش بیشتر

عمر مدرسی

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر و امام جماعت مسجد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن