اندیشهدعوت اسلامی

مافی ئەسیر لەسەر موسوڵمانان

نوسەر:یوسف قەرزاوی
————————
پرسیار | ئەسیر چ مافیێکی له سەر موسوڵمانان هەیه؟

چ شتانێک پێویستن که موسوڵمانان ئەنجامیان بدەن بۆ ئازاد کردنی ئەسیر ؟
ولام :
یوسف قەرزاوی :
بسم الله ،والحمدالله،والصلاه و السلام علی رسول لله…
پیویسته موسوڵمانان هەر چی له توانایان دایه بۆ ئازاد کردنی ئەسیرەکانیان ئەنجامی بدەن و بیبەخشن و ئەوان له ژێر دەسەڵاتی کافران دەرهێنن ، ئەگه ر ئەو کاره پێویستی بەگۆڕینەوه هەبو بیکەن و ئەسیره کافرەکان به ئەسیره موسوڵمانەکان بگۆڕنەوه و ئەگەر ئازاد کردنی ئەسیرەکان پێویستی به ماڵ بو ،ئەوه چەندەی ماڵ پێویسته بۆ ئەو کاره با بیدەن .

پیشەوا مالیک فەرمویەتی : پێویسته لە سەر موسڵمانان ئەسیرەکانیان ڕزگار بکەن ئەگەر چی بۆ ئەو کاره تەواوی سامانەکەشیان بەخت بکەن . قوڕتوبی لە تەفسیره کەی خۆی دا وای باس کردوه (۱)

حەزرەتی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێ) فەرمویانه :
ئەگەر موسوڵمانێک له دەستی بێ باوەڕان ڕزگار بکەم خۆشتره به لامەوه له وەدەست هێنانی جەزیرەالعرب (۲)
و پێویسته لەسەر فەرمان ڕەوایانی ئیسلام هەر چی له توانایان دایه ئەنجامی بدەن بۆ ڕزگار کردنی ئەسیر له دەستی دوشمنان دا ،جا ئەگەر به گووفتوگۆ بۆیان جێ به جێ بو ئەوه باشه ئەگەر بۆ ئازاد کردنیان نیاز به جیهاد هەبو ئەوه با جیهاد بکەن له پێناو ئازاد کردنیان دا به تایبەت ئەگەر ئەسیره کان له ژێر ئازار و ناراحەتی و عەزاب دا بون.

قال تعالی
قال تعالى: (وَمَا لَکُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِی سَبِیلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِینَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِینَ یَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَـذِهِ الْقَرْیَهِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنکَ وَلِیّاً وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنکَ نَصِیراً {۷۵}) (النساء:۷۵)

ئەوه چیتانه به چ (بیانوویک)جەنگ ناکەن له پێناوی خوا داو له پیناوی چەوساوەکان له پیاوان و ئافرەتان و منداڵان . ئەوانەی که دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان کەی لەم شارە کە خەڵکەکەی ستەمکارن و لە لایەن خۆتەوە دڵسۆزێکمان بۆ بەدی بھێنە و له لایان خوتەوه به دی بهێنه بۆمان یارمەتی دەرێ.
گرینگ ئەوەیه فەڕزی کیفایەیه له سەر ئوممەتی ئیسلامی ئازاد کردنی ئەسیرەکانیان لەدەستی دوشمنان و وازیان لی نەهێنن تا کو دوشمنان ڕاویان بکەن بۆ خۆیان .

له فەرمودەی سەحیح دا هاتوە
“أطعموا الجائع، وعودوا المریض، وفکوا العانی”(۳)
واته برسیەکان تێر بکەن ،سەردانی نەخوش بکەن ،ئەسیرەکان ئازاد بکەن )

جا ئەگەر موسوڵمانان به هیچ جۆریک نەیان توانی ئەسیرەکان ئازاد بکەن ئەوه له سەریان پێویسته له نویژو دوعاو پارانەوەو خەڵوەتەکانیان دا بۆیان لەخوا وەپاڕێن و دوعایان بۆبکەن ، هەر وەکو پێغەمبەریش لەدوای هەر نوێژێک دوعای دەکرد بۆ ئەو کەسانەی له دەستی قوڕەیشیەکان دا ئەسیر بون .

وه رگیران : اسماعیل احمد نژاد

از طريق
اسماعیل احمد نژاد
منبع
سوزی میحراب
نمایش بیشتر

اسماعیل احمد نژاد

آذربایجان غربی - سردشت دعوتگر دینی - مترجم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا