
مێژووی نەورۆزانە کەیە؟ وتنی: ڕستەی هەلاوە مەلاوە ـ ئاتەرێنە ماتەرێنە و… هێمای چییە؟ بۆ مناڵان ئەیڵێنەوە؟! ✍️
خوای گەورە لە سوورەی تاهایا لە باسی پێشەوا مووسا کە ڕووبەڕووی فیرعەون وەستاوەتۆ ئەفەرموێ: (قَالَ مَوْعِدُکُمْ یَوْمُ الزِّینَهِ وَأَن یُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًی (۵۹)) یانی؛ حەزرەتی مووسا بە فیرعەونی وت: شوێنی بەڵێنگە و پێگ گەیشتنمان ڕۆژی پڕ لە جوانی و ڕازاوەیی بێ (نەورۆز)، ئاپۆڕای خەڵکیش کۆ وەبن لە کاتی قاوەڵتیدا (چێشتەنگاو).
ئیمامی مەراغی لە ڕاڤەی ئەم ئایەدا ئەڵێ: ڕۆژی جوانی ڕۆژی نەورۆزە.
ـ جا مەبەست لەم ڕۆژە کە سەروەرمان مووسا هەڵیبژارد بۆ پێکانی ئامانجە پیرۆزەکەی بوو کە سەرکەوێ بەسەر ستەمدا و بیکاتە جێژنی دەسکەوت و سەربەخۆیی! چونکە”
١ـ هەڵبژاردنی ڕۆژی نەتەوەیی گەل بە ئامانجی هزری و دەسکەوتە بەرزەکان گرنگترین دیاردەی موسڵمانە.
٢ـ ڕۆژانی کۆتایی ساڵ و سەری ساڵی نوێ کاتێ پشوو ڕائەگەیێنرێ بە باشترین شێوە ئەبێ کەڵکیان لێوەرگرین.
٣ـ مێژووی جەژنی نەتەوەیی و بە جوانی خۆدەرخستن و بەستنی کەڕنەڤاڵ بۆ هزرە بەرزەکان مێژینەییە.
دابی لە مێژینەی کوردستان ئەوەیە مناڵان لە کۆتایی ساڵا بە ڕستەگەلی جۆراوجۆر بەپێی باوی ناوچە کوردەوارییەکان ئەیڵێنەوە ئابەم جۆرە”
🍃 هەلاوە مەلاوە کوڕتان ببێ بە زاوا
🍃 شتێکمان بۆ بخەنە بنکی تاوە 🍃خوا کوڕێکی چاو ڕەشکەڵەتان باتێ.
ـ یان ئەڵێن:
ماڵەکە هاتووین بۆ نەورۆزانە.
ـ یا” ئاتەرێنە ماتەرێنە و… تاد.

🤔 ئەم وشانە یانی چی؟ چۆن سەریان هەڵداوە؟
ـ وڵام” ئەم ڕستانە ڕەگیان لە ئایینی کۆنی کوردانا پێش ئیسلام هەیە (ئایینی میترائیسم) لەم ئایینە دەسکردەیا زۆر شت گرنگی پێدراوە وەک”
= گرنگی خۆر یا ڕۆژی ڕووناک
= گرنگی دان بە بڵێسەی ئاگر
= گرنگی دان بە ژمارەی حەوت
= حەوت پلەی ئایینی تایبەت بە خۆیان
= حەوت جار شۆردن بۆ پاکی
= حەوتاو،، هەفتاو ئاماژە بۆ حەوت ڕۆژی حەوتوو.
🌷 جا ئیستا وشەی ئاتەرێنە لە بنەڕەتا یانی هاتەدەرــ وشەی ماتەرێنە یانی خۆر، ئنجا ڕستەکە لە بنەڕەتا ئاوابووە هەرچەن ئیستا بەپێی تێپەڕبوونی زەمان گۆڕانی بەسەرا هاتووە”
ـ هاتەدەرێ مەتەرێ ،،، شتێکمان بۆ بخەنە بن چەپەرێ.
🌷 شیکاری ڕستەکە؛ مناڵانی کورد بە وتنی ئەم ڕستانە ئەی هەوێ هەواڵێکی خۆش بدا بە بەردەنگەکانی (مخاطب) کە موژدەتان لێ بێ کە ڕۆژ لە دوای تێپەڕبوونی زستانی سەخت و بەستەڵەک دیسان لە وەرزی نوێی بەهارا سەردەردێنێ و تیشکی زێڕینی ئاهاوێتە سەر خاکی پیرۆزی نیشتمان، لە بەرابەر ئەم موژدەیەدا داوای مزگێنی ئەکات کە نەورۆزانەیە.
٭ مەتەر یا ماتەرێنە یانی خۆر، تا ئاستێک گرنگیان پێداوە کە شوێن کەوتوانی ئەم ئایینەیان بە ڕۆژپەرەست زانیوە.
٭ ڕۆژ خۆی سەرچاوەی وزەو تیشک و خێر و بێرە بۆ گشت خەڵکی.
٭ هەنبانەبۆرینە وشەی مەتەر بە دایک مانا ئەکا، کە واتای ناسکی ئەوەیە کە ڕۆژ سەرچاوەی ژیان و ژیانەوە و ڕەوینەوەی تاریکییە و جێی دڵخۆشی گەلانە.
٭ وشەی حەلاوە ئەسڵەکەی هەلاوەیە بە مانای کرانەوە یانی ڕزگار بوونی زەوی بەستوو لە بەستەڵەک و بەفر و شەختە، واتە دەرچوون لە کزەی سەرما کە ئەمەش بە هاتنی بەهار دێتە پێشەوە.
👌 جا گەڕانی مناڵان وەک داب و نەریتێکی هەموو ساڵەی وڵاتی کوردەواری ئاماژەیە بەم خاڵە گرنگە مێژووییە کە هیچ دژایەتی ئایین و ئەخلاق نییە.
🤔 ئایا نەورۆزانە یا بڵێین: خەڵات دان بە مناڵان بەمزگێنیە کە ڕوونمان کردۆ شەرعییە؟
ـ لە وەراما ئەڵێین: بەڵێ شەرعی خوای پێی ڕازییە ویژدان ودڵ ئاسوودەیە بە دڵخۆش کردنی مناڵان.
👌 پێغەمبەری پێشەوا دخ ئەفەرموێ: بزە خستنە سەر لێوی براکەت پاداشە! واتە دڵشاد کردنی خەڵکی بە مناڵانیشەوە پاداشی هەیە لای خوای گەورە. جا بزانە مناڵان چەندە دڵشادن کاتێ تۆی بەرێز شیرینی یا… ئەدەیتە دەستی و بە خۆشیێکی بێ وێنەو بە سەماکردن ئەڕوا.
ـ لەسەری ساڵا فالوودە و شیرینیان هێنا بۆ پێشەوا عەلی ڕخ فەرمووی: ئەوە چیە؟! وتیان: ئەمڕۆ نەورۆزە، فەرمووی: دەی هەموو ڕۆژێ بکەن بە نەورۆزی پیرۆز.
🌾 لە کۆتاییا بەم نزایەی پێغەمبەری سەرکردە دخ کۆتایی پێ ئەهێنم کە هەرکاتێ مانگی نوێی بدیایێ ئەی فەرموو: (اللهاکبر) پەروەردگارا ئەم مانگمان بەسەرا ئاواکە بە ئاسایش و ئیمان، بە سڵامەتی و ئیسلام، تۆفیقمان بەیت بۆ ئەو شتەی خوا پێی خۆشە و پێی ڕازییە، خوای من و تۆ ئەی مانگ ئەڵڵایە.
ـ خوایەگیان ئەم مانگی نوێیە لەم سەری ساڵی نوێیەدا کە ٢٧٢١ کوردییە لێمان پیرۆزکەیت و ئەم دوعایەی پێغەمبەری سەروەرمان بۆ وەرگری. ئامین.

٭ سەرچاوەکان پێگەکانی ئەنتەرنێت.
٭ پێکهێن سەعدی مرادی [گمۆ]