اخلاق و تزکیهفقه

زیان‌و مه‌ترسیه‌كانی زیـــنا له‌سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌

سولەیمان ڕەشیدی

گوناهی زینا یه‌كێكه‌ له‌ گوناهه‌ هه‌ره‌ گه‌‌وره‌كان‌و، قێزه‌‌ونترین‌و نزمترین ئاستی ڕه‌‌وشت‌و كه‌سایه‌تی مرۆڤ، ‌وه‌ هۆكاریشه‌ بۆ داڕمان‌و له‌بنهاتنی ئاستی پێشكه‌‌وتنی تاك‌و كۆمه‌ڵگا، بۆیه‌ به‌ پێی ده‌قه‌كان‌و ده‌ركه‌وته‌ زانستی‌و هه‌نووكه‌ییه‌كان زینا كاریگه‌ری نه‌رێنی‌و زیان‌و سه‌لبیاتی زۆری به‌دواوه‌یه‌‌و بگره‌ یه‌كێكه‌ له‌و تاوانه‌ی مرۆڤ به‌ره‌‌و نه‌گبه‌تی‌و حه‌سره‌ت‌و دڵته‌نگی ده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ گرنگی ده‌زانم له‌ چه‌ند خاڵێكدا تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر زیان‌و مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م گوناهه‌‌و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌:

1_ ئه‌‌و كه‌سانه‌ی زینا ده‌كه‌ن‌و به‌ رێی ناشه‌رعی فیتره‌تی خۆیان ده‌شێوێنن، كۆمه‌ڵێك ڕه‌‌وشتی ناشیا‌و ده‌‌وریان ده‌دات ‌وه‌ك: د‌و‌وركه‌‌وتنه‌‌وه‌ له‌ دین، له‌خوا نه‌ترسان، كه‌سایه‌تیه‌كی ڕ‌وخێنه‌ر‌و نزم، بێ‌ غیره‌تی، بێ ڕێزی.

2_ ئه‌‌و كه‌سه‌ی زینا ده‌كات په‌رده‌ی شه‌رم‌و حه‌یای نامێنێ‌، نه‌ به‌رامبه‌ر په‌ر‌وه‌ردگاری، نه‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان.

3_ خاڵی ڕه‌شی تا‌وان له‌ ڕوخساری زیناكار دیاره‌‌و كه‌سێكی نامۆو دڵنه‌گیرو قێزه‌ونه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا.

4_ به‌هۆی تا‌وانی زینا هه‌میشه‌ دڵته‌نگه‌‌و بێ‌ هیوایه‌ به‌رامبه‌ر ژیان‌و ئاینده‌ی خۆیی‌و خێزانی‌و هه‌میشه‌ له‌ پشت په‌رده‌یه‌كی ره‌ش خۆی حه‌شار ده‌دا‌و له‌ ئاوێنه‌ی تاریكیه‌وه‌ سه‌یری شته‌كان ده‌كات.

5_ له‌ڕ‌و‌وی ماددیه‌‌وه‌ تا دێت باری دارایی كه‌سی زیناكه‌ر له‌كزی ده‌دات، ئه‌مه‌ش په‌یمان‌و به‌ڵێنێكی خواییه‌ هه‌ر ‌وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا فه‌رموویه‌تی: (أنا مهلك الطغاه، ومفقر الزناه).

6_ كه‌سی زیناكار خوای گه‌‌وره‌ ‌وه‌ك سزایه‌ك له‌لای خۆی بێ‌ ڕێزی ده‌كات‌و هه‌ر كه‌سێك خوا بێ‌ ڕێزی بكات به‌هیچ جۆرێك ڕێزدار نابێت له‌نێو به‌نده‌كانی خوادا (ؤمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ)،
له‌جیاتی نازنا‌وی ڕاستگۆ‌و دادپه‌ر‌وه‌ر‌و به‌ڕێز نازنا‌وی خراپه‌كار‌و خائین‌و دا‌وێن پیسی ده‌خرێته‌ پاڵ.

7_ خوای باڵا ده‌ست هه‌رگیز خۆشی‌و به‌خته‌‌وه‌ری له‌دڵیدا ناڕوێنێ‌، به‌ڵكو هه‌رده‌م دڵ گوشرا‌و‌و نه‌‌ویسترا‌وی ده‌كات، پێچه‌‌وانه‌ی مرۆڤی له‌خواترس؛ كه‌ خه‌ڵك به‌ تامه‌زرۆییه‌‌وه‌ ها‌وده‌می ده‌كات.

8_ مرۆڤی زیناكار هه‌رگیز جێگای متمانه‌‌و با‌وه‌ڕ پێكردن نیه‌‌و، ‌وه‌ك خائینێك سه‌یر ده‌كرێت كه‌س ئاماده‌ نیه‌ بۆ ساتێكی كه‌میش بێ‌، ماڵ‌و منداڵی خۆی ‌وه‌ك با‌وه‌ڕ پێكرا‌وێك پێ‌ بسپێرێ‌.

9_ یه‌كێكی تر له‌ زیانه‌كانی زینا ئه‌‌وه‌یه‌: له‌ د‌و‌وره‌‌وه‌ كه‌سی زیناكار ده‌ناسرێته‌‌وه‌ چۆن بۆنی ناخۆش له‌د‌و‌وره‌‌وه‌ هه‌ستی پێده‌كرێ‌، كه‌ ئه‌مه‌شیان هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌‌و سزایانه‌ی خوا له‌ دونیادا به‌سه‌ر مرۆڤی دا‌وێن پیسی دێنێت.

10_ له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ی مرۆڤی زیناكار د‌و‌ور له‌ حه‌زی گیانی ڕه‌فتار ده‌كات‌و، ته‌نها به‌د‌وای تێركردنی نه‌فسیه‌‌وه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌ر‌و‌ونی نا ئارام‌و سینگ گو‌وشرا‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك ‌وا بزانێ‌ خۆشی دونیا به‌تا‌وانه‌كانیه‌‌وه‌یه‌، ئه‌‌وه خوای باڵا ده‌ست له‌ خۆشیه‌كانی دواییدا بێ‌ به‌شی ده‌كات.

11_ كه‌سی زیناكار به‌م كرده‌‌وه‌ قێزه‌‌ونه‌ی، خۆی دوور ده‌خاته‌‌وه‌ له‌ نیعمه‌تی به‌قیسمه‌ت بوونی حۆریه‌ چا‌و گه‌شه‌كانی به‌هه‌شتی له‌بن نه‌هاتوو.

12_ مرۆڤی زیناكار هه‌موو ئه‌‌و كرده‌‌وانه‌ی لێ‌ به‌دی ده‌كرێ‌ ‌وه‌ك: ڕه‌نجاندنی دایك‌و با‌وك‌و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی‌و، ز‌وڵم‌و زۆرداری كردن‌و، به‌فیڕۆدان‌و له‌ده‌ست دانی ماڵ‌و منداڵ‌و له‌ڕێ‌ لادانیان‌و، پشت به‌ستن به‌ جاد‌و‌و شتی به‌تاڵ‌و، په‌یداكردنی ماڵ به‌ حه‌رامی و…

13_ مرۆڤی دا‌وێن پیس به بێ‌ گوێدانه‌ لایه‌نی ئه‌خلاقی ز‌وڵم له‌ كچی خه‌ڵك ده‌كات‌و، سه‌رشۆڕی نێو خانه‌‌واده‌كه‌ی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌كات‌و، ڕه‌نگه‌ هۆكاریش بێ‌ بۆ له‌نا‌وبردنی، چونكه‌ به‌ ئاشكرابوونی تا‌وانه‌كه‌ گه‌ر كچه‌كه‌ش خۆی له‌نا‌و نه‌بات كه‌س‌وكاری له‌نا‌وی ده‌به‌ن.

14_ زیانێكی تری زینا ئه‌‌وه‌یه‌: كه‌ زۆر جار مرۆڤ ڕه‌نگه‌ دوای پاشگه‌زبوونه‌‌وه‌شی سه لبیاتی بۆی هه‌بێ‌، بۆ نموونه‌: ئافره‌تێك یان پیا‌وێك ته‌‌وبه‌ی كردووه‌ به‌ڵام كه‌م جار ده‌رفه‌تی شووكردن یان ژن هێنانی بۆ ده‌ڕه‌خسێ‌ به‌هۆی ئه‌‌و نا‌وه‌ی هه‌ڵی گرتووه‌، كه‌ له‌م ڕووه‌دا ده‌شێ‌ كه‌سانێك زیاتر متمانه‌یان پێ‌ بكرێت، كه‌ پێشتر كافر‌و بێ دین بووبن‌و تازه‌ دینی ئیسلامیان ‌وه‌رگرتووه‌.

15_ زیانێكی تری ئه‌م كرداره‌ قێزه‌‌ونه‌ ئه‌‌وه‌یه‌: كه‌ ده‌شێ‌ ئافره‌ت به‌هۆی زینا كردن تووشی سكپڕی ببێ‌‌و، بۆ شاردنه‌‌وه‌ی كاره‌كه‌ی كۆرپه‌كه‌ی له‌بار ببات به‌مه‌ش گوناهه‌كه‌ی قورستر ده‌كات، كه‌ تا‌وانی كوشتنیشی ده‌كه‌‌وێته‌ سه‌ر، گه‌ر له‌باریشی نه‌بات ئه‌‌وه‌ تاكێكی نه‌‌ویسترا‌و ده‌خاته‌ نێو خانه‌‌واده‌كه‌ی.

16_ ئه‌و منداڵه‌ی به‌هۆی زینا دێته‌ دونیا‌وه‌ ز‌وڵم‌و تا‌وانێكی زۆری به‌رامبه‌ر ده‌كرێ‌، جا ئه‌‌و منداڵه‌ هه‌ر ڕه‌گه‌زێك بێت، چونكه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا به‌ منداڵی زینا ده‌ناسرێت‌و هیچ ڕێز‌و بایه‌خێكی بۆ داناندرێت، ئاخۆ لێره‌دا تا‌وانی ئه‌م بێ‌ ده‌سته‌ڵاته‌ چیه‌، كه‌ به‌هۆی حه‌زێكی قێزه‌‌وه‌ن هاتۆته‌ دونیا‌وه‌؟!

17_ پیا‌وی زیناكار ئافره‌تی بێ‌ ده‌سه‌ڵات ‌وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یر ده‌كات‌و ته‌نیا بۆ مه‌رامه‌ گڵا‌وه‌كانی خۆی به‌كاری دێنێت‌و ده‌یكات به‌ هۆكارێك بۆ ڕووخانی كه‌سایه‌تی ئافره‌ته‌كه‌‌و ئه‌‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژیێت.

18_ زینا هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ بڵا‌وبونه‌‌وه‌ی كوشتن‌و شه‌ڕ‌و ئاژا‌وه‌نانه‌‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك یان سه‌رپه‌رشتیارێك كاتێ‌ ده رك ده‌كات كچه‌كه‌ی یان خێزانی یان خوشكه‌كه‌ی هه‌تك كرا‌وه‌ بێگومان به‌د‌وای تۆڵه‌كردنه‌‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت؛ ئه‌نجامه‌كه‌شی ته‌نیا كوشتنی كه‌سی زیناكاره‌ یان ئه‌‌و ئافره‌ته‌یه‌، كه‌ زینای له‌گه‌ڵ كرا‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌بیانووی گێڕانه‌‌وه‌ی شه‌ڕه‌فی بنه‌ماڵه‌.

19_ مرۆڤی زیناكار ئا‌وی شه‌رم‌و حه‌یای ئه‌رژێ‌‌و تادێ‌ بێ‌ شه‌رمتر ده‌بێ‌‌و هیچ بایه‌خێك به‌ بنه‌ماكانی ئه‌خلاق‌و پۆشته‌یی نادات، بۆیه‌ هیچ بایه‌خێك به‌م جۆره‌ پۆشاكه‌ نادات كه‌ ئاینه‌كه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز كرد‌و‌وه‌.

20_ زینا زیانێكی ئێجگار زۆر به‌لایه‌نی ته‌ندر‌وستی تاكی زیناكار ده‌دات، له‌ڕ‌و‌وی جه‌سته‌ییه‌‌وه‌ تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی بێ‌ چاره‌سه‌ری ده‌كات ‌وه‌ك: ئایدز‌و هیربس‌و زه‌هری‌و سه‌یه‌لان‌و چه‌ندان نه‌خۆشی تر، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ له‌نا‌وبردنی ژیانی زیناكاره‌كه‌ كۆتایی دێت.

21_ زینا هۆكاره‌ بۆ داڕ‌وخان‌و به‌هیلاك بردنی كۆمه‌ڵگا، چونكه‌ خوای گه‌‌وره‌ خه‌شم‌و توڕه‌یی خۆی ده‌بارێنێته‌ سه‌ر ئه‌‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی زینای تێدا بڵا‌و ده‌بێته‌‌وه‌، هه‌ر‌وه‌ك ( إبن مسعود) (خوا لێی ڕازی بێ‌) ده‌فه‌رمووێ‌: (ما ظهر الربا والزنا في قرية إلا أذن الله بإهلاكها).

22_ ئه‌و كه‌سه‌ی زینا ده‌كات، یه‌كه‌مین شت سوكایه‌تی به‌ خودی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌ی خۆی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سوكایه‌تی به‌‌و فیتره‌ته‌ پاكه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێ‌ له‌ پاكی‌و حه‌ڵاڵی سه‌رف بكرێ‌ نه‌ك له‌ تاوان‌و كرده‌یه‌كی وه‌ك زینا.

23_ زینا كردن شكاندنی فه‌رمانی خوایه‌، هه‌ر كه‌سێكیش فه‌رمانی خوا بشكێنێ‌ به‌ ته‌ئكید خوای گه‌وره‌ به‌خته‌وه‌ری ناكاو له‌ دونیاشدا ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ له‌ دواوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ژیانێكی پڕ خه‌فه‌ت‌و مه‌ینه‌ت‌و پڕ له ئازار به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

از طريق
سلیمان رشیدی
منبع
http://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سلیمان رشیدی

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا