تاریخ

شه وه ن خه لوه ته ن(شعر کوردی)

مەولەوی کورد فەرمویه تی:

شەوەن خەڵوەتەن ، ماڵ بێ ئەغیارەن
عاڵەم گر وتەن ، دۆس خەوەر دارەن
ئێرادەم ئەیدەن ، وەی کەڵ پۆسەوە
شەو ناڵین وەشەن ، بەلای دۆسەوە

منیچ ئه لیم:

شەوە ، خەڵوەتە ، کاتی نیازە 
درگای قەبوڵی ، بو هه موان بازە

قەدرە و قیمەتە ، ئەرزشە،فەخرە
بەزڵ و بەخششە ، پاداشە،ئەجرە

رێژان رەحمەتە ، کەرەمە ،جودە
بو زامی ناسـۆر ، کاتــــی بێهبودە!

وەختی ناسینی ، ئەرزشی ژینە
کەرەمی ئاسمان ، له گه ل زەمینە

وەخت جۆشان ره حمی،خودای سەمەدە
کاتی غـۆفران و ، رەحـمـــــی بێ حەدە !

ا*******ا
له ده ر مالی خوا ، نیه قاپیه وان
بو بشکاندنی ، ریبوار و میوان

بـزانـن لـه کامـین ، لەهـجــەو کەلامی!
مه لا یا شێخی ، سەید ، یا عەوامە

تەبەقەی خواری ، یـا مـەقاماتی !
هه ژار ، یا دارای ، سەهمــی حەیاتی !

ئه م دەسته بەنیــه ، هــیـنی بەشەرە !
له لای زاتی ئه و ، بە بێ سەمەرە !

به شەرت له لا ت بی ، ئێســـرار و تەقوا
چ ( غەریب ) ه بی ، چ ســاحێب مەئوا !

لیاقـەتت بــوو ، چویتە ده ر مالی !
ناگه ریته وه ، به ده ستی خالی!

که چویته ده ر مال ، ده ر کراوه ته و
داخوازیه کانت ، جواب دراوه ته و

 اسماعیل رضایی کـــرماشـــان – بیستون

 

برچسب ها
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن