اصول

شه ویک له خزمه ت پیغه مبه ردا(۲-۲)

به رله وه ی بچینه وه بۆ ماڵ، به ئیمامه ت و پێشه وایی خۆشه ویست، نۆیژی مردوو له سه ر ((ثعلبه)) خوێندرا

کاتێک له مزگه وت ده چووینه ده ره وه، خۆشه ویست، ئه و دوعایه ی خۆیند: اللهم انی أسئلک من فضلک

له کاتێکدا ده ڕۆیشتین بۆ ماڵی خۆشه ویست ویستم له دواوه بڕۆم.

فه رمووی: بۆ ئاوا ده ڕۆی. پێم نه وتی من و تۆ براین و جیاوازیمان نیه؟!

کوتم: به ڵێ یا ره سول الله(ص) ڕاستت فه رموو

فه رمووی له سه لمان و جابانم بیستووه که ئه و ڕه فتاره، شێوازی ئیرانیه کانه!!

ئای چه نده هه ستم به گه وره یی و به خته وه ری ده کرد که له خزمه ت خۆشه ویست دا بووم و ده چووم بۆ ماڵیان!!

زۆرم پێ خۆش بوو بزانم خۆشه ویست له ناو ماڵدا هه ڵسو که وتی چۆنه؟!

هه ر له دووره وه، سه لامی کرد و چووینه ناو ماڵ!

ماڵێکی زۆر ساکار و ساده! بێ هیچ شتومه ک و که ل و په لێک

حه سیرێک ڕاخراو بوو. کاتێک خۆشه ویست له سه ری داده نیشت، شوێنی ده خسته ر سه ر جه سته و به ده نی پیرۆزی

به خاوو خێزانی فه رموو:

خێزان! کارێک هه یه من بیکه م؟!

ئه و سفره بێنن، میوانێکمان له هۆزی جابان هه یه ؛ سفره که ڕاخرا،

یه ک دو نان و که مێک شورابا و چه ند ده نک خورما و چه ند قومێکیش ئاو!

خۆشه ویست هه ستا چوو ده سته کانی شۆرد!

فه رمووی:(( الوضوءُ قبل الطعامِ یَنفی الفَقرَ و بَعدَهُ ینفی اللَّمَمَ))

خۆشه ویست، که مێکی خوێ له سه ر ده ست ڕشت و خواردی

زۆر خۆماڵی له سه ر عه رز دانیشت و ده ستی به خواردن کرد و له پێشا فه رمووی

بسم الله الرحمن الرحیم((اللّهُمَّ بارِک لنا فیما رزقتنا و قِنا عذابَ النار))

فه رمووی: (( خیرُ الطعامِ ما کَثُرَت علیه الأیدی))

فه رمووی: هیچ کات به ته نیا نان ناخۆم. ئه گه ر میوان نه بوو، له گه ڵ خێزان به یه که وه نان ده خۆین

سرنجم دا، به ده ستی ڕاستی ده خۆارد، له پێش خۆی تێی کرد و فه رمووی ((کُل مِمّا یَلیِکَ))

و له دوای خواردنه وه ی ئاو، فه رمووی:

الحمدُ لله الذی جَعَلَهُ عَذباً فُراتاً بِرحمَتِهِ و لَم یَجعَلَهُ اُجاجاً بِذُنُوبِنا

زۆر دانه نیشتین، بۆ پێشوازی له‌ نوێژی عیشا چووینه وه بۆ مزگه وت.

کوچه و کۆلانه کان زۆر تاریک و ته نگه به ر بوون

کابرایه کی کوێرم دیت ده هات بۆ مزگه وت هه ر له دووره وه وتی السلام علیکم و رحمه الله

خۆشه ویست له وه ڵام دا فه رمووی ((و علیک السلام و رحمه الله و برکاته، له چه حاڵ دای کوڕی مه کتووم!!

رووی له من کرد و فه رمووی له سه ر ئه و براده ره بوو، که خوای گه وره، ڕه خنه ی لێگرتم!! و لۆمه ی کردم

عه رزم کرد: چۆنه دێ بۆ مزگه وت؟

خۆ چاوه کانی نابینن!!

فه رمووی: هاوه ڵانم فێر کردوون له هه ر بارو دوخێکدا بێن بۆ مزگه وت جا هه ر که سێک بێت!

ئه و فه رمووده یه ی بۆ خۆیندمه وه:

(( مَن سَمِعَ النداءَ بالصلاهِ ثُمَّ لَم یُجِب و لَم یَأتِ المسجدَ و یُصَلّی، فلا صلاهَ لهُ، و قَد عَصیَ اللهَ و رسوله ُ

رۆیشتین بۆ ژووری مزگه وت و پێش چوونه ژوره وه

فه رمووی: بسم الله. الّلهُمَّ اِفتَح لی اَبوابَ رَحمَتِکَ،

دو رکعات سوننه تی (( تحیه المسجد)) مان خۆیند خۆشه ویست و هه رکام له موسڵمانان بێ ده نگ و هێدی و هێمن دانیشتن. که س هیچ قسه ی نه کرد.

کابرایه ک هاته ژووری مزگه وت و هاواری کرد شتێکم لێ ون بووه! ره حمه تی خواتان لێ بێت یارمه تیم بده ن بیدۆزمه وه!!

هه ر خێرا یه کێک له هاوه ڵان که زۆر کز و لاواز و قه دو باڵا کورت بوو به ناوی عبدالله ی کوری مسعود لێی هه ستاو ووتی بێده نگ به!! له بیرت چۆته وه رسول الله چی ئامۆژگاری کردین؟

مه گه ر نه یفه رموو:

(( مَن سَمِعَ رَجُلاً یَنشُدُ ضَالهً فی المسجدِ، فَلیَقُل لا ردَّها الله علیکَ، فَاِنَّ المساجدَ لَم تُبنَ لِهذا))

دوای به جێ هێنانی نوێژی جه ماعه تی خه وتنان و خۆیندنی اورادو ئه زکاره کان به بێ ده نگی و ایجادی زه حمه ت بۆ یه کتر، خۆشه ویست پێی فه رمووم:

بۆ نوستن و حه سانه وه بچۆوه بۆ لای ابوهریره له ((صفه))

داچڵه کام. ناوی ابوهریره م زۆر بیست بوو که فه رمو ده کانی خۆشه ویستی گێڕاونه ته وه بۆ موسڵمانان

گوتم: ئه ی خۆشه ویستی خوا، دایک و بابم و هه مو که س و کارم به فیدات بن، ده م هه وێ چه ند ساعه تێکی تر له خزمه تتدا بم!!

پێویستم به ئامۆژگاری و فێرکردن هه یه!!

له ڕاستی دا، زۆرتر له ئامۆژگاری و فێربوون، جوانی و که سایه تی و چاولێکردنی خۆشه ویستم مه به ست بوو!!

فه رمووی سبه ی یه کتر ده بینین.

تۆ بڵێی من تا سبه ینێ زیندو بم و چاوم به به ژن و باڵای جوان و بۆنی خۆش و هه یبه تی ئه و که سایه تی یه بکه وێته وه!!؟

براده ره که م هات بۆ لام و له ئامێزی گرتم و کوتی با بڕوینه وه ماڵ.

له گه ڵی ڕۆیشتم بێ ئه وه ی بزانم بۆ کوێ ده چم و له چ حالێکدام که رو کاس بووبوم.

زۆر سه خت بوو ، جوودا بوونه وه له خۆشه ویست.

ڕۆیشتین بو ((صفه)) و چووینه وه ژووره وه!

هۆشم هاته وه به ر خۆ!

گوتم با چه ند پرسیارێک بکه م. صفه چی یه؟

له براده ره که م پرسی جه نا بت ابوهریره ی؟

کوتی: به ڵێ

کوتم: صفه چیه؟

وتی: ئیمه چه ند که سێکی زۆر فه قیر و هه ژار و نه دارین که له و دونیایه دا، خوا و خۆشه ویست نه بێ هیچ شک نابه ین!! حه فتا که س ده بین!!

خۆشه ویست، ئه و جێگایه ی بۆ دروست کردووین و بۆ خۆی سه رپه ره شتیمان ده کات.

هاتووچۆشمان زۆر ده کات و قه ره بووی هه موو شتێکمان بۆ ده کرێته وه.

به دیتن و هه ستان و دانیشتن له خزمه تیدا، هه ست به هیچ که م و کۆڕی و ناته واویه ک ناکه ین!!

کوتم خۆزگه منیش له گه لتان ده بووم!!

دیتم ((ابوهریره)) به شێکی زۆری له فه رمووده کانی خۆشه ویستی له به ر کردووه و زۆر به وردی سرنجی داوه ته هه موو کاروکردارو قسه و فه رمووده ی خۆشه ویست

گوتم: بۆ به جه نابتان ده ڵێن ابوهریره؟

کوتی: ره سول الله نێوی لێناوم. چۆن پشیله م هه ڵگرتووه خۆشم ده وێن!!

کوتم ابوهریره، به خوا خه وم لێناکه وێ! چ بکه م

ئه رێ له وڵاتی ئیوه شه و درێژترن یا رۆژ؟

ڕاستی که نگێ رۆژ ده بێته وه؟ چه ندی شه و ماوه؟

مه ودام به ابوهریره نه ده دا هه ر وه ڵامم بداته وه!

بێ پسانه وه کوتم ئه رێ ناحه ز نی یه، من بچمه ده وری ماڵیان و تا به یانی هه ر له وێ بم؟!

کوتی: کارێکی باش نیه!! په له مه که تا سبه ینێ

چی تر قسه م نه کرد. به ڵام بڕیارم به خۆم دا ئه گه ر دانیشتوانی ((صفه)) خه ویان لێکه وت، من ده چم بۆ ده ۆری ماڵی خۆشه ویست.

موسڵمانان عاده تیان وا بوو، هه ر زۆر زوو له دوای نوێژی عیشا بنوون تا بۆ به یانی زوو هه ستن له خه و جیا له وه ش، ئه وان شه و بێداری و هه ستانه وه ی نیوه شه ویان هه بوو.

چراکان، کوژانه وه

تاریکی و بێده نگی باڵی خۆی کێشا به سه ر شاری مه دینه دا

من خه وم لێ نه ده که وت، له به ر عاده تی پێشووی خۆم و له به ر دڵه راوکه و نیگه رانی له وه ی خؤشه ویست نه بینمه وه!!

بێ خشپه و چرپه، خۆم دزیه وه و له صفه ڕۆیشتمه ده ر

چڕای ماڵی پێغه مبه ریش، کوژابۆوه!!

ئاخر به بوونی خۆری دره وشاوه و به تینی خۆشه ویست

پێویستی به چرا له و ماڵه دا هه یه؟!

له ماڵیان نزیک بوومه وه!

ماڵێکی ساکارو ساده و به بێ حه شه و حه ساری پۆڵایین.

ڕویشتم بۆ بن په نجره که یان و به ئه ده به وه خۆم گرت

له فکر و داڵغه دا بووم که ئه رێ ده بێ جارێکی تر خۆشه ویست ببینمه وه؟! له و کاته دا ببینم که خۆشه ویست له خه و هه ستاو هاته سه ر ئاو ده س نوێژی تازه کرده وه.

پێم خۆش بوو بتوانم بچم ئاوی ده س نوێژه که ی بخۆمه وه و ده ست و قاچه کانی تێر ماچ بکه م ، دوای تازه کردنه وه ی ده ست نوێژ ده ستی کرد به نوێژ کردن، به ڵام چه نوێژ کردنێک؟!!

به چاوی خۆت ده ت بینی که خۆشه ویست ڕۆحی له سه ر ئه رز نه مابوو و ته نیا جه سته ه و به ده نی له سه ر ئه رز بوو.

گوێم لێ بوو به ده نگه گه رم و نه رم و زوڵاڵه که ی خۆی سوره تی مائده ی ده خۆینده وه.

گه یشته ئایه تی ۱۱۸٫ که له سه ر زوبانی عیسای کوری مه ریه م سلاوی خوای لێ بیت ده فه رمووێ:

(( إن تعذبهم فإنهم عبادک و إن تغفر لهم فإنک أنت العزیز الحکیم))

ئه وه نده ی ئه و ئایه ته پیرۆزه خۆێنده و و دوپاتی کرده وه و گریا و فرمێسکی هاته خواره وه تا کو نزیک بانگی به یانی. واته تاکو پارشێو.

الله اکبر، ئه و خۆشه ویسته چه نده بۆ نه وه ی مروڤ به په رۆشبوو و چه نده بۆ شوێن که وتوانی ده پاڕایه وه.

هه ر له وێ ئه و شیعره جوانه ی شاعیری کورد وه فایی م هاته وه بیرم که له وه سفی خۆشه ویست دا ده ڵێ:

ئه ی دڵ وه ره هۆشیار ببه، ئاوایه ڕێگای عاشقان

مه حوی جه ماڵی یار ببه، ئاوایه ڕێگای عاشقان

له م لاوه گریه ی نای و نه ی، له و لاوه خه نده ی جامی مه ی

ئاگر له عالم به ر بده ی، ئاوایه ڕێگای عاشقان

جارێ له چاوان بگره خه و، بگری به ناڵه ی نیوه شه و

تا بێته ده ر خورشیدی نه و، ئاوایه ڕێگای عاشقان

شۆری دڵ و سۆزی ده رون، زوخاوی جه رگ و مه وجی خون

خۆێنی گه ش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایه ڕێگای عاشقان

تا دڵ نه سووتێ ده م به ده م، فانی نه بێ سه ر تا قه ده م

په روانه قه ت ناگاته شه م، ئاوایه ڕێگای عاشقان

تا چاو و دڵ خوێن بار نه که ی، قه تعی هه مو ئه غیار نه که ی

فیکری ویسالی یار نه که ی! ئاوایه ڕێگای عاشقان

به ر له وه ی خۆشه ویست بێته ده ر، زو ڕام کرد ڕۆیشتم بۆ ((صفه)) تا له وێ که مێک ئاووخورما بخوێن و بچینه وه مزگه وت

زور سه یر بوو، هه مووئه وانه ی بۆ نوێژی شێوان و خه وتنان هاتبوونه مزگه وت و جه ماعه ت، هه ر هه موو بێ که م و زیاد هاتبوونه وه، کابرا کوێره که ش!

نوێژێکی زۆر خۆش و به تام و چێژم کرد.

دو رکعات نوێژی به یانی، نزیک نیو ساعه ت و یا زیادتری کات برد.

له دوای نوێژ که، که س په له په لی ئه وه ی نه بوو له مزگه وت ڕاکات.

خۆشه ویستیش، دوای ذیکر و پارانه وه و هه ندیک قورئان خوێندنه وه(له به ر) که هێشتا کۆ نه کرابوۆه، چه ند فه رمووده یه کی زۆر به نرخ و پوخت و کورت فه رموون:

مَثَلُ المؤمنین فی تَوادِّهِم و تَراحُمِهِم و تَعاطُفِهِم مَثَلُ الجَسَدِ، اذا اشتکی منهُ عضوٌ تداعی لهُ سائرُ الجسدِ بالسَّهرِ و الحُمیَّ

بنی آدم اعضای یک دیگرند            که در آفرینش ز یک گوهرند

چو عضوی به درد آورد روزگار       دگر عضوها را نماند قرار

تو کز محنت دیگران بی غمی         نشاید که نامت نهند آدمی

هه روه ها فه رمووی:

((انَّ حولَ العرشِ منابرَ مِن نورٍ، علیها قومٌ لباسُهُم نور و وجُوههُم نورٌ، لیسوا بأنبیاء و لا شهداءُ، یغبِطُهُم النبیون و الشهداء.

دانیشتوان گوتیان: ئه ی ره سولی خوا، ئه وانه کێن؟

فه رمووی: (( هُمَ المتحابُّونَ فی الله و المتَجالِسون فی الله و المُتزاوِرونَ فی الله))

لا یؤمِنُ أحدُکُم حتی یُحِّبُ لِاَخیه ما یُحب لِنفسهِ

لیسَ المؤمنُ الذی یَشبَعُ و جارهُ جائعٌ

پرسیان باشترین کار چی یه، ئه ی ره سولی خوا؟ فه رمووی: إدخالُ السُرُورِ علی المؤ من . قِیلَ و ما إدخالُ السرورِ علی المؤمن؟

قال(ص): سَدُّ جوعتِهِ، فکُّ کُربَتِهِ و قضاءُ دَینهِ))

دوای هاتنه ده ر له مزگه وت چوومه خزمه ت ابوبکر

کوتم: چۆن ده توانم که مێکی تر له خزمه ت خۆشه ویست دا بم؟

فه رمووی: خۆشه ویست که مێکی تر له مزگه وت ده بێ خه ڵک و هاوه ڵان دێن بۆ لای بۆ پرسیار و ئامۆژگاری و هه روه ها هه واڵی کاروباری کومه ڵگای موسڵمانان

کوتم: ده توانم لێره بمێنمه وه

کوتی: ده توانی!!

ئای که چه ند خۆش بوو ئه و جاره ش بۆ که مێکیش بێ ده توانم له خزمه تی دا بم!

ته ک و توک و جاری وابوو به کۆمه ڵ خه ڵک ده هاتن

له مزگه وت وا دانیشتبوو ئه گه ر غه ریبه یه ک هاتبا ژووره وه، نه ی ده ناسی، سه رو خواریان نه بوو . به ئارامی و خۆشه ویستی و رێزه وه، وه ڵامی پرسیاره کانی ده دایه وه.

تا کابرا قسه کانی ته واو نه کردبایه، قسه کانی پێ نه ده بڕی ده ستی له ناو ده ستی هه موان ده نا. چاوی له چاوان ده کردن

کات ووه ختی زۆر جوان رێک و پێک کردبوو.

به هاوه ڵانی گوت با بچینه ده ره وه.

ده ڵێن فلان که س نه خۆشه. بۆیه دیار نی یه له مزگه وت فه رمووی: حقُ المُسلمِ علی المسلم خَمسٌ:

ردُّ السلامِ، و عیادهُ المریضِ، و اتّباعُ الخَبائزِ و اجابهُ الدعوهِ و تَمشیتُ العاطِسِ

پێش ئه وه ی بچینه ده ره وه

فه رمووی: ڕاوه ستن، ڕاوه ستن!! مه ڕۆن با چه ند پرسیاریکتان لێ بکه م:

کێ له دوێنێوه تا ئه مرۆ، برسیه کی نان داوه؟ ابوبکر وتی: من

کێ جه نازه یه کی به رێ کردووه؟

ابوبکر : من یا رسول الله

کێ سه ری له نه خۆشێک داوه؟

ابوبکر: من یا رسول الله

جا فه رمووی: ئه و خسڵه تانه له که س دا کۆ نابنه وه مه گه ر ئه وه ی که ده چێته به هه شت!!

هه ر ئه وهاوه ڵه ی که له و که سه توڕه بو له سه ر هاواره که ی

ناو مزگه وت بۆ ئه وشته ی لێی ون ببوو، هه ناسه یه کی هه ڵکێشاووتی: خۆزگه م به خۆت ئه بووبه کر!!

به ڕاستی بۆ هه مو کارێک و له هه موو بوارێک دا ئه تۆ هه موو جارێک له پێش هه موومانی و هیچ کات پێت ناگه ین!!

هه ر یه کدا به دوو، بێ ماته ڵ بوون، ئه بوبه کریش ئه و هاوه ڵه ی که بابایه کی زۆر کورته باڵا و لاوازیش بوو، ده ئامێزی گرت و له وه ڵام دا کوتی: نانا! عبدالله گیان هه موومان چاکمان له بیرماوه ئه و سه رده مه ی که که س نه یده توانی و جورئه تی نه بوو بڵێ من باوه ڕم هێناوه به ڵام تو به ئازایه تی و بوێریه کی زۆره وه، چوویته ناو جه رگه ی

ناحه زان و بێ باوه ڕان و به ده نگی به رز و بڵیند، قورئانت خۆینده وه، ئه بو عبدالرحمن گیان تۆ له سه ر ئه و ئازایه تی و مه ردایه تیه، ئه وه نده یان لێدای و ئه شکه نجه کرای که وخت بوو هه ر ده س به جێ گیان له ده س بده ی!!

له ناکاو هاته وه یادم که ئه و پیاوه بچووک و لاوازه هاوه ڵه به ناو بانگ و پڕ ئاوازه که ی خۆشه ویست، عبدالله ی کوڕی مه سعوده که زۆری فه رمووده له خۆشه ویست گه ڕاندوونه ته وه و!! زانایه کی زۆر گه وره ی سه ر ده می زێرینه!!

بڕیارم دا که له زووترین هه ل و مه رجی ره خساو دا قسه ی له گه ڵ بکه م و شتی لێ بپرسم و ئامۆژگاری لێ وه رگرم ،کاتی ئه وه هات ، له خزمه ت خۆشه ویستدا، به ناو شاردا دابرۆین و سه ردانی نه خۆش و پیر و بێده سه لاته کان بکه ین که له ناو هه واڵیان ‌‌هێنا( ئووسامه) وجه نگاوه ره کانی تریش گه رانه وه. ئه وان مأموریه تیان پی درابوو ..

خۆشه ویست زۆر خۆشحال بوو. چوونکی ئوسامه ی زۆر خۆش ده ویست. باوکی ئوسامه ش له نزیکان و خۆشه ویستانی پێغه مبه ر بوو. به ڵام له ناکاو، ده م و چاووی خۆشه ویست گرژوتاڵ بوو. فه رمووی بڕۆن ئوسامه م زوو بۆ بێنن. ئووسامه هات. سڵاوی کردو زۆر به ئه ده ب و ئیحتیرامه وه له خزمه ت خۆشه ویستدا، ڕاوێستا.

خۆشه ویست فه رمووی: ئه و هه واڵه ی به منیان داوه، راسته؟!

عه رزی کرد: به ڵێ.

فه رمووی جا چون وات کرد؟

گوتی: ئاخر من ده مزانی، درۆ ئه کاو بۆ ڕزگار بوونی خۆی ده ڵێ: لا اله الاالله

فه رمووی: تو ناو دڵت له ت کرد بوو؟ ئاخر تۆ چۆنت زانی ئه و کابرایه درۆده کا.

خۆشه ویست زۆر زۆر تووڕه بوو.

هه ستم پێکرد که ئووسامه ش زۆر په شۆکاوه

هه ر ده تکوت: له خۆی دانه ماوه وڕوحی له ده ست داوه.

من زۆر تێنه ده گه یشتم. په نام برد بۆ عبدالله ی کوری مه سعود.

ئه ویش کوتی: براده ری دینیم، خۆشه ویست به ڕشتنی خۆینی ئاده میزاد زۆر توڕه یه.

نه ته نیا به خۆین ڕشتن، به ڵکو به هه رجۆره تووندره ویه ک قه لس و تووڕه دبێت.

من خۆم لێم بیست که فرمووی: هَلَکَ المُتَنطِّعون ۳ جار

هه روه ها له عبدالله ی کوری مامی خۆشه ویستم بیستووه:(ایَّاکُم وَ الغُلُوّ فی الدین. فإنَّما أهلَکَ مَن کانَ قَبلکُم الغُلُّوِ فی الدین

جه لال معروفیان

 

شه ویک له خزمه ت پیغه مبه ردا(۲-۱)

برچسب ها
نمایش بیشتر

جلال معروفیان

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - مهاباد @ شغل : بازنشسته آموزش و پرورش و فعال مدنی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن