شعرکوردی

شوکرم هەر بۆ ئەو خودایە

شوکرم هەر بۆ ئەو خودایە لایقی، حەمد و سەنایە
بۆ هەموان پشت و پەنایە، ماڵکی ڕۆژی جەزایە
بەخشەری جورم و گونایە، بۆ جیهان فەرمانرەوایە
بیسەری زیکر و نزایە، خاوەنی کۆی کیبریایە
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لە ئەزەڵ ڕۆژڕا خودایە هەر دەمێنێ بۆ هەتایە،
دوور لە سەوخان و خەتایه و دەر لە دەرکی ماسیوایە.
خالیقی گەردوونی مایە، زولجەلال و پادشایە
ئەمر و فەرمانی ڕەوایە و لابەری چی ناڕەوایە
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بینەری چاک و ئەسیمی، بیسەری دەنگی نەدیمی
پشتگری دەستی سەلیمی، بۆ ستەمکار ترس و بیمی،
خاوەنی ناری جەحیمی، بۆ پەنابەر خۆت ڕەحیمی
دەستگری ڕۆڵەی یەتیمی، زۆر بە پاداش و حەلیمی
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خۆشە دڵ ئافراوی ویمە و هەر بە یادی وی خەنیمە،
چی خودام نەمداتێ نیمە، ڕازقی گەورە و کەریمە
حەیی و قەییوم و عەلیمە، کاربەجێی تاقی حەکیمە
ڕاستە ڕێگەی موستەقیمە، مەقسەدی باغی نەعیمە
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پەروەرێنم یا ئیلاهی، دڵ بەرو رووی دێ تەباهی
سەختە دەرباز بێ نیگاهی ڕۆژی پەسڵان تۆم پەناهی
خاوەنی جەیش و سوپاهی، تەکیەگاهی بێپەناهی
دوور لە خۆزیا و ڕەنج و ئاهی، بەرزەپێگە و جایگاهی
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خاوەنی جوانی و جەماڵی پەروەرێنی لایەزالی
دوور له ئەوهام و خەیاڵی، دژبەری پووچی و بەتاڵی
خالقی ئینسان و ئاڵی، هۆی گەڕی چوار وەزوی ساڵی
تا لە نەوسێ نەکرێ خاڵی، کوانێ دڵ پێک دێ کەماڵی
ملکەچ وگوێڕایەڵ وفەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خوایە گیان دڵ خەستە حاڵە، بۆ ڕەزات بێدەنگ و لاڵە
ڕووڕەشە چەشنی زوخاڵە، هەر خەریکی ئیشی حاڵە
پڕ لە غەور و خشت و خاڵە، ناو دڵی ئەو کۆنە چاڵە
لابەرە ئەو ڕۆژە تاڵە، چارەکەی دەردی ویساڵە
ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

محەممەدفەتحی نژاد ـ چیا

کارناسی باڵای ئەندازیاری میعماری ـ مهاباد

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن