سه‌بر و خۆڕاگری بابه‌تێکی زۆر گرینگ و کاریگه‌ر له ژیانی دونیا و دواڕۆژه که قوڕئان و سوننه‌ت بایه‌خی زۆری پێداوه. خۆڕاگری له دونیادا له پێداویستییه گرینگه‌کانی گه‌یشتن به ئامانج و سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن هه‌ژمار ده‌کرێ، سه‌بر بنه‌چه و هه‌قیقه‌تی چاکه و ئاکار جوانییه و گه‌شه به توانا و لێهاتووییه‌کانی مرۆڤ ده‌دات و ناهێڵیت مرۆڤی خۆڕاگر له‌هه‌مبه‌ر کێشه و نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیان بێهێز بێت و به‌چۆک دابێت. به‌ڵکو به سه‌بر و پشوودرێژی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی تێده‌کۆشیت و ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌کی له‌سه‌ر داخرا، به‌ره‌و دهرگایهکیتر ده‌چێت و هیچ کات له تێکۆشان ده‌ست هه‌ڵناگریت و بێهیوا نابێت، له‌به‌رامبه‌ر موسیبه‌ت و ناکۆکی ژیان ئارامگر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه سه‌بر و خۆڕاگری کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌کیترین و بنه‌ماییترین بنه‌ماکانی دینه، به‌ڵام چونکه به پێجه‌وانه‌ی هه‌ست و خوازی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت له کاتی ڕوودانی پێشهات و موسیبه‌ته‌کان که دونیا له ڕووی مرۆڤ ته‌نگ و تنۆک ده‌بێت، سه‌برگرتن دژوار و ئه‌سته‌مه. بۆیه ڕه‌نگه مرۆڤ زۆر به ته‌بعی نه‌بێ و کاتێک پێیان بگوترێ خۆڕاگر بن؛ پێیان شتێکی پووچ و سه‌یره و له چوارچێوه‌ی قسه‌یه‌کدا دانی پێداده‌نێن. ئیزن ناده‌ن کاریگه‌ری و ئاسه‌واری سه‌بر له دڵ و ده‌روون و ئاکاریاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. بۆیه له‌و کاته‌ی که ده‌بێ خۆڕاگر بن، بێهێز و بێتاو ده‌بن و ئۆقره‌یان لێ ده‌بڕێت. دونیا به هه‌موو فراوانی و ڕووناکی ته‌نگ و تار ده‌بینن و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ و خه‌مبار له ژیان ده‌وه‌ستن. تا کاتێک که کۆتایی به موسیبه‌ت و گرفت دێت یا ئازاره‌که کۆن ده‌بێت و له‌بیر ده‌چیته‌وه، ئه‌و ده‌م هه‌ڵده‌ستنه‌وه سه‌ر پێ و ده‌ڵێن ئێمه خۆڕاگر ده‌بین. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه به مانای تێنه‌گه‌یشتن له واتای سه‌بره، چونکه سه‌بر له کاتی پێشهاتن و تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌بێ خۆی نیشان بدات.
سه‌بری جه‌میل و به‌جێ که قوڕئان ئاماژه‌ی پێ ده‌کات، نیوه‌ی دینه و هێز و توانا به مرۆڤ ده‌به‌خشیت، سه‌رچاوه‌ی وره‌به‌رزی و متمانه‌به‌خۆبوونه، چاره‌ی زۆربه‌ی کێشه و گرفته‌کانی ژیانه و نیشانه ڕازی بوون به قه‌ده‌ر و به‌خششی خوایه.
دونیای ده‌ورووبه‌رمان پڕه له وانه‌ی سه‌بر و خۆڕاگری که بۆ ئێمه جێی سه‌رنجن. که چاو هه‌ڵێنین و چاو له چوارده‌وری خۆمان بکه‌ین، ده‌بینین هه‌مووی وانه‌یه‌کی له سه‌بر و خۆڕاگری پێیه تاکوو ئێمه لێی فێر بین. گه‌ردوون له چرکه‌ساتێکدا به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵکوو له مه‌ودای چه‌ند ڕۆژێک و یا چه‌ند خولێکدا خولقاوه. له کاتێکدا خوای باڵاده‌ست و توانا ده‌یتوانی به یه‌ک «کن فیکن» به‌دی بێنیت، ئا به‌م چه‌شنه فێری پشوودرێژیمان ده‌کات.
که چاو له دروستبوونی خۆمان بکه‌ین، سه‌رسووڕهێنه‌ره. خوای گه‌وره له مه‌ودای چه‌ندێن ساڵ و به تێپه‌ڕاندنی قۆناغ دوای قۆناغ مرۆڤێکی ته‌واو و خاوه‌ن زه‌ین و تێگه‌یشتوو به‌دی دێنیت. نۆ مانگ نێو زگی دایکی، دوایی به‌دونیا هاتن و قۆناغی مناڵی و مێرمناڵی، گه‌نجی و ئه‌وجار پیری و ماڵاوایی له ژیانی دونیا و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و لای به‌دیهێنه‌ری کائینات. هه‌مووی ئه‌وانه که به چاوی ڕوونی خۆمان له دونیای ده‌ورووبه‌رمان ده‌یبینین، فێری سه‌بر و خۆڕاگریمان ده‌که‌ن.
که چاو له تێپه‌ربوونی شه‌و و ڕۆژ بکه‌ین، ئه‌ویش وانهیهکیتر له سه‌بره. شه‌و و ڕۆژ له‌نه‌کاو و یهکئان جێیان ناگۆڕنه‌وه، به‌ڵکو زۆر به‌هێمنی و ئارامی دێن و ده‌ڕۆن و تێکههڵدهکێشرێن. خۆر له کازیوه‌ی به‌ربه‌یانی زۆر به هێمنی دێته‌ده‌ر و ورده ورده دێته سه‌ر سه‌رمان و پاشان هه‌روا به هێمنی و نه‌رمی سه‌ره‌تا ئێواره‌یه‌کی دڵڕفێنمان نیشان ده‌دات و به ئاوابوونی، جوانی تایبه‌ت به زه‌وی ده‌به‌خشیت. ئه‌و ده‌م مانگ و ئه‌ستێره‌کان ورده ورده سه‌ر ده‌ردێنن و تاریکایی شه‌و جێگای ده‌گریته‌وه.
زه‌وی زۆر به هێمنی به ده‌وری خۆی و خۆردا ده‌سووڕێت و که‌س هه‌ستی پێ ناکات. هه‌مووی ئه‌وانه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌موو کارێک پێویستی به سه‌بر و پشوودرێژی هه‌یه.
یه‌کێک له ناوه پیرۆزه‌کانی خوای گه‌وره «صبور» واته خۆڕاگره. خوای گه‌وره خۆی به خۆڕاگر ده‌ناسێنیت تاکوو ئێمه‌ش فێری خۆڕاگری بین. پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(د.خ) ده‌فه‌رموێت: هیچ که‌س به ڕێژه‌ی خوای گه‌وره به سه‌بر و خۆڕاگر نییه. به‌نده‌کانی هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن، ژن و مناڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن، له کاتێکدا خوا تاقانه و بێهاوهڵه. خوا ئارام ده‌گریت و ته‌نانه‌ت ڕزق و ڕۆژیشیان له‌سه‌ر لانابات و له ڕه‌حمه‌تی خۆی بێبه‌شیان ناکات و ئه‌گه‌ریش داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن، ئه‌وه لێیان خۆش ده‌بێت. به‌نده‌کانی به شه‌و و ڕۆژ گوناح و تاوان ده‌که‌ن و له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چن، له کاتێکدا خوا بینه‌ر و بیسه‌ره به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵام شه‌رمی لێناکه‌ن. به‌و حاڵه‌ش خوا غه‌زه‌بیان لێناگریت و ده‌فه‌رموێت: «ئه‌ی به‌نده‌کانم بگه‌ڕێنه‌وه و داوای لێبوردن بکه‌ن که من لێتان خۆش ده‌بم.»
«لَا أَحَدَ أَصبَرُ عَلَی أَذیً یَسمَعُهُ مِن اللهِ عَزَّ وَ جَلَّ إِنَّهُ یُشرَکُ بِهِ وَ یَجعَلُ لَهُ الوَلَدُ ثُمَّ هُوَ یُعَافِیهِم وَیَرزُقُهُم»
واته: «هیچ که‌س به ڕێژه‌ی خوا له‌سه‌ر ئازارێکی پێی ده‌درێت به‌سه‌بر نییه، چونکه شه‌ریکی بۆ داده‌نێن و مناڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن و پاشان لێیان خۆش ده‌بێت و ڕزق و ڕۆژیان پێ ده‌به‌خشیت.»
خوای گه‌وره خۆی به‌سه‌بره و دونیای له‌سه‌ر سه‌بر به‌دی هێناوه. سه‌بر پێناسه‌ی بڕوادارانه و خوای گه‌وره پاداشی نه‌بڕاوه‌ی له ڕۆژی دوایی بۆ ئارامگران ته‌رخان کردووه. هاوه‌ڵ و یاریده‌ری ئارامگرانه و به‌ته‌نیا جێیان ناهێڵیت: «إِنَّ اللهَ مَعَ الصَّابِرِینَ»
ئایا پاداشت له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه که خوا یاوه‌رت بێت؟ هه‌ر ئه‌و خوایه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هه‌یه و هه‌مووی کائینات له‌ژێر ویست و خوازی ئه‌و دایه. خوایه‌ک که ئاگادار به هه‌موو ئاشکرا و نه‌هێنییه‌کانه، ئه‌و خوایه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی، دڵۆڤانترین که‌س بۆ به‌نده‌کانیه‌تی. که‌واته کاتێک وه‌ها خوایه‌ک له پشتت بێت، خه‌م خواردن و بێهیوابوون چ مانایه‌کی ده‌مێنیت؟ له تاو کام کێشه و موسیبه‌ت به چۆک دادێت؟ له کام نیعمه‌تی بێهیوا ده‌بێت؟ مه‌گه‌ر له خوا، گه‌وره‌تر و بانتر و مه‌زنتر هه‌یه؟ که‌واته خۆڕاگر به و له‌گه‌ڵ خوا به تاکوو خوا له‌گه‌ڵت بێت. سه‌بر و خۆڕاگری ده‌بێته هۆی پته‌وبوون و به‌هێزبوونی ئیمان که ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسووده‌یی ڕوح و ڕه‌وانه. هه‌روه‌ها هیوا به داهاتوو زۆر ده‌کات و دژوارییه‌کان ئاسان ده‌کاته‌وه.
فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌مووی به پێناسه‌ی سه‌بر ڕازاونه‌ته‌وه. عیبادهت و په‌رستشی خوای تاقانه و پارێزکاری و دووری له تاوان ته‌نیا به سه‌بر و ڕاوه‌ستاوی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن و کاریگه‌ریان ده‌بێت. کاتێک له به‌ره‌به‌یاندا که له قوڵایی خه‌و دای و به بیستنی «الله اکبر» له خه‌وی شیرین هه‌ڵده‌ستی و ڕوو ده‌که‌یه خوا و دێیه سه‌ر به‌رماڵ تاکوو نوێژ بخوێنی، ئه‌وه به به‌ره‌که‌تی سه‌بر و خۆڕاگرییه که خه‌وی شیرین له خۆت حه‌رام ده‌که‌ی و جێگای نه‌رم و گه‌رم به جێ ده‌هێڵی تاکوو فه‌رمانی خوا به‌جێ بگێنی که ئه‌گه‌ر سه‌بر نه‌بوایه، به‌ڕاستی زۆر دژوار ده‌بوو. هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَامُر أَهلَکَ بِالصَّلَاهِ وَاصطَبِر عَلَیهَا لَا نَسئَلُکَ رِزقاً نَحنُ نَرزُقُکَ وَالعاقِبَهُ لِلتَّقوَی» (طه/۱۳۲)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ئه‌ی بڕوادار) فه‌رمان بده هه‌ر هه‌موو کاته‌کان به خێزانت، تا نوێژه‌کانیان (به چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕوحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆژی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆژی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دیندارییه.»
کاتێک تاوانێکت بۆ ده‌ڕه‌خسێت و دڵ خوازیاریه‌تی و نه‌فس بۆتی ده‌ڕازێنیته‌وه، سه‌بر و خۆڕاگری له‌سه‌ر ملکه‌چبوون بۆ خوایه که هێزی به‌ره‌نگاریت پێ ده‌به‌خشیت که ڕوو له تاوان نه‌که‌ی و له فه‌رمانی خوا ده‌رنه‌چی. زه‌کات ده‌رکردن و به‌خشینی ماڵ، حه‌جی ماڵی خوا، شه‌ونوێژ و زیکر و پارێزکاری، خۆپاراستن له تاوان و هه‌موو عیباده‌ته‌کان له پله‌ی یه‌که‌مدا پێویستیان به سه‌بره و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌بر به‌رده‌وامیان ده‌بێت و پێک دێن.
سه‌بر واته به له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویستێک پشت له خوا نه‌که‌ی و زمانی سکاڵا و شکایه‌ت نه‌که‌یته‌وه که خوا بۆچی ئازیزێکی لێ ستاندییه‌وه! بۆچی ئازاری دای! به‌ڵکو ده‌ست به‌جێ بڵێی: «إِنَّا لله و إِنَّا إِلَیهِ راجِعُونِ» ڕێبازی هه‌موومان هه‌ر ئه‌وه‌یه و گڕانهوهمان بۆلای خوای تاقانه‌یه. ئارامگر بی و بزانی ئه‌وه سروشتی ئه‌م دونیایه. ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌چینه سه‌ر گۆڕی ئازیزانمان و سپه‌ینێ ئازیزانێکی¬تر دێنه سه‌ر گۆڕمان.
سه‌بر واته به پێشهاتنی گرفتێک له ژیان بێهیوا نه‌بی، پشت له تاعه‌تی خوا نه‌که‌ی، بزانی دونیا گۆڕه‌پانی تاقیکردنه‌وه‌یه، دڵنیا بی که ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ده‌رگایه‌کی له‌سه‌ر به‌نده‌که‌ی ببه‌ستیت، دهرگایتری له‌ڕووی ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ڕوو له خوا وه‌رنه‌گێڕیت و له ڕه‌حمه‌تی بێسنووری بێهیوا نه‌بێت.
«إِلَّا الَّذیِنَ صَبَرُوا وَ عَمِلُوا الصَالِحَاتِ أُولَئِکَ لَهُم مَغفِرَهٌ وَ أَجرٌ کَبِیرٌ» (هود/۱۱)
واته: «جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگر و ئارامگر بوون و کار و کرده‌وه‌ی چاکه‌یان ئه‌نجام داوه (له خۆشی و ناخۆشییدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.»
سه‌بر واته کاتی لێقه‌ومان و موسیبه‌ت تێکنهڕووخێی و نه‌ڵێی من شایانی ئه‌و موسیبه‌ت و ئازاره نیم، بۆچی خوا منی له‌بیر کردووه؟ خۆ من به‌رده‌وام عیباده‌تی ئه‌وم کردووه! به‌ڵکو ده‌بێ ڕاستی ئه‌و ژیانه‌ی له‌به‌ر چاو بێت که نه خۆشی و نه ناخۆشی تا سه‌ر نین. بزانێت دونیا ته‌نیا سه‌رای تێکۆشان و خۆئاماده‌کردن به‌ره‌و دواڕۆژه. ژیانی دونیا پڕه له تاقیکردنه‌وه. که‌واته به سه‌بر و خۆڕاگری پاداشتی نه‌بڕاوه و بێهه‌ژمار و هه‌تاهه‌تایی له دواڕۆژدا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و له دونیاشدا سه‌ربه‌رزانه بژیت. چونکه بۆ بڕواداری خۆڕاگر و پشوودرێژ، خۆشی و ناخۆشی هه‌مووی خێری تێدایه.
«وَلَنَبلُوَنَّکُم بِشَیءٍ مِنَ الخَوفِ وَالجُوعِ وَ نَقصٍ مِنَ الأَموَالِ وَالأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَ بَشِّرِ الصَّابِرِینَ * الَّذِینَ إِذَآ أَصَابَتهُم مُصِیبَهٌ قَالُوا إِنَّا للهِ و إِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ * أُلَئِکَ عَلَیهِم صَلَوَاتٌ مِن رَبِّهِم وَ رَحمَهٌ وَ أُلَئِکَ هُمُ المُهتَدُونَ» (البقره/۱۵۷-۱۵۵)
واته: «سوێند به خوا تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه و به که‌مێک له ترس و بیم و برسێتی و که‌مبوونی ماڵ و سامان و مردنی که‌س و کار و تیاچوونی به‌روبوومی کشتوکاڵ، جا موژده بده به‌و که‌سانه‌ی خۆڕاگر و ئارامگرن ٭ که ئه‌وانه هه‌ر کاتێک تووشی به‌ڵا و ناخۆشییه‌ک ده‌بن، ده‌ڵێن: ئێمه موڵکی خوایین، هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه. له ئاکامیشدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان ٭ ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له لایه‌ن په‌روردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه.»
سه‌بر واته: کاتێک که ناز و نیعمه‌ت و خۆشیه‌کانی دونیا ڕووت تێده‌کات، له خۆبایی و گیرۆده‌ی دونیا نه‌بی. له‌بیرت بێ تۆ هه‌ر ئه‌و به‌نده لاواز و هه‌ژاره‌ی خوای مه‌زنی، موڵک و سامانت ئه‌مانه‌تی خوایه و هه‌رده‌م پێویستیت به خوا و ڕه‌حمی خوایه. له یادت بێ که خوای گه‌وره هێندێ جار به‌نده‌کانی خۆی به ناز و نیعمه‌ت و پله و… تاقی ده‌کاته‌وه. به‌ڵکو ده‌بێ له‌هه‌مبه‌ر به‌هره‌کانی خوادا سوپاسگوزار بێت و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی بێت، ماڵی دونیا له په‌رستش و عیباده‌تی خوای خافڵ نه‌کات و به شوکرانه‌ی نیعمه‌ته‌کانی، عیباده‌تی زۆرتری خوا بکات. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: من له فه‌قیری و هه‌ژاری لێتان ناترسم، به‌ڵکو له‌و کاته لێتان ده‌ترسم که ماڵی دونیا ڕووتان تێبکات و له یادی خوا خافڵ بن.
«وَلَا تَمُدَّنَّ عَینَیکَ إِلَی مَا مَتَّعنَا بِهِ أَزوَاجاً مِنهُم زَهرَهَ الحَیَاهِ الدُّنیَا لِنَفتِنَهُم فِیهِ وَرِزقُ رَبِّکَ خَیرٌ وَ أَبقَی» (طه/۱۳۱)
واته: «(ئه‌ی بڕوادار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی که هێندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دونیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناز و نیعمه‌تدا تاقیان بکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆژی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکتر و به‌رده‌وامتره.»
سه‌بر واته؛ که هه‌لی تاوانت بۆ ڕه‌خسا به‌یده‌ستی نه‌فس و هه‌وه‌س نه‌بی. چاودێریی خوا له‌سه‌ر سه‌رت هه‌ست پێ بکه‌ی و شه‌رم له گه‌وره‌یی و مه‌زنایه‌تی خوا بکه‌ی. به سه‌بر و خۆڕاگری له‌سه‌ر هه‌وه‌س، له تاوان دووری بکه‌ی و له‌به‌رامبه‌ر نه‌فسدا بوه‌ستیته‌وه.
«یَأَیُّهَا الَّذِینَ ءَامَنُوا اصبِرُوا وَصَابِرُوا وَ رَابِطُوا وَاتَّقُوا اللهَ لَعَلَّکُم تُفلِحُونَ» (آل عمران/۲۰۰)
واته: «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆگر بن و خۆڕاگری و ئارامگری به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له‌سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵبده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکار بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌تاهه‌تایی) به‌ده‌ست بهێنن.»
سه‌بر واته، له‌سه‌ر عیبادهت و چاکه‌کاریت به‌رده‌وام بی، به هۆی بازرگانی و کار و پیشه و کاری ناو ماڵ و…، له عیبادهت و یادی خوا خافڵ نه‌بی، نوێژه‌کانت وه‌دره‌نگی نه‌خه‌ی، به هۆی نه‌خۆشی و هه‌ژاری واز له عیبادهت نه‌هێنی. له‌سه‌ر شه‌ونوێژ و زیکر و نزا و یادی خوا به‌رده‌وام بی و هیچ شتێک نه‌بێته له‌مپه‌ڕ له ئاست عیباده‌ته‌کاندا، له هه‌موو سات و کاتێکدا ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوا بی و تا کۆتا هه‌ناسه‌ی ژیان له‌سه‌ر عیبادهت و په‌رستشی خوای تاقانه به‌رده‌وام و ڕاوه‌ستاو بی.
«وَاستَعِینُوا بِالصَّبرِ وَالصَّلَاهِ وَ إِنَّهَا لَکَبِیرَهٌ إِلَّا عَلَی الخَاشِعِینَ» (البقره/۴۵)
واته: «(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به ئارامگری و نوێژکردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌رکێکی گه‌وره و گرانه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (و باوه‌ڕیان دامه‌زراوه).»
قوڕئانی پیرۆز به ڕێژه‌یه‌کی زۆر باس له گرینگی و پاداشی سه‌بر ده‌کات. له سوڕه‌تی (عصر) یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ده‌ربازبوون له ده‌سته‌ی خه‌ساره‌تمه‌ندان، ڕاسپارده‌کردنی یه‌کتر به حه‌ق و به سه‌بر ئاماژه پێکراوه.
«إِنَّ الإِنسَانَ لَفِی خُسرٍ * إِلَّا الَّذِینَ ءَامَنُوا وَ عَمِلُواالصَّالِحَاتِ وَ تَوَاصَوا بِالحَقِّ وَ تَوَاصَو بِالصَّبرِ» (العصر/۲و۳)
واته: «به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندی دایه ٭ بێجگه له‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆڕاگری هه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆگر و ئارامگریش بن.»
هه‌روه‌ها له سوڕه‌تی (کهف)دا فه‌رمانمان پێده‌کات که له‌سه‌ر هاونشینی خواپه‌رستان و ئیمانداران خۆڕاگر بین:
«وَاصبِر نَفسَکَ مَعَ الَّذِینَ یَدعُونَ رَبَّهُم بِالغَدَاوَهِ والعَشِیِّ یُرِیدُونَ وَجهَهُ وَلَا تَعدُ عَینَاکَ عَنهُم تُرِیدُ زِینَهَ الحَیَاهِ الدُّنیَا وَلَا تُطِع مَن أَغفَلنَا قَلبَهُ عَن ذِکرِنَا واتَّبَعَ هَوَاهُ وَکَانَ أَمرُهُ فُرُطَاً» (الکهف/۲۸)
واته: «ئارام بگری و خۆت ڕابگری له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌ر زاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواران، مه‌به‌ستیانه و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه و (ڕوو مه‌که دونیا په‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیات بوێت و به گوێی ئه‌و که‌سه مه‌که که دڵمان له یادی خوا خافڵ کردووه (به هۆی دونیا په‌ره‌ستییه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه و هه‌رچی کار و باری هه‌یه بێسهروبنهو وله سنوور ده‌رچووه.»
خوای گه‌وره ئامۆژگاریمان ده‌کات که له ئاست ئه‌و که‌سانه‌ی خراپه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، ئارام بگرین، چاوپۆشی بکه‌ین و شوێنکه‌وته‌ی خوا بین. خوای گه‌وره له‌کاتێکدا تاوانی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، ئه‌و لێیان خۆش ده‌بێت. تۆڵه‌ی خوای گه‌وره بۆ که‌سانێکه که ناگه‌ڕێنه‌وه و له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی خوا به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و سته‌مکارانه‌ی که به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن، خوا خۆی تۆڵه‌یان ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رموێت ئێوه چاوپۆشی بکه‌ن که کارێکی زۆر جوان و په‌سه‌نده.
«وَلَمَن صَبَرَ وَ غَفَرَ إِنَّ ذَلِکَ لَمِن عَزمِ الأُمُورِ» (الشوری/۴۳)
واته: «له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگریت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له کاتێکدا که ده‌توانیت تۆڵه بسێنیت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاک و په‌سند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت.»
«فَاصبِر عَلَی مَا یَقُولُونَ وَ سَبِّح بِحَمدِ رَبِّکَ قَبلَ طُلُوعِ الشَّمسِ وَقَبلَ غُرُوبِهَا وَمِن ءَانَآئِ الَّیلِ فَسَبِّح وَأَطرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّکَ تَرضَی» (طه/۱۳۰)
واته: «(که‌واته ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌ی ئیماندار) خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵاتنی خۆر و پێش ئاوابوونی، له هێندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیاجیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌مه‌ند بیت.»
خوای گه‌وره له چه‌ندین ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆزدا فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانان ده‌کات که به‌سه‌بر و خۆڕاگر بن.
«فَاصبِر کَمَا صَبَرَ أَولَوا العَزمِ مِنَ الرُّسُلِ وَلَا تَستَعجِل لَّهُم کَأَنَّهُم یَومَ یَرَونَ مَا یُعَدُونَ لَم یَلبَثُوا إِلَّا سَاعَهَ مِّن نَّهَارِ بَلَاغٌ فَهَل یُهلَکُ إِلَّا القَومُ الفَاسِقُونَ» (الاحقاف/۳۵)
واته: «که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دان به‌خۆدا بگره و خۆڕاگر به، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که، ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێش هات، واده‌زانن ساته وه‌ختێک له ڕۆژدا پێچووه، ئه‌مه به‌ڵێن و په‌یمان و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته‌ی مه‌گه‌ر ته‌نیا تاوانباران نین که تێداده‌چن؟»
«وَاصبِر وَمَا صَبرُکَ إِلَّا بِاللهِ وَ لَا تَحزَن عَلَیهِم وَلَا تَکُ فِی ضَیقٍ مِمَّا یَمکُرُونَ» (النحل/۱۲۷)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌ی بڕوادار) خۆگر و ئارامگر به و خۆگری و ئارامگریشت ته‌نیا به‌یارمه‌تی خوا ده‌بێت و به کهسیتر ناکرێت. خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن. دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که ده‌ژمنان ده‌یگێڕن.»
«وَاصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ» (هود/۱۱۵)
واته: «خۆشت بگره و ئارام به، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.»
«إِنِّی جَزََیتُهُمُ الیَومَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُم هُمُ الفآئِزُونَ» (المؤمنون/۱۱۱)
واته: «(جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.»
بێگومان ئه‌وه‌یکه سه‌بر ده‌کاته پیشه‌ی ژیانی، هه‌م له دونیا و هه‌م له دواڕۆژدا پاداشی سه‌بر و خۆڕاگری پێ ده‌به‌خشیت. له دونیادا به سه‌ربه‌رزی و دڵئاسوودهیی ده‌ژیت و به‌هێز و تواناوه به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، به هیوا و دڵڕوونی بۆ داهاتووی ده‌ڕوانیت، له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌کانیدا ڕاوه‌ستاو و خۆڕاگر ده‌بێت و زوو به‌چۆک دانایه‌ت. له دواڕۆژیش به پاداشی ئارامگران ده‌گات که پاداشێکی بێئهژماره و به‌م چه‌شنه خوای گه‌وره له هه‌موو کات و ساتدا یاریده‌ری ده‌بێت.
«… إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ» (یوسف/۹۰)
واته: «بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز و خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.»
«قُل یَاعِبَادِی الَّذِینَ ءَامَنُوا اتَّقُوا رَبَّکُم لِلَّذِینَ أَحسَنُوا فِی هَذِهِ الدُّنیَا حَسَنَهٌ وَأَرضُ اللهِ وَاسِعَهٌ إِنَّمَا یُوَفَّی الصَّابِرُونَ أَجرَهُم بِغَیرِ حِسابٍ» (الزمر/۱۰)
واته: «به‌و به‌ندانه‌م که خاوه‌ن باوه‌ڕن بڵێ: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دونایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشی چاکه هه‌یه. زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێک دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی‌تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ‌سنوور و بێئهندازهیه.»
که نیگا بخه‌ینه سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ران و خۆشه‌ویستانی خوای دڵۆڤان، ده‌بینین که ژیانیان هه‌مووی به سه‌بر و ئارامگری ڕازاوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش فێری وانه‌ی خۆڕاگری ده‌که‌ن، پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر هه‌موو جۆر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی که پێ تاقی کراونه‌ته‌وه، ئارامیان ده‌گرت و له فه‌رمانی خوا ده‌رنه‌ده‌چوون. حه‌زره‌تی ئه‌ییوب چه‌ندین ساڵ له‌وپه‌ڕی ئازار و نه‌هامه‌تیدا مایه‌وه، یه‌ک چرکه‌ش ناشوکری و گله‌یی له خوا نه‌کرد و به سه‌روه‌ری خۆڕاگران ناوبانگی ده‌رکرد.
حه‌زره‌تی یوسف که گه‌نجێکی جوان و لاو بوو، کاتێک هه‌موو باروودۆخی گوناحی بۆ ڕه‌خسابوو، شه‌رمی له خوای بانی سه‌ری ده‌کرد و به سه‌بر له سه‌ر دووری له تاوان داوێنی خۆی به پاکی ڕاگڕت و مانه‌وه‌ی حه‌وت ساڵ له زیندانی پێ باشتر بوو له بێئهمری خوا و خوای گه‌وره‌ش له پاداشی سه‌بری، کردی به عه‌زیزی میسر.
له هه‌مووان بانتر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌سه‌ر هه‌موو ئازاره‌کانی موشریکانی قوره‌یش که بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ست، پێیان ده‌گوت شاعیر، جادووگه‌ر و کاهین، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ) ئارامگر بوو. له سه‌فه‌ر بۆ شاری تائیف قسه‌ی سوکیان پێ گوت و به‌ردبارانیان کرد و کاتێک فریشته‌ی کێوه‌کان هات که تۆڵه‌یان بسێنیته‌وه، پێغه‌مبه‌ری دڵسۆز(د.خ) فه‌رمووی: هیوام وایه له نه‌وه‌کانی ئه‌وان که‌سانێکی خواپه‌ره‌ست به‌دونیا بێن و لێیان خۆش بوو. به‌و شێوه ئارامگری و دڵسۆزی خۆی به جیهان نیشان دا.
ئێمه‌ی موسوڵمان که شوێنکه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئایینی ئیسلامین پێویسته به‌سه‌بر و ئارامگر بین و خێری دونیا و دواڕۆژ بۆخۆمان مسۆگه‌ر بکه‌ین.
ئاماده کردن: کولسووم حه‌سه‌ن زاده