شعرکوردی

فیراقت یا رســـول اللە بــە اللە شاهـــی دەردانە

فیراقت یا رســـول اللە بــە اللە شاهـــی دەردانە
ئەوینت جازیبی روحە و ویساڵت قـەستی مەردانە

لە جوملەی عاشقان ئەمشەو عیــلاجــی دەردی من نایە
لەو چاوەی خەونەدیوەی من توغیانی ئەشک و گریانە

لە ئادەم تا وەکوو عیسا نەزاکەی هاتنت مابون
بۆ شەوقی مانگی رووت هەردەم دەسوتان چەشنی پەروانە

کەهاتی جەنەتت هێنا بۆ رەوتی دۆزەخی دونیا
بە کۆچت عالەمێ سوتا چەما ئەو چەرخە گەردانە

لە رەوزەی مەکتەبی عەشقت دڵم رەسمی وەفای ناسی
فیدای سۆز و ئەوینت بێ کە وەک زەریای خرۆشانە

له مەڵبەندی ئەوینداریت رێبواری عەشق و ئازادیم
لە پێناوی ویساڵی تۆ فەنا بوون فەخر و هەرمانە

لە کانیاوی هەبینی تۆ دەنۆشم بادەیی حیکمەت
کە بۆ رێبواری رێگەی حەق هەردەم پڕ پیت و جۆشانە

تروسکەی مانگ و ئەستێرە هەمووی ئەنواری تیشکی تۆن
پڕشنگ و نەشئەیی سۆزت بە دایم روون و تابانە

ئەگەر رۆژێ بڵێن << فانی >>بەکام رێ دا مەیل سواری
لە بەینی هیجرەت و دونیا رەزای یار مەتڵەبی جانە

کەسێ بێتو کە بتناسێ مەحاڵە دڵ لە تۆ بەردا
ترۆپکی ئاکامە وەسڵت رەزای تۆ قوربی رەحمانە

محمد فتحی نژاد

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن