ادبیاتدل نوشتهکوردی

لـە ســایــەی هـیجرەتـدا

هجرت

ئەم ڕۆژانە کۆتایی ساڵیکی کۆچی و سەرەتای ساڵێکی نوێ ی کۆچی دەست پێدەکات ، جێگای خۆیەتی تیشکێک بخەینە سەر ئەو ڕوداوە گەورەو چارەنووس سازە کە بێ گومان کاریگەری گەورە و قووڵی کردۆتە سەر مێژوی مرۆڤایەتی بە گشتی و ڕۆڵ و پێگەی پەیامی پێغەمبەری ئیسلام بە تایبەتی کە تا ئەمڕۆ بەردەوامە و لە ئایندەشدا درێژەی دەبێت .
ئەوەش ڕاستە کە ڕوداوی هیجرەت و ڕوداوە گرنگەکانی تری مێژویی ئیسلامەتی پەند و وانەی درەوشاوەیان تێدایە بۆ هەموو لایەک ، بە تایبەتی بۆ ئێمەی هەڵگرانی پەیامی ئیسلامی لەم سەردەمەدا پێویستیەکی بنەڕەتیمان هەیە بە نوێکردنەوەی تێڕوانین و شیکردنەوەی ڕوداوەکانی مێژویی موسڵمانان و ئەو چەمکە ئیسلامیانەی کە بە هۆیانەوە دروست بوون ، بە مەبەستی لێدەرهێنان و گەڵاڵەکردنی بەهاو ئامانجە گەورەکان و داڕشتنەوەیان بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بەرجەستەکردنی پەیام و کاریگەریەکانیان و خاوێنکردنەوەیان لە ئاسەوارە نەخوازراوەکانی چەقبەستنی فیکری و دواکەوتنی ژیاریی سەدەکانی ڕابردوو، کە بەداخەوە ئاسەوارەکانی ئەو چەقبەستن و دواکەوتنە ژیاریە بە شێوازی جیا جیا تا ئێستاش ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر کۆمەڵگە موسڵمانەکان هەیە…
چەمکی هیجرەت یەکێکە لەو چەمکە ئیسلامیانەی کە پێویستی بە نوێکردنەوە و تێگەیشتنی نوێ هەیە سەبارەت بە مقاصید و بەهاو مانا درەوشاوەکانی ئەو ڕوداوە گەورەیەی مێژوی موسلمانان ، کە بەهەق خاڵی وەچەرخان و گواستنەوە بوو بۆ بانگەوازی ئیسلامی ، لە قۆناغی ژێر دەستەیی و هەڕەشەی لەناو چوون و پوکانەوە بۆ قۆناغێکی نوێی ئازادی و سەربەخۆیی و کرانەوە بەڕووی دنیادا کە دەستپێکی بنیاتنانی دەوڵەت و دروستکردنی ئوممەت بە واتا سیاسی و ژیاریەکەی بوو …
بۆیە گرنگە لەم بۆنەیەدا ئاماژە بە هەندێ لە پەندو وانە گرنگەکانی ڕووداوی هیجرەت بکەین .. دیارە گرنگترین وانە بۆ ئێمەی هەڵگرانی پەیامی ئیسلامەتی لەم ڕۆژگارەدا ئەوەیە کە موسڵمانان نابێ بەهیچ شێوەیەک ورە لەدەست بدەن و تەسلیمی واقیعی خراپ و نەخوازراو ببن …چونکە هیچ واقیع و بارودۆخێک نیە کە هەر چەندە خراپ و دژواریش بێت ، گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت و چاک نەبێت , بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەڵگرانی پەیام و بەرنامەی چاکسازی ڕاستەقینە , دەبێ پشوو درێژو کۆڵنەدەر بن و بێ هیوا نەبن. لە هەموو دەرگایەکەک بدەن لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەی دروست و گەیشتن بە هۆکار و دەرفەتی زێڕین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورەو ڕیشەیی..
ئەوەتا پێغەمبەری ئیسلام (درودو سەلامی خوای لەسەر بێت) لە ڕۆژانی پێش هیجرەت دا ، لە هەموو دەرگایەکی دەدا و پەیوەندی بە زۆربەی خێڵ و هۆزەکانی عەرەبەوە دەکرد کە لە وەرزی حەج دادەهاتن بۆ شاری مەککە ، سەردانە بەناوبانگەکەی بۆ شاری (طائف) یش هەر لەو میانە دابوو ، کە بەدوای دەرچەیەک و دەرفەتێک دا دەگەڕا بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەنجامدانی گۆڕانکاری و چاکسازی راستەقینە ، ئەگەر چی پێغەمبەری خوایە ، بەڵام پێویست بوو وەک مرۆڤێکی ڕێبەر ڕێبازێک دابڕێژێت بۆ موسڵمانان و مرۆڤایەتی بە گشتی..
لەو پێناوەدا پێویستی بە پلانی ورد و بەکارهێنانی هەموو هۆکارە دروستەکان هەبوو بە جوانترین شێوە لەسەر بنەمای رۆیەی ڕۆشن بۆ ئایندەیەکی گەش و متمانەی ڕەها بە پشتیوانانی خوا بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن ..
دیارە ئەوەش پێویستی بە ئیمانی قوڵ و ئامادەیی تەواو هەیە بۆ خەبات و قوربانیدان و پابەندبوون بە مەبادی‌و و بەها باڵاکان لە دژوارترین کاتدا و تەنانەت لەگەڵ نەیار و دوژمنانیشدا..
پێغەمبەری ئیسلام (درودو سەلامی لەسەر) لەگەڵ هاوڕێً دڵسۆزەکانی , لە ڕووداوی هیجرەتدا جوانترین و کاریگەرترین پڕۆسەی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانیان پێشکەشکرد و توانیان سەروەری و سەربەرزی دونیا و قیامەت بۆ خۆیان و مرۆڤایەتی تۆمار بکەن..

دوکتور هادی عه لی

ارسالی : یوسف مکاری زاده

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا