دل نوشتهکوردی

ماڵاوا بەهاری قوڕئان!

ئەمساڵیش وەکوو ساڵان … لە گشت ماڵان … لە گەڵ پشکووتنی خونچەی گوڵان … ڕازاوەیی سروشتی ڕەنگین و جوان … لە کەل دەرکەوت خۆری پڕ نووری بەهاری قوڕئان … دوای ماوەیێک مانەوە لامان … بەخشینی گزنگی خۆر و نەرمە باران … بۆ سەر ناخی بڕواداران … ئاوا بوو هاتەوە جێژن و شادی ڕۆژوەوانان …

بەڵام خوشکم، برای دینیم! هەر وەکوو بەهار و سروەی سروشت … بارانی گیان گەشێن و زیندوکەری هەڵڕشت … تێراوی کرد کانی و ڕووبار … ڕازاندیەوە کێو و دەشت و لێڕەوار … دونیای ڕەنگاوڕەنگ کرد و خەمڵان … هیوای ڕواند لە ناخی وەرزێر و باخەوان … تا لە وەرزی هاوینی گەرم و بە تین … دوای خەلە و خەرمان و تێکۆشین … پشوو بدات لە ژێر سێبەری داری پۆڕ و پڕ گەڵای شین … بۆ وەرزی پاییز هەڵگرێ دەغڵ و دان و میوەی شیرین … لە زستان و بەستەڵەکا لێی وەحەسێ لە بن کوورەی گەرم و بە تین …
هەر ئاوەها ئەم بەهارەیش کە وەرزی بەندەگی و تەقوایە … با ڕۆژانی داهاتوومان وەڕازێنێ و بێتە مایە … تام و چێژی بە دەست هاتوو نەکەین زایە … لە گەردەنە و هەورازی ژین …

دەستمان بگرێ و هەتا لوتکە پیاسەرکەوین … بۆ باخی ڕۆژوو، نوێژ و دینمان بێتە پەرژین … با ببینە گزنگی خۆر و نەرمە‌بارانی بەهاری … ببارێینە سەر مەزرای ژینی دێهاتی و شاری … با ببینە داری بەردار … خێرمان هەبێ بۆ مرۆڤی دارا و نەدار … لابەین لە سەر ڕێی هەموویان ئێش و ئازار … با دڵەکان لە لای ئێمە پەڕەی گوڵ بن نەیشەمزێنین، نەیژاکێنین … وەک بلوور بن نەیڕووشێنین، نەیشکێنین …

ئەی خوای لێبوردە و لاوێنەر! داواکارین لە گەرمای سووتێنەری سارای مەحشەر … بە شەماڵی بەهاراوی لێوڕێژ لە خێر … لەو تەنگژە ڕزگارمان بێ و ڕێگە ببڕین بێ دەردی سەر … بخۆینەوە لە دەستانی پاکی سەروەر … ئاوی ساف و ساردی کەوسەر … بەهرەمەند بین لە نیعمەتی: “و رضوانُُ من الله ٲکبر” … آمین.

 احمد عباسی - بانە ـ بەرەجێژنانی ۱۴۴۰ کۆچی مانگی
از طريق
احمد عباسی
منبع
sozimihrab
برچسب ها
نمایش بیشتر

احمد عباسی

استان کردستان - بانه نویستده - مترجم - فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن