اصول

شه ویک له خزمه ت پیغه مبه ردا(۲-۱)

شه ویک له خزمه ت خوشه ویستدا

جه لال مه عروفیان

تازه مانگی پیروزی ره‌ مه‌ زان میوانمان بوو و منیش وه‌ کوو هه‌ ر موسوڵمانێک قور‌‌‌ئانم به ده سته وه بوو و نیازم وا بوو به جوانی بیخوێنمه وه و لێێ وردبمه وه تا بتوانم تام و چێژی خۆمی لێ وه ربگرم. ئایه تی {و کذلک جعلناکم امه وسطا)١۴٣ی سوره ی البقره م ده خوێنده وه که ئاماژه به وه ده کات هه ر وه کو پێغه مبه ر (د.خ) بۆ ئیۆه الگو و جێی چاو لێکردنه، هه روه ها ئێوه ش بۆ خه ڵکانی تر، ده بێ ئاوا جێی چاولێکردن و پێشه نگ بن؛ به خه یاڵ چوومه ناخی بارودۆخ و که ش و هه وای سه ره تای ده س پێکردنی بانگه واز و چاکسازی کومه ڵگای مرۆڤایه تی به رێبه رایه تی محمد(د.خ) که چۆن توانی ئه و ئه رکه قورسه جێ به جێ کات و گرنگتر له مه ش، چۆن هاوه ڵ و شۆین که وتوانیشی به و ئاسته بگه یه نێت؟؟ بۆ ته فسیر و راڤه کردنی ئه م ئایه ته پیرۆزه و لێحاڵی بوون و تێگه یشتنی، په نام برد بۆ ئه م کتێب و په رتۆکانه ی که سه باره ت به که سایه تی و شێوازی بانگه واز و چاکسازی محمد (ص) و هه ستان و دانیشتن و په رورده و بارهێنانی هاوه ڵه کانی نوسرا بوون. نازانم چۆن بوو که ئه سبی خه یاڵم لینگی لێدا بوو به ره و مه دینه؟! چاکم له بیر نه ماوه چۆن و که نگێ رۆیشتم! به ڵام جوانم له یاده که گه یشتمه ناو شاری مه دینه، کات ژمێرێکی به ته واوی بۆ بانگی شێوان نه مابوو! ماڵی خۆشه ویستی خوام پێنه ده زانی، تینی گه رما ئه وه نده زۆر بوو، که س له ده ره وه دیار نه بوو.

به باشم زانی برۆم بۆ مزگه وت. چوونکی لێم سوور بوو خۆشه ویستی خوا بۆ نوێژی شێوان دێت بۆ مزگه وت و ده توانم له وێ بیبینم.

له مزگه وت نزیک بوومه وه؛ مزگه وته که دوو به ش بوو. خانوویه کی بچووکی دیکه ی له په نای، دروست کرابوو.

که زۆرتر نزیک بوومه وه، که سێک هاته ده ره وه به سه ر وسیما و چڕوچاوم دا یزانی، غه واره م!! هات بۆ لام و هه ر له دووره وه به ده نگی گه رم و به شه رمی وتی: السلام علیکم و رحمه الله!! وه لامم دایه وه: و علیک السلام و رحمه الله!! بێ لێپرسینی زۆرتر ده ستی گرتم و بردمی بۆ ناو ئه و ماڵه ی که به مزگه و ته که وه ساز کرابوو. ئه و کابرایه، جل و به رگێکی شڕو دڕاوی له به ر دابوو، کز و لاوازو داماو بوو. شوێنه واری هه ژاری و نه داری پێوه دیار بوو.

چه ند که سێکی تریش هه ر به م جۆره، هاتن بۆ لام . زۆر به گه رم و گوڕی به خێرهاتنیان پێ گوتم.

ئه و که سه ی که یه که م جار هاته ده ره وه و بردمیه ناو ماڵه که، وتی:

براگیان دیاره جه نابتان موسافیرن. خێره به و گه رمایه و به و ڕه مه زانه هاتوویته مه دینه؟!

وتم: خوا پاداشتان بداته وه. به ڵێ ڕاسته من خه ڵکی ئێره نیم و زۆریش له دووره وه هاتووم.

هاتووی موسڵمان ببی؟

براگیان، شوکر بۆ خوا من موسڵمانم.

له وانه یه وه ڵام یان په یامێکت هێنابێت

مه به ستی من ته نیا و ته نیا دیتنی خۆشه ویسته!!

زۆر باشه!! ئێواره دێت بۆ مزگه وت. ده توانی له وێ بیبینی.

هه رچی زۆرتر له و ماڵه م ده ڕوانی و تێی ده فکریم، سرنجی زۆرتر بۆ لای خوی ڕاده کێشام ژن و مندالی تێدا نه بوو.

چه ند پیاوێکی کزو لاواز، به جل و به رگی شڕو شڕۆل ده و ماڵه دا بوون. هه ندێکیان قورئانیان ده خۆینده وه.هه ندێک ڕاکشابوون، به ڵام له به رخۆیانه وه شتیان ده گوت و ده م و لێویان ده جووڵاوه!!

دیاربو زیکریان ده کرد یا قورئانیان له به ر ده کرد.

هه موویان پێیان خۆش بوو زۆرتر ده رباره ی جێگاو شوێن و نه وه و ڕه چه ڵه کی من شت بزانن به ڵام جۆریک هه ڵسو که وتیان ده گه ڵ من ده کرد، به بێ ئحتیرامی نه زانم.

له ڕاستی دا منیش زۆرتر تاسه ی دیتن و باس و خواسی، خۆشه ویستم هه بوو.

ئه مما وایان ده گه ڵ تێکه ڵاو بوو بووم ده ت گوت  زۆر ڵه مێژه ده گه ڵیان ژیاوم.

زۆری پێ نه چوو، کاتی بانگی شێوان هات.

خۆمان ساز کرد بڕۆین بۆ مزگه وت. چه ند که سێکی تریش هه ر له و ماڵه هاتنه ده ر.

سبحان الله، هێزیان ئه وه نده نه بوو به رێگادا بڕۆن که دیتم له برسان به ردیان له سک به ستبوو هه ر دوو چاوه کانم پڕ بوون له ئاو.

ئه وانیش که هه ستیان به وه کرد، یه ک دوانێک هاتن بۆ لام گوتیان: بوون له خزمه ت رسول الله(ص) بۆ ئیمه باشترین و خۆش ترین شتێکه خوا پێی داوین. برسیه تی و هه ژاری و نه داری، به لامانه وه زۆر گرنگ نی یه!!

رسول الله، بۆ خۆیشی هه روه کوو ئێمه یه. هیچی زیادتر له ئێمه به ر نه که وتووه و خۆشترو باشتری ڕانابوێرێت.

زوو به خۆم داهاتمه وه و کوتم واباشتره خێرا بڕۆم له به ر ده رگای مزگه وت راوه ستم و چاوه روانی خۆشه ویست بم جا له به ر خۆمه وه ئه و شیعره م ده خۆینده وه:

ئه ی به سه ر گه ردی سه رت بم نووری چاوانم وه ره! 

من له هیجرانت شه وو ڕۆژ زار و ناڵانم وه ره!

دڵ میسالی کووره ی حدادان پڕ شه راره ی ئاگره

بۆ شه راره ی فرقه تت، وا سینه بریانم وه ره

با له حه سره تدا نه مێنێ ئه م دڵه ی بیماره که م

وه ک نه سیمی سوبحده م گوڵ خونچه ئه فشانم وه ره

با بهرووزه ردی نهچم بۆ عه رسه یی رۆژی جه زا

زۆر زه لیل و موسته حه قی خه یر و ئیحسانم وه ره

خورپه خورپ و ده ڵه ڕاوکه م له دڵ که وت. ئارام و قه رارم نه ما ناحه قیشم نه بوو.

الله اکبر! الله اکبر!  ئه وا من چ ده بینم؟!

چاوه ڕوانی و ئینتیزارم هاته کۆتایی و سه رئه نجام. یه عنی به ڕاستی ئێستا من جوان ترین و خۆشه ویسترین که سی سه ر زه وی م چاوپێ ده که وێت؟!

به ڵێ راست بوو.

ته شریفیان هات…

له پێش خۆیان دا، بۆنی خۆشی هات

له پێش خۆیانه وه، روح سووکی و هێدی و هێمنی و ئارامی و هه یبه تی م، هه ست پێ کرد.

گیرایی و جذابیه ته که ی یه کجار زۆر بوو. به ڕاستی وه کوو موغناتیس بۆ لای خۆی ده کێشام.

قه دوقامه تی مام ناوه ندی بوو. به ڵام له که سانی تر که ڵه گه ت تر دیاری ده کرد.

چاوه کانی زۆر ڕه ش و گه ش و گه وره بوون.

برۆکانی درێژ و باریک و که وانی بوو. نێوانی هه ردوو برۆکه ی به تاڵ بوو. واته به یه که وه نه چه سپا بوون!!

ڕه نگ و روخساری، گه ندوومی و بۆ لای سپی ده چوو!!

سه ری موباره کی گه وره، لوتی باریک و راست و قه ڵه می سنگی پان و ئێسکی به ده نی قایم و قۆل بوو.

هه ر ده تگوت، وه رزشکاره.

هه نگاوه کانی زۆر پته و و قایم هه ڵدێناوه و له ڕۆیشتن دا ده تگوت له سه ره وه بۆ لای خوارێ ده ڕوا

بڕوام پێ بکه ن، ده تگوت کێوێکه ده ڕوات ئه وه نده دامه زراو قایم و قۆل و سه نگین بوو.

بزه ی له سه ر لێوان بوو.

تا ئه و نزیک تر ده بۆوه، تۆ خۆت له بیر ده چۆوه سه یر بوو!! ده چوویه ناوی و خۆت لێ ون ده بوو

که نزیک بۆوه، هه ڵاتم بۆ لای.

به تووندی باوه شم پێدا کرد و ده ستم گرت ماچی که م به ڵام نه ی هێشتم.

وتی: ئێمه پیغه مبه ران نایه ڵین که س ده ستمان ماچ کات بۆ خۆشم ته نیا ده ستی کرێکاریک و فاتیمه ی کچم ماچ کردووه.

مرۆڤکان هه موو وه کو یه ک وان. وه کو ده دانه کانی شانه که س له که س به رزتر و گه وره تر نی یه.

ئه وه ی ڕێزی لای خوا له هه مووکه س زۆرتره ، باوه ڕداری خۆپارێزه نه ک خاوه نی پووڵ و پاره و چه ک و چۆل و مه ته رێزه!!

الله اکبر!! چ ده بینم.

خۆ ئه و زاته به رێزه ش، به ردی له سکی خۆی به ستووه!!

خوایه گیان هه ر بۆ خۆت ده زانی کێت هه ڵبژاردووه و کێت کردووه به پێغه مبه رو پێشه وا!!

بانگ گوترا. بیلال بوو بانگی گوت

ئه گه رچی ده نگه که زۆرخۆش نه بوو، به ڵام هه ر هه موو پیت و وشه کانی، ڕوحیان ده به ر دا بوو هه رکه ده یگوت الله اکبر، به گووتنه که ی، هه ستت به ماناکه یشی ده کرد که به ڕاستی ته نیا خوا گه وره یه

نه وه کو بڵێی خوا له هه رچی شته گه وره تره!!

نا! ماناکه ی ئاوایه: هیچ شتێک، شت نی یه تا گه وره بێ.

به ڵێ ته نیا و ته نیا، خوا هه یه و هه رخۆشی گه وره یه

هه ژار گوته نی:

به ڵێ گیانه، باش بزانه!!

ئه وه ی له کاره هه ر یه که!! بێ حه ساو سیفری له ته که!!

ئه ستێره ی زۆر، زۆر مانگ و خۆر

عاسمان و زه وی که م و زۆر!

هه رچی له و ناوه دا هه یه! هه رچی ئافه ریده یه!!

سیفره و هه ر یه کێ حه ساوه، گش به و یه که وه له باوه!

یه ک و سیفری بێ بڕانه وه! وه ک زانیوته، بیزانه وه:

((یه کێ هه یه، یه کێ نیه))

جگه له ئه و هیچ که س نیه!

هیچ هه ر نیه!!!

له و په ڕی بێ ده ماری و بی ده عیه یی و خۆماڵی بوون و ساده گی دا، خۆشه ویست چاکو خۆشی له گه ڵ کردم، خوڵقی کردم، بۆ ناو ژوری مزگه وتی بردم.

موسڵمانان به قۆمێک ئاووخورما،ڕۆژویان شکاند.

ده ک خه جاڵت خۆم!

نه داری و هه ژاری خۆشه ویست و هاوه ڵه کانی ئه وه نده بوو به دوو که س خۆرمایه کیان دووله ت ده کرت و ڕۆژوویان ده شکاند.

قامه ت کرا،

ڕیزه کان به ستران، هه مو به جوانی ڕاوێستان

ژنه کانیش هاتبوون. له سه فی دواوه وێستا بوون

خۆشه ویست، ئاوڕی دایه وه بۆ جارێکی تر ڕیزه کانی ڕێک و پێک کردن.

هه ر ده تگوت له گۆره پان و مه یدانی خه بات دان

سه باره ت به رێک و پێکی و نه زم و جوانی، زۆر حه ساس بوو.

خوایه گیان شوکرت، ئه وا منم له دوای خۆشه ویست نوێژ ده که م؟! ئه وا منم مأمومی ئیمام و پێشه وای هه موو مرۆڤایه تیم الله اکبر! به و ده نگه نه رم و گه رم و هه ست بزوێنه، سووره ی حه مد (فاتیحه)ی خۆینده وه!

وات ده زانی، هه ر ئیستا وه حی و نیگا هاتۆته خوار نه ک بۆ یه کجار!! به ڵکو چه نده ها جار

له ره که عه تی دووم دا بوو! له دوای سوره ی فاتیحه، سووڕه تی ((تکاثر)) ی خۆینده وه.

که کوتی ((الهیکُم التَکاثُر))، ده نگێک به رز بۆوه له ئایه تی (( حتی زُرتُم المَقابِر)) دا ئه و ده نگه بوو به هاوار و هه ر له ئایه تی (( کلا سَوفَ تعلمون)) تێپه ر نه بووین که یه کێک له گه ل ده نگ و هاوارێکی که لێی هات که وته سه ر زه وی

نوێژ ته واو بوو!! سڵاومان دایه وه.

دیتمان نۆیژ خوێنێک ڕوحی ده رچووه و نه ماوه!

انا لِلّهِ گوترا

هاتنه سه رسه ری

موسڵمانێک به ناوی ((ثعلبه)) که گوناحێکی کرد بوو و چه ند ڕۆژێک له خه جاڵه تی خۆشه ویست، له مه دینه ڕای کرد بوو تا خۆی ته ممێ بکات

خۆشه ویست وه ڵامی دا بۆیه وه، با بگڕێته وه. خوا تۆبه ی لێ وه رگرتووه

ئه وه یه که م نۆێژ بوو دوای تۆبه و گه ڕانه وه له دوای خۆشه ویستی ده کرد.

به ڵام قورئانه که و ده رونی پاک و هه ستی خاوێنی وای کرد…..

ئه و برایه ی که یه که م جار به پێشوازی من هات و بردمی بۆ ناۆ خانوی پاڵ مزگه وت، هاته وه بۆ لام

وتی: با بڕۆینه وه به ربانگ بکه ین

کوتم: ده م هه وێ بچمه خزمه ت خۆشه ویست!

کوتی: کاتی ئه و مه گره! وه ره بۆ لای ئێمه!!

کوتم: ده بێ بچمه خزمه ت ئه و. بۆ دیتنی ئه و هاتووم

کوتی ده گه ل ئه و براده ره بدوی وقسه بکه بزانه بۆت رێک ناخات؟!

کوتم: کێ یه و ناوی چی یه؟!

کوتی: ئه وه(( ئه بووبه کره)). له هه مو که س لێ نزیک تره!

ئای چه نده م پێ خۆش بوو، ئه و به ڕێزه ش ببینم!!

له هه ڵسو و که وت و ڕه فتاری دا زۆر وه کو خۆشه ویست بوو

به هۆی ئه و براده ره، چووم بۆ لای و چاک و خۆشی له گه ڵ کردم.

داخوازی و ویستی خۆم پێ ڕاگه یاند.

پرسی: له کوێوه هاتووی؟

گوتم: له کوردوستانه وه!

کوتی: له هۆزی جابانی؟

کوتم: به ڵێ

کوتی: خۆشه ویست، جابانی زۆر خۆش ده ویست و فه رمویه تی: ئه وانه گه لێکی ئازا و بوێرن.

کوتم: قوربان بمبه بۆ ماڵی خۆشه ویست!!

کوتی: وه ره ماڵی ئێمه. له وانه یه خۆشه ویست زۆری کات و ماوه نه بێ!

کوتم: سوێندت ده ده م به زاتی الله و خۆشه ویستی ره سول الله

له و قسه و باسه دابووین که خۆشه ویست هاته لامان و به ((ابوبکر)) ی فه رموو:

دوای نان خواردن و ڕۆژوو شکاندن، با ((ثعلبه)) ته سلیم به خاک بکه ین و کاروباره کانی بۆ بکه ن

ابوبکر، داواکه ی منی پێ گوت.

فه رمووی، با بۆ نان خواردن له گه ڵ منا بێته وه و بۆ نوستن بچێته وه ((صُفّه))

خواگیان زۆر سوپاس!

خوایه گیان نه مردم تا بۆ یه ک جاریش بێت له سه ر سفره له خزمه ت خۆشه ویست دابم!

خوایه گیان یارمه تیم بده!

دریژه ی هه یه

برچسب ها
نمایش بیشتر

جلال معروفیان

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - مهاباد @ شغل : بازنشسته آموزش و پرورش و فعال مدنی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن