رمضانکوردیمناجات

ماڵاوا ئەی مانگی خێرو مانگی ڕەحمەت

ماڵاوا

ماڵاوا ئەی مانگی خێرو مانگی ڕەحمەت
ماڵاوا ئەی مانگی اللە ، مانگی نیعمەت

ماڵاوا ئەی مانگی نازڵ بوونی قورئان
ماڵاوا ئەی مانگی چاکە و خێرو ئیحسان

ماڵاوا ئەی هەل و دەرفەت بۆ مسوڵمان
ماڵاوا ئەی پزشکی دڵ ، ئەتۆی لوقمان

ماڵاوا ئەی مانگی پڕ سۆزی خودایی
ماڵاوا ئەی مانگی ڕزگاری و ڕەهایی

ماڵاوا ئەی سەراسەر تۆی عەفوو بەخشین
ماڵاوا بۆ جورم وتاوان چەتر و پۆشین

ماڵاوا ئەی هەڵبژادەی خودای سوبحان
ماڵاوا ئەی ئەستێرەکەی لە نێو مانگان

ماڵاوا ئەی شەوی قەدرت بێ نەزیرە
بەها ناکرێ بە گشت زێڕو زێوو لییرە

چونکە ئەجری خێرو ئیحسان بێ سنوورە
لەو شەوەی وا پڕلە تێشکی ڕەحم و نوورە

ماڵاوا ئەی سفرەیەک ڕاخراوی حەق
ماڵاوا ئەی خەڵاتەکەی خودای خالەق

ماڵاوا ئەی مانگی جوانی خودای ڕەحمان
ماڵاوا ئەی زنجیرکەری دەستی شەیتان

ماڵاوا بیرت دەکەین هەتا ماویین
هەتا وەختێک کە اللە عومری پێ داویین

سەرفەرازە ئەوەی وا قەدرت دەزانێ
زەرەرمەندە کەسێکی وا ، پێت نەزانێ

دەکەین داوا لە خاوەنی زەووی و ئاسمان
هەموو ساڵێ شاد بینەوە پێت ، “ڕەمەزان”

هۆنراوەی : یونس سولەیمان زادە
۲۸ ڕەمەزانی ساڵی ۱۳۹۹

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن