اصول

زینا کردن

یەکێک لەمەبەست و ئامانجەکانى شەریعەتى ئیسلام پاراستنى ناموس و وەچە و نەسەبی خەڵکی یە، بۆیە زیناى حەرام کردووە.

خوای پەروەردگار دەفەرمووێ{وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ کَانَ فَاحِشَهً وَسَاء سَبِیلاً} (۳۲) سوره الإسراء
واتە « وریابن بەهیچ شێوەیەک توخنی زینا نەکەون، چونکە بەڕاستى زیناو داوێن پیسی تاوان وکردەوەیەکى زۆر خراپە و ڕێگایەکی زۆر ناپەسەند و قێزەونە»
شەریعەتى پیرۆزى ئیسلام نەک هەر زینای حەرام کردووە، بەڵکو هەموو ئەوکون و کەلەبەرو ڕیگا و ڕێچکانەشى داخستووە کە مرۆڤ پەلکێش دەکەن بەرەو زینا، لەوانەش فەرمانى کردووە بە داپۆشینى ئافرەتان و، فەرمانى کردووە بە پاراستنی چاو لە تێڕوانینى حەڕام و تاک بونەوەى پیاوو ئافرەت ( خلوت) و زۆر شتی تریشی لەو پێناوەدا حەرام کردووە.
پیاوی زیناکارى خێزاندار(مُحصَن) و ئافرەتى زیناکاری مێرددار(مُحصَنه)، تۆڵەى لێ دەسێنرێتەوە بە ترسناکترین و قورس ترین سزا، ئەویش بریتی یە لە بەردە باران کردنى تا دەمرێت، تا تۆڵەى گوناهەکەى بچێژێت، بۆئەوەى هەموو لاشەى ئازار بچێژێت، وەک چۆن گشت لاشەى تێرکردووە لە حەرام.
وە پیاوی زیناکارو ئافرەتى زیناکار گەر هاوسەردار نەبوون – غیر محصن- بە ڕێگایەکى شەرعى، ئەوا تۆڵەى لێ دەسێنرێتەوە بە فەلاقەکردن وجەڵدە لێدان، کە لەسنورە شەرعیەکاندا دیارى کراوە ئەویش بریتیە لە(۱۰۰) جەڵدە.

لەگەڵ ئەوەش دا کۆمەڵێک لە بڕواداران ئامادەبن لەکاتی جەڵدە لێدانەکەى تاوەکو شەرمەزار و ناشیرین بێ لە ناو خەڵکدا، وە دەبێت لەشارەکەى خۆی دوربخرێتەوە و دوچاری غەریبی بێ بۆماوەی ساڵێک تاوەکو سوکى خۆی بۆ دەرکەوێ.
وە سزاى پیاو و ئافرەتی زیناکار لە بەرزەخ دا: ئەوەیە بەڕوتى دەخرێنە ناو تەنورێکەوە کە سەرەوەى تەسکە و خوارەوەى فراوانە و لەخوارەوەش ئاگر دەدرێ، جا هەرکات ئاگرەکە بڵێسەبدات و زیاد بکات هاواردەکەن و دەقیژێنن و بەرزدەبنەوە، هەتاوەکو نزیکى دەرچون دەبنەوە، بەڵام بڵێسەى ئاگرەکە دائەبەزێت و ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆناو تەنورەکە، ئابەم شێوازە سزادەدرێن تا ڕِۆژی قیامەت.
لەمەش ناشیرین و ناقۆڵاتر ئەوەیە پیاو لەگەڵ ئەوەى تەمەنى گەورە بووبێ و لەمردن نزیک بووبێتەوە و چوبێتە ساڵەوە و خوداش ئەوەندە مۆلەتى دابێ و تەوبەی نەکات و هەر بەردەوام بێ لەسەر زینا.
کەوابوو ناشرین ترن و چەپەڵ ترین زیناکار ئەو کەسەیە کە چووبێتە ساڵەوە و تەمەنی گەورەبێ و زینا بکات.
لە«أبوهریره»ەوە، لە پێغەمبەرەوه صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێ:
ثَلاَثَهٌ لاَ یُکَلِّمُهُمُ اللهُ یَوْمَ القِیَامَهِ، وَلاَ یُزَکِّیهِمْ، وَلاَ یَنْظُرُ إلَیْهِمْ، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ: شَیْخٌ زَانٍ، وَمَلِکٌ کَذَّابٌ، وَعَائِلٌ مُسْتَکْبِرٌ] رواه مسلم ۱/۱۰۲-۱۰۳٫
واتە « سێ کۆمەڵە خەڵک خوای گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات و لەگوناه پاکیان ناکاتەوە و، بە چاوى ڕەحمەت تەماشایان ناکات و، سزایەکى سەختیشی بۆ داناون، پیاوێکى بە تەمەنی زیناکار، پاشایەکى درۆزن، هەژارێکى خۆ بەزلزان»
وە خراپترین و پیسترین کاسبی ئەو پارەیەیە کە بەرامبەر زینا وەردەگیرێ. وە ئەو ئافرەتەى بەهۆی داوێن پیسی یەوە کاسبی بکات و بژێوى پەیدابکات، بێبەش و مەحرومە لە قەبوڵ بوونى دوعاو پاڕانەوە، کاتێک کە لە نیوەشەودا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێتەوە (بۆ قبوڵ بوونى دوعاوپاڕانەوە) (الحدیث فی صحیح الجامع ۲۹۷۱).
وە هەرگیز فەقیرى و هەژارى بیانوی شەرعى نین بۆ شکاندن سنوروکانى خواى گەورە و ئەتککردنى ناموسی یەکتر، وەکو پێشینان وتویانە: برسیبەو سەربەرزبە، وە بەهۆی شیرى مەمکى خۆتەوە نەلەوەڕێی.
وە لەم چەرخەدا هەموو دەرگاکان خراونەتە سەر پشت بۆ ئەنجام دانى کاری خراپ، وە شەیتان گشت ڕێگاو ڕێچکەکانى خراپەکارى ئاسان کردووە بە هۆی فڕوفێڵەکانى خۆى و دۆستەکانى، وە کەسانی تاوانبارو خراپەکار شوێنی تەڵەکانى شەیتان کەوتوون و بوونەتە دەسکەلای دەستی شەیتان بۆ بڵاوکردنەوەی فەساد و بێ ئەخلاقی، ئەویش بە بڵاوبونەوەى سفورى و خۆدەرخستن و خۆجوان کردنى ئافرەتان، وە بەرەڵاکردنى چاو تێڕوانینی حەڕام و، بڵاوبونەوەى تێکەڵی پیاو و ئافرەت و، گۆڤاری خراپ و فلیمى نابەجێ و ناپەسەند و، گەشت و گوزارى زۆر بۆ وڵات و جێگای بەدڕەوشتان و، دروستکردنی بازاڕی تیجارى بۆ داوێن پیسی و بێ ئابڕوی و، زۆربوونى هەتککردنى ناموس و، زۆر بوونى منداڵی حەرام وکوشتنى گۆرپەلەی بێ تاوان.
خودایە داوات لێ دەکەین بەڕەحمەت و لوتف و پارێزگارى خۆت بمانپارێزى لە داوێن پیسی و داوات لێ دەکەین دڵەکانمان پاک بکەیتەوە و داوێنمان پاک ڕابگرى و، لەنێوان ئێمە وحەرام دا بەربەستێکى گەورە دروستبکەى.

نووسەر: محمد صالح منجد/وەرگێڕانی:کاوە أکرم سەنگاوی

به هه شت

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن