ادبیاتدل نوشتهکوردی

لــە یــادی کــۆچ؛ نامەیەک بۆ سەروەرمان موحەممەد ﷺ

لــە يــادی كــۆچ

بــەبـێ دەنگی سـەلامت لـێ دەکـەم
حــاڵـت چـۆنـە ئــــەی گشـت حـــاڵی مـن ، یاخــــوا بە فیدات بێ رۆح و گیانی من
سەروەرەکەم هەر کات چاوەکانم دائەخەم ، خەیالم ئەچێتە حزورى فرمێسکی شەوى هیجرەتت

ئەزانم ترسەکانت زۆر زۆر بون
ئەمەوى پێت بلێم ئەى سەروەرم

ئێمەش ئیمرۆکە لە ترس نقوم بوینە، وەرە غەمی دڵى ئۆممەتت بۆ باس بکەم…

سەروەرەکەم ئۆممەتت بریندارە، هیلاکە، چاو بە گریانە، ژیانی پڕ لە ژان و مەرگە، بە کورتى ئەى نازدار ئۆممەتت ئیمرۆکە بۆنى نەبوونە ، وەک خۆت فەرموت کەفى سەر ئاوە، بریندارە ، هەموو تەقەلى دونیا سارێژى ناکا ، مەگەر کۆچى گەرانەوە بۆ سوننەتت، ئوممەتت هیلاکە ، نەک یەک گیان سەد گیانى دەرچووە ، مەگەر رۆحى جەر بەزەى کۆچت گیانى بێنیێتەوە بەر، وەک یەعقوب ئاسا چاوەکانى کوێر بوە ، مەگەر ـ سراجا وهاجا ـ کۆچت روناکى پێ بداتەوە.

بەڵێ سەروەرەکەم ئوممەتت دڵی پڕ لە ژانە ، ژانیکى پڕ ئێش و ئازاری هەیە ، ئەو روو ئۆممەتت باشترین دڵەکانى وەستاوە ، مەگەر جولەى کۆچت دڵەکانى وەگەر بخاتەوە…

سەروەرەکەم ژیانی ئەم گەڵ و ئوممەتت وەک مەرگە ، بەڵێ ئۆممەتت ئەوەندە مردوە لە ئازارى رۆح کیشان راهاتوە… مەگەر فوى ژیان بەخشینى کۆچ فێرى ژیانى بکاتەوە …
سەروەرەکەم لە یادى کۆچت فێر بومە،
مەککە خۆشترین خاک بوو، بۆ گەرانەوەى ژین و خەندە و خۆشى بۆ ئۆمەتت جێت هێشت ، جا داوات ڵێ ئەکەم ئەی سەرەوەرم بۆ ئۆممەتت بپارێوە لە تۆوە فێرى کۆچ ببنەوە ….
 هـــــەنارده ی : عبدالله علی پور

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا