اندیشهدل نوشتهکوردی

من و مەرگ

کاتی گیاندانم نارەحەت و پەرێشان نیم و بایەخێک بە تەرمی ویشک و ساردم نادەم ، چونکە برادەرە دینیەکانم ئەوەی پێویست بێ لەگەڵی ئەنجام دەدەن ؛ ئەوەان :

💥۱- لیباسەکانم لە لەشم دادەکەنن …

💥۲- دەم شۆن (غوسڵم دەکەن)…

💥۳-کفنم دەکەن…

💥۴- لەماڵی خۆم دورم دەخەنەوەو بەرەو ماڵی تازە و ئەبەدی (قەبر) دەمگۆزنەوە …

💥۵- کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی دێن بۆ ناشتنم … زۆرێک لەو خەڵکانە بۆ دفن و شاردنەوەم کاروباریان ڕادەگرن و قەرارو بریارکانیان وەدوا دەخەن .

ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەشێکی زۆر لەوکەسانە بۆ جارێکیش لەفکری نەسیحەت و رێنموییم دانەبوون !!

💥۶- لەهەموو کەلوپەلەکانم دوور دەخرێمەوە …
🔸کلیلەکانم…
🔸کتێبەکانم…
🔸جانتاو کیفەکەم…
🔸لیباسەکانم…
🔸و …

لەوانەیە بنەماڵەکەم بەخاتری من ، ئەو کەلوپەلانە بکەنە سەدەقە و خێرات .

💥جا دڵنیا بن دونیا شینم بۆ ناگێرێ و بەمەرگی من لەوەستان ناکەوێ …

💥چەرخی ئابووری بە گەڕانی خۆی درێژە دەدا …

💥کارەکەم بە کەسێکی دی دەسپێرن (کەسێکی دی جێم پڕ دەکاتەوە)…

💥سەروەت و سامانەکەم دەدرێتە میراتگرانم ، بەڵام( قورسایی) حیساب و کێتابەکەی لەسەر شانی خۆم دەمێنێتەوە … (زیادی و کەمیی و گەورەیی بچووکی)

💥یەکەم شتێک کە دوای مەرگم لێم دەستێندرێتەوە ، ناسناوەکەمە !!!

💥کاتێک مردم دەلێن : “کوا تەرمی مردوەکە”؟
هیچ کات بە ناوی خۆم بانگ ناکرێم…

💥کاتێک دەیان هەوێ نوێژم لەسەر بخۆێنن ، دەڵێن : “مەیتەکە بێنن”
لێرەش ناوی خۆم ناهێنن!!

💥کاتێک دەیان هەوێ بمخەنە ناو گۆڕەوە ، دەڵێن : “مەیتەکە نزیک بخەنەوە ” … دیسان ناوی خۆم بەسەر زمان ناهێنن !!!

هەر بۆیە هیچ کات فریوی نەسەب و تاییفەو مەقام و شۆرەتم نەخۆاردوە.

ئای ئەو دونیایە چەندە چکۆلەیە و دەرەنجام و عاقیبەتی ئێمەش چەدندە گەورە و سەختە!

🔸ئەی ئەو کەسەی ئێستا زیندووی :

بزانە بەسێ جۆر(ئەگەر مردی ) بۆت غەمبار دەبن :

🍀۱- کەسانێک کە بەڕواڵەت دەتناسن (دوای مەرگت) دەڵێن : ” بێچارە مرد.

🍀۲- دۆستانت چەند کاتژمێر یان چەند رۆژێک غەمبار دەبن بۆت و لەپاشان سەرقاڵی کاری ڕۆژانە و خەندە و پێکەنینی خۆیان دەبن .

🍀۳- ماتەمینی قورس لە ناو ماڵەکەت دایە ؛ بنەماڵەکەت غەمت بۆ دەخۆن … یەک هەفتە … دوو هەفتە … ، یەک مانگ … دوو مانگ … یان یەک ساڵ …
دوای ئەوە تۆ دەسپێرنە ئاڵبۆمی بیرەوەرێکانی خۆیان …

بەو شێوەیە چیرۆکی ژیانی تۆ لەنێو خەڵکیدا کۆتایی پێدێ .

💥بەڵام (بزانە):
چیرۆکی ڕاستەقینەی تۆ کە هەمان رۆژی دواییە دەست پێدەکا …
جوانی ، دەوڵەمەندی ، سڵامەتی و لەش ساغی ، ماڵ و خێزان ، سەروەت و سامان، کۆشک و هاوسەرت لە تۆ جودا بونەتەوە …

تەنها کردەوەکانت لە پاڵ تۆن (لەگەڵتن)…
ژیانی ڕاستەقینە دەستی پێکردوە ..

💥پرسیاری (گرنگ) ئەوەیە :
تا ئێستا بۆ قەبر و قیامەتت چیت ئامادە کردووە؟!
ئەوە ڕاستیەکە کە پێویستی بە تێفکرین هەیە .
هەر بۆیە سوور بە (لەسەر ):
🔹فەرزەکان…
🔹سوننەتەکان…
🔹خێرو خێراتی نهێنی …
🔹چاکەکاری و کردەوەی باش…
🔹چاکە لەگەڵ دایک و باب …
🔹خوێندنەوەی قورئان …
🔹هاتوچۆی خزمان…
🔹شەۆ نوێژ…
لەوانەیە ڕزگار بی .

ئەگەر توانیت لە ژیانی خۆت دا بەو نوسینە خەڵکانێک ئاگادار کەیەوە ، بە خێرایی قازانج و ئاسەوای ئەو کارەت لە دوارۆژدا لە نێو تەرازووی کردەوەکانت دەبینێەوە .
[وذڪر فٳن الذڪری تنفع المٶمنین]

🌼خودای گەورە دەفەرموێ : ئینسان دوای مەرگی داوای گەڕانەوە دەکا بۆ دونیا ، تا(صدقه)و خێرات ئەنجام بدا (رب لولاٲخرتنی ٳلی ٲجل قریب فٲصدق )
💥پرسیار :
به ڕاستی بۆ مردوو بۆ گەرانەوەی خۆی (صدقه ) هەڵدەبژێرێ و ناڵێ : بگەرێمەوە تا (عمره) یەک ئەنجام بدەم یان نوێژێک بەجێ بگەیەنم یان بەڕۆژوو بم ؟؟

🌸زانایان فەرمویانە :
مردوو چونکە قازانج و بەرهەمی بێ ئەژماری (صدقه) لە دوای مەرگی دەبینێ ، (صدقه) هەڵدەبژێرێ .

جا بۆیە زۆر خێرو خێرات و (صدقه) بدەن .

(صدقه)یەک کە هەر ئێستا دەتوانی بیدەی ئەوەیە کە دە چرکەسات لە وەختت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو نوسراوە بە نییەتی ڕەزامەندی خودای تاقانە تەرخان کەی و بڵاوی کەیەوە .

🍃🌸چونکە قسەی باش و بەسوودیش خۆی (صدقه)یه .🌸🍃

✍️ نوسەر : خودا لێ خۆشبوو (عبداللە الجار اللە ) خەڵکی کویت .

✍️وەرگێر لە فارسیەوە بۆ کوردی : یوونس سولێمان زادە / قەڵاجۆغە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
برچسب ها

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن