تاریخ

کورتەیەک دەربارەی کۆرۆنا

لە چەند خاڵێکدا بە باشم زانی سەبارەت بەم پرسەی ئەمڕۆ بووەتە باسی یەکەم لە کوردستاندا ئەم تێبینی و سەرنجانەم ئاراستەی خوێنەرانی ئازیزم بکەم:

١- کۆرۆنا دەگونجێت نیشانەیەک بێت الله تعالی بینێرێت بۆ ترساندن وریاکردنەوەی خەڵکی بە گشتی و موسوڵمانانیش بەتایبەتی کە بەتەواوی لە دینەکەیان دور کەوتوونەتەوە، وەکو فەرمویەتی: «وَمَا نُرْسِلُ بِالْآیَاتِ إِلَّا تَخْوِیفًا».

٢ – کۆرۆنا هەمان واتای تاعون دەگرێتەوە کە پێشتر ڕوویداوە و وای پێ وتراوە، یان هاوشێوەو نزیکە لەو واتایە، بۆیە ئەوەی دەربارەی تاعون لە دەقەکانی سوننەتدا هاتووە لەسەر ئەم پەتایەش جێبەجێ دەبێت.

٣ – تاعون لە مێژوودا زۆر ڕووی داوە، لە دیارترینیان ئەوەیە کە لە ناوەڕاستی سەدەی چواردەیەمی زایینیدا تەشەنەی کردووە وزیاتر لە یەک لەسەر سێی خەڵکی ئەوروپای لەناوبردووە، وەکو کتێبەکانی مێژووی ئەوروپا باسی دەکەن و لەو چەند سالە کەمەدا زیاتر لە سەد ملیۆن کەسی کوشتووە، لە مێژووی ئیسلامیشدا لەسەردەمی خەلیفەی دووەمدا عمر بن الخطاب رضی الله عنه تاعونی عەمواس ڕوویدا و بە پیی ابن حجر زیاتر لە بیست و پێنج هەزار لە موسوڵمانان بەو هۆیەوە مردن کە زۆربەیان لە هاوەڵان بوون.

۴ – بە باوەڕی ئێمەی موسوڵمان ئەم پەتایە بە ئیزن و فەرمانی الله کار دەکات و لە خۆیەوە بە هەڕەمەکی کار ناکات.و دواجار ئەو ڤایرۆسەش سەربازێکی پەروەردگارە بە حیکمەتی خۆی چۆن بیەوێت بەکاری دەهێنێت: (وَمَا یَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّکَ إِلَّا هُوَ).

۵ – سوننەتی ئیسلام وایە ئەو جۆرە پەتایە لە هەر کوێیەک تەشەنەی کرد خەڵکی ئەو شوێنە لێی دەرنەچن بۆ شارو شوێنەکانی تر و کەسانی تریش نەچن بۆ ئەو شوێنەی کە پەتاکەی تێدا بڵاو بووتەوە..وەکو لە فەرموودەدا هاتووە:«لا یورد ممرض على مصح».
سوودەکانی ئەم حاڵەتەش کە ئەمڕۆ بە (الحجر الصحی) دەربڕینی لێ دەکرێت ئەوەیە خەڵکی ئەو جێگایە متمانەیان بە پەروەردگاریان هەبێت و پشتی پێ ببەستن و هەروەها بۆ ئەوەی پەتاکە لە دەرەوەی ئەو سنوورە زیاتر تەشەنە نەکات و تەنانەت ساغ و تووش نەبووەکانیش هەر نابێت دەربچن نەوەک بەرگری لاشەیان بەهێز بێت لە خۆیاندا دەرنەکەوێت و کەسانی تر توش بکەن حیکمەتی تریشی تێدایە، وەکو لە سوننەتی ڕاست و درووستدا هاتوە:
“إِنَّ هَذَا الْوَجَعَ -أی الطاعونَ- رِجْزٌ أَوْ عَذَابٌ أَوْ بَقِیَّهُ عَذَابٍ عُذِّبَ بِهِ أُنَاسٌ مِنْ قَبْلِکُمْ، فَإِذَا کَانَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا، فَلَا تَخْرُجُوا مِنْهَا وَإِذَا بَلَغَکُمْ أَنَّهُ بِأَرْضٍ فَلَا تَدْخُلُوهَا” أخرجه البخاریُّ ومسلمٌ. لەم فەرموودە داوامان لێکراوە جێگای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەجیی نەهێڵین، ئەمەشی کە ئێستا وڵاتی چین وەکو ڕێوشوین دەیگرێتەبەر لەو شوێنانەی پەتاکە تیاندا تەشەنەی کردووە،هەمان ئەو ڕێوشوێنەیە کە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێش چواردە سەدە فەرمانی پێکردووە.

۶ – کۆرۆنا تایبەت نییە بۆ کەسانیکی دیاری کراو، دەکرێت هەموو جۆرە کەسێکی باش و خراپ وهەژار و ستەمکار بگرێتەوە و هەموویشی بە حیکمەت و دادگەری پەروەردگارە، بەڵام مەرج نییە هەموو حیکمەتەکانی بۆ ئێمە ڕون بێت.
بۆ نموونە هەر لەم کاتەدا کە پەتایەکی وا کوشندە تەواو لیمان نزیک بووەتەوە و خەریکە لە دەرگامان دەدات، لەناو جەرگەی موسوڵماناندا لە کوردستان و بە دیاری کراوی لە گەرمیاندا ، بەو شێوە سوکایەتی بە ئیسلام دەکرێت و گاڵتە بەشەریعەتەکەی دەکرێت و تف لە فەرموودە دەکرێت و داوای ئەوە دەکرێت شەریعەتی مارە بڕین نەمێنیت و کوڕان و کچان وەکو ئاژەڵ پێکەوە بە دەر لە ڕەوشت و ڕێنماییەکانی ئیسلام پەیوەندی ببەستن و بە زاری خۆیان خۆیان بە سەگ و دەڵە سەگ دەچوێنن و دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە پیرۆز و موقەدەسەی ئیسلام بۆ خێزاندیاری کردووە بیگۆڕنەوە بە شێوازی پەیوەندی سەگەکان کاتێک ئارەزووەکانیان جێبەجێ دەکەن ، ، بۆیە سبەی ئەگەر کۆرۆنا هات و تووشی ئەو خەڵکە بوو کە بێ دەنگییان هەڵبژاردووە بەرانبەر سنوور بەزاندنی دینەکەیان، نابێت جێگای سەرسوڕمان بێت و بۆ حیکمەتەکەی بگەڕێین ، چونکە کاری الله هەمووی بەجێیەو بە حیکمەتە، وەکو لەم بارەوە و بۆ ئاوها حاڵەتێک فەرموویەتی: (وَاتَّقُوا فِتْنَهً لا تُصِیبَنَّ الَّذِینَ ظَلَمُوا مِنْکُمْ خَاصَّهً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ).

٧ – پێویستە هەموو جۆرە خۆئامادە کردن و خۆپاراستنێکی بۆ ئەنجام بدرێت و بە ئاسان وێنا نەکرێت، ئەوەش نەک لەگەل باوەڕ بوون بەقەدەر پێچەەوانە نییە، بەڵکو ئێمە داوامان لێکراوە کە هۆکاری پێویست بۆ ئەو جۆرە بارودۆخانە وەربگرین، (أعقلها وتوکل) یش بنچینەیەکە و ئیشی پێ دەکرێت.

بۆ نموونە: پۆشینی دەمامک و ڕەچاوکردنی پاک خاوێنی و زۆر تیکەڵ نەبوون لەگەل خەڵکیدا لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتا و دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵەغی و هەر ڕێوشوێنیکی تر لە سنووری شەرع و مەعقولدا.

٨ – هاوکات ئەبێت موسوڵمان دڵنیا بێت و ئەوە فەرامۆش نەکات کە ئەوەی لەسەری نووسرابێت تووشی دەبێت و ئەوەشی لەسەری نەنووسرابێت تووشی نابێت..بەڵام وەکو مرۆڤێک کە غەیبت لێ دیار نییە و نازانی چیت لە ناوچەوان نووسراوە داوای وەرگرتنی هۆکارت لێ کراوە و پێویستە هەموو هۆکارێکی خۆپاراستن وەربگریت و بەسووک تەماشای مەسەلەکە نەکەیت و هاوکات توکل و پشت بەستنت بە الله بێت کە هیچ لەم گەردوونەدا بەبێ فەرمانی ئەو نابێت: (وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَهٍ إِلاَّ یَعْلَمُهَا ).

٩ – ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆڵەی پەروەردگارە لە چینییەکان بەرانبەر ئەو ستەمەی لە موسوڵمانە ئیگۆرییەکان دەیکەن؟ لە وەڵامدا دەڵێین: الله أعلم، ناتوانین بەدڵنییاییەوە ئەو بڕیارە بدەین چونکە نەدەقێکی لەسەرەو نە وەحی دادەبەزێت یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەڕواڵەت و زاهیری حاڵ هەموو جیهان ئەو ستەمەی دەبینی کە لە موسوڵمانانی چین دەکرێت و کەس گومانی لە دڕەندەیی و هەمەجییەتی چینییەکان نەبوو، بۆیە لە کاتێکدا کە موسوڵمانانی دونیا بەرانبەر ئەو ستەمە دەستەوسان بوون دەگونجێت ئەوە پشتگیری الله بێت بۆ ئەو موسوڵمانە ستەم لێکراوانە کە بەڤایرۆسێک ژیان و پێشکەوتنی شارستانی چینی هەمووی خستە مەترسییەوە، موسوڵمانانیش مافی خۆیانە دڵیان خۆش بێت بە ئازار و زیانی ئەو کەسانەی ستەمیان لە براو خوشکەکانیان دەکرد، لەبەر ستەمەکەیان کە هەموو سنوورێکی بەزاندبوو نەک لەبەر ئەوەی کە موسوڵمان نین یان هەر ئیعتیبارێکی تر.

١٠ – پێویستە موسوڵمان لەوە خۆی بە دوور بگرێت خەڵکی بترسێنێت و پڕوپاگەندە بڵاو بکاتەوە و ببێتە هۆکاری درووست بونی قەیران و گرانی شتومەک و بڵاوبوونەوەی دلەڕاوکێ.

١١ – بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق و کوردستان جیاوازە لەبڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە هەرشوێنێکی تری دونیا، ئەگەر بێت و لوتف و سۆزی پەروەردگار فریای خەڵکی نەکەوێت حکومەت بە هیچ شێوەیەک توانای ڕووبەڕووبوونەوەی وەها پەتایەکی نییە و دەسەڵاتی عێراق و کوردستانیش تواناکانیان سنووردارە وسەبارەت بەم پەتایە ئەستەمە یەک لەسەر هەزاری چینیان پێ بکرێت.کە بەو هەموو توانا و تەکنەلۆژیاو هێزی سەربازی و دارایی و..هتد هاواری لێ بەرزبووەتەوە و هاتووەتە سەر ئەژنۆ بەرانبەر ئەو ڤایرۆسە بکوژ ووێرانکەرە.
بۆیە بۆچوونی ئەو بەڕێزانەی داوای داخستنی دەوامی خوێندنگاو زانکۆ و فەرمانگەکانیان کردووە لە حکومەت بۆ ئەم ماوەیە بە بۆچوونێکی پەسەند دەزانم ، چونکە ئەگەر بێت پەتاکە لە کوردستان سەر هەڵ بدات ئەگەرێکی زۆر لاوازە حکومەت توانای بەرەنگاربوونەوەی هەبێت. 

لە کۆتاییدا دەلێم: الله تعالی فەرموویەتی: (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا کَسَبَتْ أَیْدِی النَّاسِ لِیُذِیقَهُمْ بَعْضَ الَّذِی عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ یَرْجِعُونَ). ئێمە وەکو موسوڵمان باوەڕمان وایە ئەمەی کە لە چین و وڵاتانی تر روودەدات، سەرباری ئەوەی کە هۆکاری سروشتی و زانستی خۆی هەیە بەڵام لەلایەکی ترەوە بەهۆی تاوان و لادان و گوناهی مرۆڤەکانەوە ڕوو دەدات و لەگەڵ ئەوەشدا کە سزایە بەڵام هاوکات دەگونجێت سۆزێکی پەروەردگاریش بێت بەرانبەرمان بۆ ئەوەی بگەڕێینەوەو بیر بکەینەوە و لەسەر هەڵەو تاوان و ستەم بەردەوام نەبین..وەکو لە کۆتایی ئایەتەکەدا فەرموویەتی: (لَعَلَّهُمْ یَرْجِعُونَ).
تکاکارین لە پەروەردگار تۆڵەی پشت بەردانی دینەکەیمان بە پەتاو تاعون لێ نەکاتەوەو ئەو تەمەنەی کە پێی بەخشیوین لە ڕەزامەندی خۆیدا بەسەری ببەین.

ئیحسان بورهانەددین

۲۹ جمادى الآخر ۱۴۴۱
۲۳/۲/۲۰۲۰

از طريق
ئیحسان بورهانەددین
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

نێردراو: موحەممەد مەحموودی

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی- سردشت فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن