تاریخشخصیت ها

شێخ ئیبنی سەلاحی شارەزووری

ئیبنی سەلاحی شارەزووری

ناوی:

ئیمامی زانا و شەیخولئیسلامی مەزن عوسمان کوڕی عەبدوڕڕەحمان کوڕی عوسمان کوڕی موسا کوڕی ئەبونەسر: ئەلنەسری، ئەلشەرخانی، شارەزووری، ئەلموسڵی، ئەلشافیعی، ناسراو بە ئیبنی سەلاحی شارەزووری. نازناوی: تەقیددین، کونیەی: ئەبووعەمر.

ئیبنی سەلاح، فەرموودەناس و لێکدەرەوە و موفەسسیری قوڕئان و زانای شەرعزان و موفتی و زانای شارەزا بە ئوسوولی دین و زمانزان و نەحوی و شارەزا لە ناسینی پیاوانی فەرموودەگێڕەوە و شارەزا لەچەندین زانستدا. لەگوندی شەرخان١ ساڵی (٥٥٧کۆچی – ١١٨١زایینی) لەدایک بووە و لەساڵی (٦٤٣کۆچی –١٢٤٥زایینی) لەشاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سۆفییەکان لە دەرەوەی دەروازەی ئەلنەسر نێژراوە. زێدی لەدایکبوونی کە (گوندی شەرخان) بووە بەپێی سەرچاوە دێرینەکان، ئاواییەک بووە سەر بە شاری هەولێر و نزیک لە هەرێمی شارەزووری ئەوکات، ئێستا بەگوندی شیلەخان بەناوبانگە.

سەرەتا لای باوکی لە ئاواییەکەی خۆیان خوێندوویەتی، باوکی زانای ئەو ناوچەیە بووە. ئیبنی سەلاح دواتر بۆ فێربوونی زانست گواستوویەتییەوە بۆ شاری موسڵ و ماوەیەک لەوێ سەرقاڵی خوێندن بووە و لای مامۆستایانی ئەو شارە وانەی خوێندووە، لەمەزهەبی شافعیدا بەتوانا بووە. دواتر چووە بۆ شاری بەغدا و لەوێ لای زاناکانی ئەو شارە درێژەی بەخوێندن داوە، هەروەها بۆ خوێندن شار و ناوچەی دیکە گەڕاوە، لەوانە: (دونەیسیر، هەمەدان، نەیشابوور، مەروە، شام، حەڵەب، حەڕڕان) و شارگەلی دیکەش. لەو شارانەدا و لەسەر دەستی زاناکانیان سەرجەم زانستە شەرعییەکان و زانستەکانی زمانی عەڕەبیی خوێندووە، پاشان کە پێگەیشتووە و زانستەکانی تەواو کردووە، بووەتە پێشەوا و ئیمامی سەردەمی خۆی لەزۆر لەو زانستانەدا.

دوای بوونی بە مامۆستا، لەشاری قودس لە خوێندنگە و فێرگەی ئەلسەلاحییە دەستی بە وانەوتنەوە کردووە، پاشان چووە بۆ دیمەشق و لە ئەلڕەواحییە وانەی وتووەتەوە، دواتر لە دارولحەدیسی ئەشڕەفییە کە لەوێ ئەو یەکەم کەس بووە لەزانایانی فەرموودەناس وانەی وتبێتەوە، پاشان وانەی لە خوێندنگەی ست الشام وتووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر زانای سەردەمی خۆی وانەیان لەلا خوێندووە و خەڵکێکی زۆر لە فێرخوازانی زانست، وانەی شەرعزانییان لێ وەرگرتووە و کۆمەڵێکیش فەرموودەیان لێ وەگێڕاوەتەوە و سوودیان لەزانستەکەی وەرگرتووە.

نووسراوە زانستییەکانی:

قال ابن کثير: وقد صنف کتبًا کثيرة مفيدة في علوم الحديث والفقه؛ ومن مؤلفاته في الحديث وعلومه:

١- صيانة صحيح مسلم من الإخلال والغلط وحمايته من الإسقاط والسقط.

۲- معرفة أنواع علوم الحديث، المعروف ب-مقدمة ابن صلاح-.

٣- نکت علی علوم الحديث.

٤- معرفة المؤتلف والمختلف-أو المؤتلف والمختلف في أسماء الرجال-: وهو في رجال الحديث.

٥- رسالة في وصل البلاغات الأربعة في الموطأ.

٦- کتاب مسند عثمان بن الصلاح الأثري فيما ورد من الأحاديث في فضل الإسکندرية وعسقلان.

٧- الأمالي في الحديث.

٨- (الأحاديث الکلية)، زەینەددین ئەلبەغدادی دەڵێ: ئیمام ئیبنی سەلاح کتێبێکی دانا بەناوی (الأحاديث الکلية)، کە تیایدا سەرجەم ئەو فەرموودانەی کۆ کردەوە کە بۆچوون وایە کاروباری ئایین لەسەری دەڕوات، هەروەها ئەوانەی کە واتاگەلی گشتگیر و کورت و پوخت دەبەخشن، کتێبەکە ٢٦ فەرموودە لەخۆی دەگرێ، پاشان ئیمام ئەبوزەکەریای نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێ ئەو فەرموودانەی کە ئیبنی سەلاح نووسیبوونی وەرگرت و فەرموودەی دیکەی بۆ زیاد کرد و کردنی بە (٤٢) فەرموودە و کتێبەکەی ناونا الاربعین چل گوڵ، ئیتر ئەو چل فەرموودەیەی کە ئەو کۆی کردنەوە، ناوبانگی پەیدا کرد و زۆر کەس لەبەریان کرد و بەبەرەکەتی ئەو کەسەی کە کۆی کردنەوە خوا سوودەکەی گەیاند بە خەڵکی.

٩- أنوار اللمعة في الجمع بين الصحاح السبعة، وينتسب أيضًا للصهاوي ولأبي عوانة.

١٠- جزء فيه حلية الإمام عبدالله محمد بن إدريس الشافعي.

تێبینی:

ئیبنی سەلاحی شارەزووری لەزانستی فەرموودەناسیدا پێشەنگ بووە، ئەو ناودارێک بووە لەزانستی ناسینی پیاوانی فەرموودەگێڕەوەدا، هێمایەکی ئاماژەپێکراوە لەناو ئەهلی حەدیس و شارەزایانی فەرموودەناسیدا. لەو زانستەدا جێدەستی دیارە لە شیکردنەوەی فەرموودە و قسەکردن لەسەر فەرموودە و ڕاست و لاوازی فەرموودە و زانستی جەرح و تەعدیلدا.

ئیبنی سەلاحی شارەزووری چەند دەستنووسێکی هەن کە تا ئێستا لێکۆڵینەوە و تەحقیق نەکراون، کە لە کتێبخانەکانی ئەیاسۆفیا لە ئەستەنبوڵ و کتێبخانەی ڕیاز لە وڵاتی سعودییە پارێزراون. ئەمە جگە لەچەند دەستنووسێکی دیکە کە مێژوونووسان بە نووسراوه‌ی ئیبنی سەلاحیان داناوە، بەڵام پێویستییان بە لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە هەیە، کە ئەوانیش لە کتێبخانەی راغب پاشا لە ئەستەنبوڵ و کتێبخانەی ڤاتیکان لەوڵاتی ڤاتیکان پارێزراون.

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن سەلاحی شارەزوور

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا