عباداتمناسبت ها

شەوانی قەدر

هەڵێنجراو لە تەفسیری مەلای گەورە”

۱⃣ بەیانی نزوولی قورئان لە شەوانی قەدردا زۆر جوانە، نەمان دیوە لە قورئان‌دا بفەرموێ: قورئانمان لە ڕۆژدا نازڵ کردوە! بەڵێ” إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَهٍ مُّبَارَکَهٍ” باسی هیچ مانگێ ناکات جگە لە ڕەمەزان نەبێت، موراد لە قورئان بازێکیەتی، چون هەمووی پاش زەمانی تەواو دێتە خوار.

۲⃣ موجەددیدی میسری ئەفەرموێ: نزولی قورئان بۆ ئاسمانی دنیا بۆ ئێمە چ سەعادەتی تیانیە چ لە (لوح)دا بێ، چ لە (بیت العزه)ی دنیا! بۆ ئێمە یەکسانە. سەرەتای سەعادەت ئەو ساتەیە کە (بالفعل مباشره) کراوە، واتە قورئانی تیا نازڵ بووە بۆ سەر ڕێبەرمان حەزرەتی محەممەد (دخ).

۳⃣ لەبەر گەورەیی عیلم پێی ڕاناگا، نازاندرێ چییە شەوی قەدر!.

۴⃣ خێری ئەو شەوە غەیرە مەحدوودە! شایانە هەموو ساڵ ئیحتفالی بۆ بکرێ. ئەو شەوە مەبدەئی ڕۆی، نایێتەوە، لاکین ئەو ئیحتیفالەی مەلەک بۆیان ئەکرد؛ ئایا هەموو ساڵ ئەکرێ یا ڕەفع بووە؟
ـ هەرچەن قسمێ زۆر، سەوادی ئەعزەم لە مەلایان ئەفەرموون: باقییە” ئەمما موڕەججەح لای بەندە قەولی ئەوانەیە کە ئەفەرموون: ڕەفع کراوە.

ـ ئەگەر لە زەمانی وانیش ڕەفع نەکرابێ لە زمانی ئێمە شەک نییە ئەو ئەحواڵە نەماوە.
ـ لە شەوانی ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزان مزگەوتەکان چۆڵ‌وهۆڵ‌و بێ ڕووناکین، هەموو لە لەهوولەعبوو چایخانەو قومارخانەو کارخانەو مەیخانەو تیاتڕۆو سینەما دان! فریشتە بێنەخوار بچنە کوێ؟ لەگەڵ کێ موسافەحە بکەن؟ سەلام لە کێ بکەن؟ مەلائیکە لەبەر سەعادەتی بەشەری ئیحتفالیان بۆ ئەکرد، کە بەشەر ئیحتفالی بۆ نەکا مەلەک بۆ بیکا؟ چ جایێ ئیحتفال بۆ شەوی قەدر لە سەدا هەشتای بە ڕۆژوو نابێ! خسووس لەو بەینە بۆ هاوین دێ!

ـ شەرەفی (لیلهالقدر) بە نزوولی قورئانە کە ئەشرەفی کوتوبی ئیلاهییە، کە حورمەتی قورئان نەما حورمەتی شەوی قەدر کوو ئەمێنێ؟
ـ عیززی کوڕی عەبدوسسەلام ئەفەرموێ: نەفسی زەمان شەرەف و گەورەیی نییە مەگەر بە ئیعتباری ئەو شتەی تێیدا پەیا ئەبێ.

۵⃣ چی تێدا ئەبێ لەو شەوەیا؟ تَنَزَّلُ الْمَلَائِکَهُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن کُلِّ أَمْرٍ”
ـ ئەوەی حیکایەت خوێنان ئەیڵێن کە لەو شەوەیدا ئەبێ! هیچی وانیە، داروبارو چیاو کۆشک و سەرا ناکەونە سوجدە! گۆلکی پیرەژنیش بە داروە هەڵناواسرێ! ئەوانەی بێ ئاگان لە حەدیس ئەم خورافاتە بە حەدیس تێ‌ئەگەن، ئۆباڵیان بە ملی مەلایان.

ـ چۆن دێتە میزانی ئەقڵ‌و عەدڵ‌و شەرع‌و ئینساف کەسێ هەزار مانگ (فی سبیل الله) غەزا بکا، شەڕ بە شەویلاکەی وشتر بکا وەک شێری بوڕندە شێران شەق کا؛ کەسێکیش شەوی قەدر زیندوو کات با بە دوو ڕکات نوێژیش بێ! خێری ئەوی بگاتێ؟!! لاشەک ئەوە داوە موسوڵمانان فێری کەسالەت ئەکات.

ـ گوێو لێبێ لێرە قسەیان کردوە؛ ئایا شەوی قەدر گەورەترە یا جومعە؟ من کەیفم بەو قسانە نایێ، جومعە لەبەر نوێژی جومعە شەرەفی زۆرە، ئەمما نەختێ تەماشای جومعەکەن، گوێ لە خوتبەی ڕاگرن، ئەزانن ئەمڕۆ فەزیلەتی ڕۆژی جومعە لە چ دەرەجە دایە! دووسێ گەجەرو گوجەر لە مزگەوتێ پەس موردە، خۆڵاوی، خریپتە،مەلایێ چڵکن‌و دینار باوی بچێتە سەر مینبەر کۆنە خوتبەیێ هەشتا ساڵ لەمەوبەر وەخوێنێ، ساردوسڕو بێ‌تام، لە خوتەی سانی ناوی غەوسێ، شێخی کەرخی و.. جرجیس بە جۆرێ بێنێ، گەر ئاوبێ توخوا ئەو ڕۆژە قەدرو قیمەتی هەیە؟!

۶⃣ لاحیقە” شێخی بوخاری نەقڵ ئەکا لە عوبادەی کوڕی سامت ئەفەرموێ: ڕەسوڵوڵڵا هاتەدەر لە حوجرەی سەعادەت؛ خەبەر بدا بە شەوی قەدر، دوو پیاو قیڕەقیڕیان بوو، لەبەر ئەو مونازەعەیە ڕەفع کرا لە شەوەکانی تاقدا بۆی دانیشن. باشە لەبەر مونازەعەی دوو زات تەعیین ڕەفع کرا ئەم هەموو موخالەفەو موقاتەلەی ئوممەت چییە؟ ئەکسەر یەکتر تەکفیر دەکەن! شەوی قەدر چۆن ئەمێنێ؟ خاسسەتەن لەگەڵ حەرام خواردن کە باعیسی قەساوەتی دڵ و زوڵمەتی ڕۆحە، ئینسان چ دەرک ئەکا لە مەعنەوییات‌و ڕۆحانییات؟

✍️ پوختەی ڕاڤەی سووڕەی قەدر لە تەفسیری مەلای گەورەی کۆیە💐 بە هیوای سوودی ڕەمەزان بۆ خوێنەران.

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن