شعرکوردی

مـوعـجیـزه‌ی ره‌ســول

مۆحه‌ممه‌دره‌سولی‌،خوابۆ جینن‌و ئینس پیشه‌وا/
لابه‌ری جه‌ۆرو جه‌فـا ، هــاوه‌ری ئاشـتی و سه‌فـا/

خاوه‌ن ئه‌خلاقی‌جوانه ، خۆو ره‌وشتی قۆرئانه/
شوێن‌که‌وتن‌رێگای‌فه‌رزه،فه‌رموده‌ی‌خوای‌ره‌حمانه/

رێگای‌ئـه‌ۆ باشتـر رێگا،فـه‌رموده‌ی ، هـه‌مـو نیگا/
هـه‌رکه‌سی شـوێنی‌نه‌که‌وت،له‌نیـوه‌ی‌ریێداجێما/

پـه‌یکی پـه‌روه‌ردگاره ، دوور له کیبر و ده‌ماره!/
پشت شــکێنی زاڵمـــه ، پشــتـــی بانـی هه‌ژاره/

مه‌سیری ئـه‌ۆ ســوباتـه ، دۆژمـنــی خــورافـاته/
هه‌رکه‌س‌له‌شوێن رێگای چو،دور له لات‌و مه‌ناته/

ئه‌خلاقـی بـه‌رزو جـوانه ، رێبەر پاکـــــی ژیانه/
دینی بێ عه‌یب و نه‌قسه،خاته‌م پێغـه مبه‌رانه/

سـه‌روکێکــی تـه‌واوه ، دینـــی کامـڵ کــراوه!/
هیچکـه نـاتــوانــێ بڵێ ، خاڵێکـی بەجـی ماوه/

موعجیزه‌ی ئــه‌و قــۆرئـانه ، ئـارامشــی دڵانـه/
مـۆلحه‌قات ناگرێته خۆی ، به گۆڕیانـی زه‌مانه/

ئێجرای‌ئه‌حکامی قۆرئان،له‌لای مۆجری پڕ ته‌وان/
نابود که‌ری بت بوه ، له سه‌ر ده‌میه و تا ئه‌لئان/

ورده‌بت لـه بـه‌ردو دار ، یان دروزن و زۆر دار!/
له‌ئه‌م‌عه‌سروده‌ورانه‌یش،قه‌دعه‌ڵه‌م‌که‌ن به‌خه‌روار/

کازێبانی دڵ به‌قـیـن،بـه‌ناۆ دیـن یان دژ به دین!/
بۆ نابودی ئه‌م دینه ، تێکۆشـن وا تێکــۆ شــیـن/

لاین گرانی زوڵمه‌ت،به‌زۆرو جـه‌ۆرو تۆهمـه‌ت!/
ئه‌ر وا به بیری‌خۆیان،خاڵ دابنێن بـۆ ره‌حمـه‌ت/

پارێزه‌ری ئه‌م دینـه ، خاوه‌ن قووه‌ی مه‌تیـنـه !/
به‌ر پێش چونی‌دین ناگرێ ، چی‌که‌یدی خائنینه/

حه‌تمه‌ن‌رۆژێ‌دێته پێش، بێ تـرس‌و خه‌ۆف‌و ئه‌ندێش/
زاڵم ئێعتێراف ئه‌کا ، به حـه‌ق مه‌زڵومی دڵ رێش/

(غه‌ریب)عه‌مه‌ل‌به‌قۆرئان،ئه‌بێ عه‌لاج‌و ده‌رمان/
عێززه‌ت ئه‌به‌خشێ پێتان،هه‌وڵی بۆده‌ن‌بێ‌وچان/

ئیسماعیل رزائی (غەریب) کرماشان حێکمەت ئاوا

از طريق
اسماعیل رضایی
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن