اندیشهخانوادهکوردی

 مەقامی دایک و باب و رەنجەکانیان

دایک و باب

نەفەرێک دێتە خزمەت پێغەمبەر (د.خ) و دەڵێ : ئەی پێغەمبەر چ کەسێک لە هەموو کەس سەزاوارترە من چاکەی لەگەڵ بکەم ؟
رەسولی ئەکرەم دەفەرمۆێ : دایکت !
دیسان پرسیاری دەکا ، لە پاشان ؟
فەرموی : دایکت !
کوتی : دوای ئەو؟
بۆ باری سێیەم فەرموی : دایکت !

نەفەرەکە پرسیاری لێ کرد ، ئەی دوای دایکم ؟ فەرموی : بابت

هەروەها دەفەرموێ : وای بەحاڵی ئەو کەسە ، وای بە حاڵی ئەو کەسە ، وای بە حاڵی ئەو کەسە ، کە دایک و بابی یان دانەیەک لەو دوانە لەکنی بە تەمەنی پیری دەگەن ، بەڵام ناچێتە بەهەشتەوە!!

✅ خودای گەورە لە قورێانی پیرۆزدا ئەمر بە ئیحسان و چاکەکاری لەگەڵ دایک و باب دەکاو دەفەرمۆێ :
(( و وصینا الانسان بوالدیه حسنا )) عنکبوت/ ۸

[ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد که چاکره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکیدا]

یان دەفەرمۆێ : (( واخفض لهما جناح الذل من الرحمه و قل ارحمهما کما ربیانی صغیرا )) ۲۴/ اسراء

[باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی]

پرسیار :
بۆچی خودا و رەسولەکەی ئەوا سفارش دەکەن ، بە چاکە لەگەڵ دایک و باب ؟

لە جوابی ئەو پرسیارە دەبێ بڵێین بە ڕاستی ئەو دوانە (دایک و باب) شانیان هەڵدەگرێ کە ئاوا خودای خۆڵقێنەر و نێردراوەکەی محمد (د.خ) سفارش بکەن بە چاکەو ئیحسان کردن دەرحەق بەوان !

چونکە زۆر ڕوون و ئاشکرایە ، دایک و باب بە خاتری منداڵەکانیان سەختی و نارەحەتی زۆر و زەوەندە قبووڵ دەکەن .

زەحمەتەکانی دایک :

زەحمەت و لە خۆگوزەرانی دایک دەرحەق بە منداڵ ، هەر لە دەورانی دوگیانی و زگ پڕبوونی ، دەست پێدەکا
۹ مانگ دایک کۆرپەلەکەی بە زگی هەڵدەگرێ ، رۆژ لەگەڵ رۆژ ئازارو نارەحەتی زیاتر دەبێ ، تووشی جۆرەها زەحمەت و ناسۆر دێ ، جار لەگەڵ جار زەعف و لاوازی ڕووی تێدەکا .
خودای باڵا دەست لە کەلامە موبارەک و پیرۆزەکەی خۆی دا دەفەرمۆێ :

((حملته امه وهنا علی وهن…)) لقمان/۱۴

[دایکی به ئێش و ئازارو لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه‌، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه‌]

ئەوە دایکە بەۆ هەمۆ ئازارەوە کورپەلەکەی بە زگی هەڵدەگرێ ، کورپەلە لە ماوەی ئەو چەند مانگە لە وجودی دایکی – لەرێگای خۆێنەوە – (تغذیه) دەکاو کەڵک وەردەگرێ ، بەۆ شێوەیە دایک لەش و جسمی هێندەی دی لاوازو زەعیف دەبێ .
دایک مادام دەزانێ منداڵ لە لەش و جسمی ئەو کەڵک وەردەگرێ ، نەتەنها نارەحەت نابێ ، بەڵکوو پێشی خۆشحاڵ و شادمانە !
هەر جووڵەیەک لە زگی دا کۆرپەلە دەیکا ، هەزاران جار دایک خۆی بە قوربانی دەکا ، خۆ ێەگەر بە شێوەیەک لە شێوەکان ، نەجووڵی یان لانی کەم دڕەنگ بجووڵێ ، دایک نارەحەت و پەرێشان دەبێ و ماتەم داێدەگڕێ .
لەکاتی منداڵبوونی چ ئێش و ژانێک دەچێژێ ؟ مەگەر هەر خودا بۆ خۆی بزانێ و ئەو دایکەی منداڵەکەی دەبێ .

دوای منداڵ بوون ، دەورانی شیر پێدان و تەڕوو ویشک کردنەوەی منداڵەکە دەست پێدەکا.
خودای گەورە هەر لەو ئایەتەدا باسی ئەو مەرحەلەیە دەکا و دەفەرمۆێ :

((وفصاله فی عامین)) لقمان/ ۱۴

[بڕینه‌وه‌شی (لە شیر پێدان) له دوای دوو ساڵه‌]

لەو دەورانەدا دایک شیر دەدا بە منداڵەکەی ، دیسان بە هۆی ئەو شیردانە لاوازی و کزۆڵی رووی تێدەکا.

منداڵ دەگری ، دایک بە سەدەقەو قوربانی دەبێ ، خۆی تەڕدەکا ئەو ویشکی دەکاتەوە ، منداڵ نەخۆش دەکەوێ ، دایک لەگەڵی ناخۆش و نارەحەت دەبێ و وەک پرستارێکی دڵسۆز ئاگاداری و چاودێری دەکا و شەو بە دم رۆژدا دەدا تا منداڵەکە چاک بێتەوە و ئارام ناگرێ تا منداڵەکە ئارام و ئۆقرە بگرێ ، زۆر جاران لە نیوەی شەۆدا لە خەوی شیرن رادەپەڕێ بۆ ئەوەی منداڵەکە بخەوێتەوە و ڕانەپەڕێ !

ئەو هەمۆ لەخۆگوزەرانە بۆتە هۆی ئەوەی کە رەسولی ئەکرەم لە جوابی پرسیاری نەفەرەکە سێ جار بفەرمۆێ :

(( سەزاوارترین کەس بۆ چاکە لەگەڵ کردن ، دایکە ، دایکە ، دایک !! لە پاشان بڵێ چاکە لەگەڵ باب !))

هەر ئەو رێزدارە(د.خ) دەفەرموێ :

((بەهەشت لە ژێر پێیەکانی دایکان دایە))

✅  خۆ بەخت کردنی باب :

باب هەر پێش لە دایک بوونی منداڵ، مەیدان بۆ گەشە و نەشەی منداڵەکەی ئامادە دەکا ، بەزەحمەت و تێکۆشانێکی ماندوونەناسانە ،حەوڵ دەدا تەواوی پێداویستێکانی بنەماڵەکەی خۆی جێبەجێ کا تا بە ئاسوودەیی ژیان بەرنەسەر و بحەسێنەوە.

ئەگەر دایک دوای منداڵ بوون وەک پرستارێک چاودێریی لە منداڵەکەی دەکا ، باب وەکو پشتیوان و نێگابانێک ، ئاگای لە دایکەکە و منداڵەکەیەتی !

ئەو بابە لە ئیستراحەت و حەسانەوەی خۆی دەگرێتەوە تا نیازەکانی بنەماڵەکەی خۆی بەراوەردەکا .
بە شوانی ، سەپانی ، کرێکاری ، فەعلایی ، فلاحەتی و کەشاوەرزی یان هەر کەسب و کارو کەسابەتێک کە خودا بە قسمەتی کا دەیهەوێ هەر چۆن بێ سەری ماڵ و منداڵی خۆی راگرێ .

زۆرجاران مننەت و بۆڵەو ئازاری سێحەب کار و ئەرباب و کاربەدەست دەکێشێ و قبووڵ دەکا بۆ ئەوەی به ڕوو زەردی نەچێتەوە نێو ماڵ و خێزانەکەی !

منداڵ نەخۆش دەکەوێ ، بێ قەڕار رێی دوکتور دەگرێتە بەر ، لەگەڵ نارەحەتی و ئازاری منداڵەکە ، ئازار دەچێژی و کەم دەکا. باب وەک شەمعێک دەتوێتەوە بۆ بنەماڵەکەی .

بەکورتی داتوانین بڵێین : دوای خودای گەورە ، رەمز و کلیلی سەرکەوتنی منداڵ لە ژیانیدا بابە ، باب !!

بەڵام سەد حەیف و خەسار کاتێک منداڵان پێدەگەن و گەورە دەبن ، هەموو ئەو زەحمەت و مەینەتی و ئێش و ئازارانە لە بیر دەخرێ و فەرامۆشی دەکەن وەک بێگانەیەک بگرە خرابتر لە بێگانەش تەماشای ئەو دو فرشتەیە دەکرێ!!


✍️یونس سلیمان زادە /قەڵاجۆغە
۱۳۹۷/۶/۱۱

نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا