موله تیک بو توبه و په شیمانی(داستان بسیارعبرت انگیز)

برایه‌کی به‌رێز چه‌ند بابه‌تێکی وینه فلاشی بۆ ناردبووم: ئیتر نه‌ینووسیبوو نووسینی کێن . منیش بابه‌تێکی رۆحیم لێ هه‌ڵبژارد، به ناونیشانی: ک‌ش ک‌ش. و وه‌رم گێرِایه سه‌ر کوردی.و بۆم نارده‌وه‌و داوام لێکرد تکات لێده‌که‌م ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی ده‌زانی کێیه بۆمان بنووسه، تا بڵێین نووسینی ئه‌وکه‌سه‌یه، بهلاَم به‌داخه‌وه وهلاَمی نه‌بوو.. بۆیه ده‌ڵێم: من ته‌نیا وهرگێرِم.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه و ئه‌وه‌ش رووداوه‌که:
ک‌ش ک‌ش..
ئافره‌تێکی بهرِێزی بانگخواز رووداوێکی زۆر سه‌یری گێرِایه وهو گوتی: رۆیشتم بۆ خه‌سته‌خانه و ژماره‌ی چوونه ژووهوهم – بلیط – وه‌رگرت و دانیشتم ، چاوهرِوانیم ده‌کرد تا نۆهی خۆم بێته پێشه‌وه، له‌وکاته‌دا ئافره‌تێکی جوانی لاو هاته ژووه‌وه، بهلاَم داپۆشراو نه‌بوو، ئه‌ویش ژماره‌که‌ی خۆی وه‌رگرت و دانیشت.
ده‌ڵێ: وه‌ک ئه‌وه له‌ناو ناخمه‌وه یه‌کێک با‌نگم بکات و پێم بڵێ: که ئامۆژگارییه‌ک پێشکه‌ش به‌و ئافره‌ته لاوه موسوڵمانه بێ حیجابه بکه‌م.. پاش سێ و دوویه‌کی دڵی خۆم به‌خوا به‌ست و رۆیشتمه ته‌نیشتییه‌وه دانیشتم و دوای سلاَو وچۆن وچاکی و هه‌ندێ قسه‌ی خۆش به نه‌رمونیانییه‌وه پێم گوت: خوشکی بهرِێز سوپاس بۆ خواتۆموسوڵمانی و خوایش داوای له‌ئافره‌تانی موسوڵمان کردووه که خۆیان دابپۆشن.. هیوادارم تۆیش ئه‌و فه‌رمانه خواییه به‌جێ بێنی..
ده‌ڵێت هه‌ر که ئه‌وه‌م گوت ، تووهِبو و ئاگری گرت، و گوتی: ئه‌مه ئازادی که‌سایه‌تی خۆمه‌و که‌س بۆی نییه ده‌ست وه‌رداته ناو ئازادی منه‌وه،و من خۆم پێگه‌یشتووم و ده‌زانم چی بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم.. منیش گوتم: تۆ خۆت سه‌ر به‌ستی بهلاَم وه‌ک مافێکی ئینسانی و ئیسلامی ویستم بییرت بخه‌مه‌وه، وئه‌رکی سه‌رشانم به‌رامبه‌رت به‌جێ بێنم.. و زۆریشم لێنه کردوی …..
ده‌ڵێت: منیش گهرِامهوه بۆشوێنهکهی خۆم و دانیشتم، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌مان ده‌نگ له‌ناخمه‌وه بانگی ده‌کردمه‌وه و پێی ده‌گوتم: که ئامۆژگارییه‌کی پێشکه‌ش بکه‌م.. ده‌ڵێت منیش ئه‌م جاره‌یان رۆیشتمه‌وه ته‌نیشتی و به‌روویه‌کی خۆش و ده‌م به بزه‌وه گوتم: خوشکی به‌رێز! ده‌مه‌وێت وهلاَمی ته‌نیا پرسیارێکم بده‌یته‌وه..
ئه ویش پێی گوتم: فه‌رموو..
منیش گوتم: خۆت ده‌زانی مردن شتێکی حه‌تمییه‌و که‌س له‌ده‌ستی رزگاری نابێت، ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ی ئێستاتدا فریشته‌ی گیان کێشان هات بۆ لات چی پێ ده‌ڵێیت؟
ئه‌ویش بهتوورِهییهوه.. وهلاَمی دامه‌وه، بهلاَم خۆزگا ئه‌و وهلاَمهی نهدامایهوه..بهگاڵتهولاقرتێیهکهوه گوتی: پێی ده‌ڵێم: ک‌ش.. ک‌ش ..
# # #
ده‌ڵێت: وهلاَمهکهی بۆ من له‌وکاته‌دا وه‌ک بروسکه‌یه‌ک وابوو.. ژماره‌ی تکته‌که‌م له‌سه‌ر شاشه ده‌رکه‌وت، و رۆیشتمه ژووره‌وه بۆ لای دکتۆر.. بهلاَم له‌ناخه‌وه زۆر به‌زییم بهوئافره ته لاوه ده‌هاته‌وه ، به خؤم ئه‌وت چۆن ئافره‌تێکی موسوڵمان زاتی هه‌بێ وشه‌گه‌لێکی وا به‌رامبه‌ر فریشته‌ی گیان کێشان بڵێت!!
پاش ئه‌وه کهلایدکتۆرهاتمه ده‌ره‌وه له‌ناو هۆڵه‌که‌دا ده‌نگه ده‌نگ بوو، سیسته‌ر- پرستار- و نه‌خۆشه‌کان هه‌ر له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یان گوت: ” إنا لله و إنا إلیه را‌جعون ” زیاتر نزیک بوومه‌وه دیتم هه‌ر هه‌مان ئافره‌تی لاو بوو، که‌وتووه‌و گیانی به‌خوای خۆی سپاردووه..
ئاله‌ویادا هات به‌خه‌یاڵما: که ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ناخمه‌وه بانگی ده‌کردم ده‌نگێک بوو تا مۆڵه‌تێکی تۆبه‌و په‌شیمانی پێ بدات، بهلاَم ئه‌و سوودی له‌و مۆڵه‌ته وه‌رنه‌گرت، و فریشته‌ی گیان کێشانیش هات بۆ لای و نه‌یتوانی هیچی پێ بڵێت ….
حسن پینجوینی
زورخوش بو ده ستتان خوش انشاالله خوشکانمان ده رسی لی وه ر گرن