خانواده

موله تیک بو توبه و په شیمانی

مۆڵه‌تێک بۆ تۆبه‌و په‌شیمانی

ئافره‌تێکی به‌رِێزی بانگخواز رووداوێکی زۆر سه‌یری گێرِایه وه‌ و گوتی: رۆیشتم بۆ خه‌سته‌خانه – بیمارستان -‌ و ژماره‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌م وه‌رگرت و دانیشتم چاوه‌رِوانیم ده‌کرد تا نۆره‌ی خۆم بێته‌ پێشه‌وه‌، له‌وکاته‌دا ئافره‌تێکی جوانی لاو هاته‌ ژووره‌وه‌، به‌لاَم داپۆشراو نه‌بوو، ئه‌ویش ژماره‌که‌ی خۆی وه‌رگرت و دانیشت.
ده‌ڵێ: وه‌ک ئه‌وه‌ له‌ناو ناخمه‌وه‌ یه‌کێک بانگم بکات و پێم بڵێ: که‌ ئامۆژگارییه‌ک پێشکه‌ش به‌و ئافره‌ته‌ لاوه‌ موسوڵمانه‌ بکه‌م.. پاش سێ و دوویه‌کی دڵی خۆم پشتم به‌خوا به‌ست و رۆیشتمه‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ دانیشتم و پاش سلاَو وچۆن وچاکی و هه‌ندێ قسه‌ی خۆش به‌نه‌رمونیانییه‌وه‌ پێم گوت: خوشکی به‌رِێز سوپاس بۆ خوا تۆموسوڵمانی و خوایش داوای له‌ئافره‌تانی موسوڵمان کردووه‌ که‌ خۆیان دابپۆشن.. هیوادارم تۆیش ئه‌و فه‌رمانه‌ خواییه‌ به‌جێ بێنی..

ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌م گوت و تووره‌ِبوو ئاگری گرت، و گوتی: ئه‌مه‌ ئازادی که‌سایه‌تی خۆمه‌و که‌س بۆی نییه‌ ده‌ست وه‌رداته‌ ناو ئازادی منه‌وه‌،و من خۆم پێگه‌یشتووم و ده‌زانم چی بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم..

منیش گوتم: تۆ خۆت سه‌ر به‌ستی به‌لاَم وه‌ک مافێکی ئینسانی و ئیسلامی ویستم بیرت بخه‌مه‌وه‌، وئه‌رکی سه‌رشانم به‌رامبه‌رت به‌جێ بێنم..

ده‌ڵێت: منیش گه‌رِامه‌وه‌ بۆشوێنه‌که‌ی خۆم و دانیشتم، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌مان ده‌نگ له‌ناخمه‌وه‌ بانگی ده‌کردمه‌وه‌ و پێی ده‌گوتم: که‌ ئامۆژگارییه‌کی پێشکه‌ش بکه‌م.. ده‌ڵێت منیش ئه‌م جاره‌یان رۆیشتمه‌وه‌ ته‌نیشتی و به‌روویه‌کی خۆش و ده‌م به‌ بزه‌وه‌ گوتم: خوشکی به‌رێز! ده‌مه‌وێت وه‌لاَمی ته‌نیا پرسیارێکم بده‌یته‌وه‌..
گوتی: فه‌رموو..
منیش گوتم: خۆت ده‌زانی مردن شتێکی حه‌تمییه‌و که‌س له‌ده‌ستی رزگاری نابێت، ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ی ئێستاتدا فریشته‌ی گیان کێشان هات بۆ لات چی پێ ده‌ڵێیت؟
ئه‌ویش به‌توورِه‌ییه‌وه‌.. وه‌لاَمی دامه‌وه‌، به‌لاَم خۆزگا ئه‌و وه‌لاَمه‌ی نه‌دامایه‌وه‌..به‌گاڵته‌و لاقرتێیه‌که‌وه‌ گوتی: پێی ده‌ڵێم: کش.. کش ..

ده‌ڵێت: وه‌لاَمه‌که‌ی بۆ من له‌وکاته‌داوه‌ک بروسکه‌یه‌ک وابوو.. ژماره‌ی تکته‌که‌م – بلیت- له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌رکه‌وت، و رۆیشتمه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای دکتۆر.. به‌لاَم له‌ناخه‌وه‌ زۆر به‌زییم پیایا ده‌هاته‌وه‌ و ئه م گوت چۆن ئافره‌تێکی موسوڵمان زاتی هه‌بێ وشه‌گه‌لێکی وا به‌رامبه‌ر فریشته‌ی گیان کێشان بڵێت!! پاش ئه‌وه‌ که‌ لای دکتۆر هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ناو هۆله‌که‌دا ده‌نگه‌ ده‌نگ بوو، سیسته‌ر- پرستار- و نه‌خۆشه‌کان هه‌ر له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ ده‌یان گوت: ” إنا لله و إنا إلیه راجعون ” زیاتر نزیک بوومه‌وه‌ دیتم هه‌ر هه‌مان ئافره‌تی لاو بوو، که‌وتووه‌ و گیانی به‌خوای خۆی سپاردووه‌..

ئاله‌ویاداهات به‌خه‌یاڵما: که‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ناخمه‌وه‌ بانگی ده‌کردم ده‌نگێک بوو تا مۆڵه‌تێکی تۆبه‌و په‌شیمانی پێ بدات، به‌لاَم ئه‌و سوودی له‌و مۆڵه‌ته‌ وه‌رنه‌گرت، و فریشته‌ی گیان کێشانیش هات بۆ لای و نه‌یتوانی هیچی پێ بڵێت..

سوپاس بو برای به ریز”علی معروفی” بو ناردنی ئه م بابه ته جوانه

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

‫۲ نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن