سیاسی

نامەیەک لەدکتۆرعەلی قەرەداغیەوە بۆ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا

بەڕێز جەنابی سەرۆک Joe Biden سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
سڵاوێکی گەرم، پاشان…

خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکەم کە متمانەی گەلی ئەمەریکاتان بەدەستهێنا، هەروەها لەسەر ئەو گوتارەت کە کۆمەڵێ‌ پرەنسیپی گرنگی لەخۆگرتبوو، وەک رەتکردنەوەی رەگەزپەرستیی و جیاکاری نەژادیی، ئومێدەوارم سەرکەوتوو بیت لە گێڕانەوەی بەها رەوشتیی و مرۆییەکان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان و گەلان.

جەنابی سەرۆک: باوەڕم وایە -وەک زانایەک لە زانایانی موسڵمان- بە ئەرکی سەرشانی خۆمی دەزانم ئەو فەرموودە پیرۆزە کە بەڕێزتان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنتدا دەربارەی میکانیزمی گۆڕینی خراپەکاریی وەک بەڵگەیەک هێناتانەوە، بیری بەڕێزتانی بخەمەوە، لەبەرئەوە داوا لە جەنابتان دەکەم ئەمانەی خوارەوە بە هەند بگیرێن:

۱- هەموو هەوڵ و توانایەک بخرێتەگەڕ و پشک و بەشداری گەورەتان هەبێت لە نەهێشتنی ستەم لەسەر مرۆڤایەتی، بۆ دەستەبەرکردنی دادگەریی و ئازادیی و رێز و کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ.
چونکە ئەرکی سەرشانی سیاسییەکان و زانایانی ئاینی ئەوەیە کۆشش بکەن بۆ نەهێشتنی ستەم، بۆ بەدەستەبەرکردنی ئازادیی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو نەداران و چەوساوەکان، ئەوەش وەک ئەرکێک بۆ گۆڕینی خراپە کە هەموو پەیامە ئاسمانییەکان لەو پێناوەدا هاتوون، چونکە ئێمەی مرۆڤ لە ئەمڕۆدا زۆر پێویستمان بە هاوپەیمانییەکی مرۆیی هاوشێوەی (پەیمانی فوزوڵ) هەیە کە پێغەمبەر موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) بەشداریکردووە تیایدا.

۲- بە هاناوە چوونی نەخۆشە هەژارەکان -بەهۆی بەڵای کۆرۆنا و هیتریشەوە-، فەرامۆش نەکردن و پشتگوێ نەخستنیان لەوەی بڕۆن بەرەو چارەنووسی سەختیان، بەڵکو ئەرکی سەرشانی هەمووانە پێکوتەو دەرمانی پێویست بەبێ‌ جیاوازی بۆ هەمووان فەراهەم بکرێ‌، چونکە لە ئینجیلی متی ۲۵: (۳۵: ۴۰) دا هاتووە دەڵێ‌: ئەوانەی بەزەییان بە هەژاران و نەخۆشان و نەداراندا دێتەوە، لە واقیعدا خزمەت بەو دەکەن -واتە بە پەروەردگار-، (لە سیفری أمپال ۲۱: ۱۳) هاتووە دەڵێ‌: هەرکەس گوێکانی لە ئاست قیژەو ئاهوناڵەی هەژاران دابخات ئەوا ئەویش دەکەوێتە ئاهوناڵەوەو کەس نایەت بەدەمیەوە) -واتە لەلایەن خوای گەورەوە وەڵامی نادرێتەوە-.

ئیسلامیش جەختدەکات لەسەر هاوکاریی و دەستەبەرکردنی بژێوی یەکتری، لەسەر رەچاوکردنی مافی هەژاران و نەداران، ئەوەش لە دەیان ئایەت و فەرموودەدا هاتووە، ئەمەش بە ئاستێکە کە هەمووان بەرپرس دەبن ئەگەر بێتو هەژارێک بەهۆی برسێتی لە وڵاتێکدا بمرێ‌، لە سورەتی (اڵانسان ئایەتەکانی: ۸-۱۲) دەفەرموون: (وَیُطۡعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسکِینا وَیَتِیما وَأَسِیرًا إِنَّمَا نُطۡعِمُکُمۡ لِوَجِه ٱللَّهِ لَا نُرِیدُ مِنکُمۡ جَزَآء وَلَا شُکُورًا ، إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا یَوۡمًا عَبُوسا قَمطرِیرا ، فَوَقَاٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِکَ الیوم وَلَقَّاٰهُمۡ نَضره وَسُرُورا ، وَجَزَٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّه وَحَرِیرا) .. ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو ئەوانەی چاکە دەکەن لەگەڵ هەژاران و بێباوکان و لانەوازان ئەوا خوای گەورە دەیانپارێزێت، بەرەکەت دەخاتە کاریان و دەیانخاتە بەهەشت.

۳- لەلایەن هەموولایەکەوە هەوڵی جیددی بدرێ‌ بۆ نەهێشتنی تۆقاندنی خەڵکانی بێزیان و ئاشتیخواز، ئیتر لە رژێمە ستەماکارەکان یان داگیرکاران یان گروپە توندڕەوەکانەوە بێت لە ناوەوەو دەرەوە، ئەوەش بە قەلاچۆکردنی هەموو هۆکارەکانی، بەرەنگاربوونەوەی بە هزری میانڕەو لە رێگای بەها ئاینییەکان و ئەو پرەنسیپە هاوبەشانەوە کە جەخت لەوە دەکەن هەمووان یەک نەژادیان هەیە.

۴- رێزگرتن لە هەموو ئاینە ئاسمانییەکان، بەکەم سەیرنەکردنی هیچ ئاینێک، نەهێشتنی ترس لە ئیسلام کە درێژکراوەی راستەقینەی هەموو ئاینە ئاسمانییەکانە، ئاینی بەزەیی و چاکەکارییە، بەجۆرێ‌ کە قورئانی پیرۆز بە (بسم الله الرحمن الرحیم) دەستپێدەکات، خوای گەورەش پەیامی موحەممەدی (صلی الله علیە وسلم) کورتکردووەتەوە لە ئایەتی (وَمَآ أَرۡسَلناٰکَ إِلَّا رَحمه لِّلعَاٰلَمِینَ) سوره الأنبیاء: ۱۰۷ ۱۰۷ ، یەکەمین ئایەتی قورئانیش فەرماندەکات بە خوێندنەوەیەکی هێمنی ئامانجداری گشتگیر بۆ مرۆڤ و بونەوەر و پەڕاوەکان، ئەوەش دەبێت لەسایەی پەروەردگارێتی و بەزەییدا بێت تا زانست غەڕرا نەبێت و ستەم نەکات، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (إقرَأۡ باسمِۡ رَبِّکَ ٱلَّذِی خَلَق) سوره العلق: ۱ ، هەروەها فەرمانیداوە بە خوێندنەوەو لێکۆڵینەوە لەسایەی کەرامەتی مرۆڤدا، خوای باڵادەست دەفەرموێ‌: (ٱقرَأۡ وَرَبُّکَ ٱلأَکرَمُ) سوره العلق: ۳ واتە بۆ مرۆڤ.

لەبەرئەوە ئومێدەوارین هەوڵ بەخەرجبدرێ‌ بۆ خوێندنەوەو لێکۆڵینەوە لەم ئاینە، ئەوەش بەپێی راستییەکانی و بەپێی فیقهی میزان، تا ئاشتەوایی جیهانیی و پێکەوەژیان و ئەمینی و ئارامیی بەرقەرار ببێ‌.
من پێم سەیرەو جێگای سەرسوڕمانە کە ئیسلام وەسفبکرێ‌ بە تیرۆریست، لە کاتێکدا ناوەکەی لە وشەی ئاشتی –السلم-)وە هەڵگۆزراوە، داوا لە هموو خەڵکی دەکات بچنەناوی، پەروەردگار دەفەرموێ‌: (یآٰأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِی ٱلسِّلمِ کَآفَّه وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّیطَنِۚ إِنَّهُۥ لَکُمۡ عَدُوّ مُّبِین) سوره البقره: ۲۰۸ .
ناوەکەی تریشی بریتییە لە (ئیمان -الإیمان-) کە لە ئەمینیی و ئەمانەوە وەرگیراوە، موسڵمانیش کاتێک نوێژەکەی کۆتایی پێدێنێ‌ سڵاو لەو کەسانە دەکات کە لەلای راست و چەپیەوەن تا ئاشتی و سەلامەتیان بەدوور لە هەر ئازاردانێ‌ پێببەخشێ‌.

جەنابی سەرۆک:
من و زۆرێکی زۆر لە خەڵکی ئومێدمان هەیە و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە دادگەریی و ئەمن و ئاسایش و ئارامیی سەراپای جیهان بگرێتەوە، سەرکەوتووتان بکات بۆ دەستەبەرکردنی دادپەوروەریی و هاوکاریی بونیاتنەر لەگەڵ ئەوانەدا کە چاکەیان بۆ مرۆڤایەتی دەوێ‌، بۆئەوەی ئاشتی و ئاشتەوایی دادپەروەرانە و خۆشگوزەرانیی سەراپای جیهان بگرێتەوە.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
پێشکەشکاری نامە
پ. د. عەلی محیەدین قەرەداغی
ئەمیندداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

برچسب ها
نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن