تاریخشخصیت ها

غەزالی وەک پێشەنگی چاکسازی و نوێگەری 

لەکاتێکدا ئەگەر خوێندنەوەیەک بۆ بەرهەمەکانی غەزالی بکرێت و بە وردی رەگەزەکانی چاکسازی و نوێگەری تیایدا دیاری بکرێت دەتوانین بڵێین لە ئەم دە خاڵەدا خۆی دەبینێتەوە:

  • بەرگری بەهێز و وەستانەوەیەکی ئازایانە لەبەرامبەر لادانە فکریەکان و شلگیری و توندڕەویدا و جەختکردنەوە لەسەر پڕۆگرامی میانڕەوی.
  • وەستانەوە بەرەوڕووی ستەمکاری سیاسی و بانگەشە بۆ ئازادی و چاکسازی لە سیستمی سیاسی دا.
  • روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانیەوەو داواکردن بۆ دادپەروەری و شەفافیەت.
  • وەستانەوە دژ بە ئاینداری نادروست و داواکردنی بۆ گەیاندنی دین بەشێوەی راست و دروست لەسەر بنەمای ئەخلاق و مامەڵە و هەڵسوکەوت.
  • وەستانەوە بەرەوڕووی دواکەوتوویی و نەفامی و داواکردنی بۆ پێشکەوتن و شارستانیەت.
  • بەرگری کردنی بۆ داگیرکاری فیکری و کولتوری، بانگەشەکردنی بۆ نوێگەری لە بواری فیکر و کولتوردا.
  • وەستانەوە بەرەوڕوی داگیرکەر و هەوڵدان بۆ رزگاری ئوممەت.
  • ئازادکردنی ئافرەت لە ژێر سایەی فیکرێکی ئیسلامی دروستدا و جیاکردنەوەی ئەوەی کە ئێستا هەیە لە کولتور کە بەناوی دینەوە نمایش دەکرێت.
  • پشتیوانی کردنی رابوونی ئیسلامی.

ئەم دە خاڵە دەتوانین بڵێین ئەو بنەما بنچینەییانەن کە غەزالی پشتی پێ‌ بەستووە بۆ چاکسازی و نوێگەری و گۆڕانکاری، ئەم دە خاڵە بەشێوەیەکی گشتی پشتی پێ‌ دەبەستێت بۆ چاکسازی لە هەموو لایەنەکاندا و لەلایەنی ئابوریشەوە ئێمە دەتوانین پشتی پێ‌ ببەستین بۆ چاکسازی.

خاڵی یەکەم کە تیایدا گرنگی زۆر دەدات بە بەهێزکردنی تەقوا لە دڵا و دەرووندا، لەم ڕوەوە شێخ دەیەوێت جەخت بکاتەوە لەسەر گرنگی دان بە پێگەیاندنی نەوەی نوێ‌ لەسەر باوەڕێکی پتەوو ئیمانێکی بەهێز بەخوای گەورەو رۆژی دوایی و هەموو بنەماکانی ئیمان و ئیسلام، رواندنی تەقوا لە دڵا و دەرووندا کە ئەویش بەچاکسازی دڵا و دەرون و گیان و عەقڵا دەبێت ،کە ئەمە رێخۆشکەرە بۆ ئەخلاقی باش و کردەوەی چاک و هەڵسوکەوتی دروست.

غەزالی لە کتێبی (علل وأدویە) باس لە گرنگی باوەڕبوون بە خوای گەورە دەکات کە ئەویش خۆی لە رواندنی ترس لەلایەک و هیوا و ئاوات لەلایەکی ترەوە دەبینێتەوە، وەک دەڵێت: “زۆر باسکردنی دواڕۆژ و بەهەشت و ئاگر، بێ‌ بایەخ نیە و زۆر باسکردنی تەقواو خواناسیش لە دڵدا و رۆشنکردنەوەی بە ئیمان خەیاڵا نیە”.

غەزالی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە “خۆ بەگەورە زانین و شەڕەنگێزی و خۆویستی و خۆدەرخستن و هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی ماڵ و سامان و نەوەی زۆر، چارەسەر نابێت، تەنها بە ئیمانێکی زیندوو بڕوابوون بەوە نەبێت کە لەلای خوای گەورە هەیە. من زۆر کەسم بینیوە کاتێک کە دەسەڵاتیان کەوتۆتە دەست سەرکەش و ستەمکار بوون یان کاتێک بوون بە بەرپرس خیانەتیان کردووە یان کاتێک دەوڵەمەند بوون تووشی خۆبەگەورەزانین بوون، هەندێک لەوانە بەهۆی ئەوەی کە رێگەیان لە بەردەم واڵا بووەو دەسەڵاتیان کەوتۆتە دەست، ئەمە بۆتە هۆی گەندەڵ بوونی خۆیان و خێزان و گەلەکەیان، من سەرنجم داوە هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ئەمانە ئەو کارە خراپانەیان ئەنجام داوە دڵیان خاڵی بووە لە خواو هەستیان بە چاودێری و گەورەیی نەکردووە، هەرچەند ئەمانە دابڕاو نەبوون لە دین و بەردەوامیش کۆمەڵێک وشەی لەبەرکراویان وتۆتەوە لە دەقەکان، من دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە لەکاتێکدا کە سروشتی مرۆڤ خراپ دەبێت و تێک دەچێت دین لەو دڵەدا نامێنێت، لەکاتی تێکچوونی عەقڵا و کەموکورتیەکانی دا ناتوانێت لەسروش (وحی) تێ‌ بگات، کردەوەو هەڵس و کەوتێک کە دوور بێت لە رۆحێکی پاک ناتوانێت ببێت بە سلوک، هەروەکو چۆن خاشاک و پارچە ئاسنی کەوتوو ناتوانرێت ماڵی لێ‌ دروست بکرێت”. پاشان ئەوە روون دەکاتەوە کە “پێغەمبەری خوا (دخ) شارستانیەتێکی بنیاتنا، کە لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون بوو، کەرەستەکانی لە وەحی و ئەو شتانە وەردەگرت کە بۆ رێنمایی مرۆڤ بوو، بەم هۆیەوە توانی ئەزموونێکی گەورەی مرۆیی پێشکەش بکات ئەویش لە رێگەی رێنمایی ئەندامە سەرەکیەکانی مرۆڤ بوو” سەرەڕای ئەوەی غەزالی کە گرنگیەکی زۆری دەدا بە پاککردنەوەی دەروون، بەڵام لەهەمان کاتدا گرنگیەکی زۆریشی دابوو بە ژیانسازی و گرنگی دان بە تێکۆشان لە رێگەی خوادا، بەڵام تەوزیف کردنی ئەمە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باش و سەرکەوتوو لە دنیادا، بۆ ئەوەی ببێتە کێڵگەیەک بۆ دواڕۆژ، وەک دەڵێت “من پیاوێکی مسوڵمانم، ئەوەش دەزانم کە خوای گەورە گیان و ماڵی لێ‌ کڕیوین، بەڵام ئەوەش دەزانم کە زاڵا بوونی نەتەوەکان بەسەرماندا هۆکارەکەی خۆشەویستی دنیا و رق بوونە لە مردن”، پاشان دەڵێت “من دەمەوێت ئەوە لە باوەڕداران بگەیەنم کە ئەگەر ژیانێک لەپێناو خوادا بێت وەکو جیهاد و مردن وایە لەپێناو خوادا، ئەمەش جیهادێکی وەرگیراوە لای خوا، شکست لە بەدەستهێنانی دنیا دەبێتە مایەی شکستیش لە پشتیوانی و سەرخستنی دیندا، وەک ئەو کەسەش کە شتی هەیە و دەتوانێت لە بواری خێردا خەرجی بکات باشترە لەوەی کە مایە پووچە و توانای هیچی نیە، سستی و پاڵدانەوە پاڵەوانێتی دروست ناکات چونکە پاڵەوانێتی بەخشندەییەکی فراوانە و بەهۆی هەوڵا و تێکۆشانی زۆرەوە بەدی هاتووە”. بەم شێوەیە زوهد و دەوڵەمەندی ئیجابی هەڵسەنگاندووە.

دکتور عه لی قه ره داغی

از طريق
علی قرداغی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن