اصول

نزانامه

خـــــوایـەگـیـان
تـۆ هـەمـیـشە و بـەردەوام بــەرامبـەر بـە مـن عیشق و خـۆشـەویـسـتـیت نواندووە و مـنت خسـتۆتـە بـەر لـوتف و مـیهری خـۆتـەوە.
دەسـا خــوایـە گـیـان؛ دڵیشم بـە شێوەیەک لـە عیشق و خــۆشـەویـسـتی خـۆت کـەیـل و لێوان‌لێو بـکە کـە تـەنـها و تــەنـها بــەدوای ڕەزامــەنـدی تـۆدا بـگـەڕێم.

ئـــــیـلاهــــی
تـۆ هـەمیـشە و بـەردەوام لـەگەڵ مـن دایـت و لـە بـچوکـترین کارەکانم بـە ئـاگایت، کـەوابوو هـیدایـەت و رێنماییم بـکەو لـە زەرەر و زیانەکان بمپارێزە.

پــــــەروەردگــارا
ئــومێدوارم کـە لوتف و سـۆزی تـۆ، من لـه کۆت و بـەندی نـیاز و پـێویـسـتی بـە هەر کەس و شتێکی غـەیری خـۆت ئـازاد بـکات و دۆسـتایـەتـیشت، من لـه ترس و بیمی زویری و دڵ‌ڕەنجانی کـەسانی دیـکە دەرباز بکات.

یــــا ڕەب
بـمـخـەرە سەر ئـەو رێباز و رێگەیەی کـە هـەمیـشە و بـەردەوام شـەیـدا و عـاشـقـت بـم و لـە خـزمـەتتدا بـم، تـا وەکوو بـەم شـێوەیە چێژ و خـۆشی عـیشـقی تـۆ و شـیریـنی لـەگـەڵ تـۆ بـووندا ئـەزمـوون و تـاقی بـکـەمـەوە.

خــــــوایـە گــیـان
تـۆ لـە قـورئـان و کـتێبە پـیرۆزەکـەتدا فێرت کردم کــە هـەمـوو کـارە بـاشەکـان بـە بێ هـەبـوونی عـیـشـق، نـرخ و بـایـەخێکیان نـیـیـە، کـەوابـوو دڵم کـەیـل لێوان لێو بکـە لـە عـیـشـقی خـۆت تـاوەکـوو مـنـیش بـتوانم عـاشقی هــەمـووان بـم.

پــــــەروەردگـــارا
یـارمــەتـیـم بـدە تـاوەکــوو ئـەم عــیشقه لـە ڕەفتـار و هـەڵسوکـەوتـمـدا ڕەنگ بـداتـەوە و جـیـلوە بکـــات.

ئـــــــیلاهــــی
فـــێرم بـکه تـاوەکــوو بـەعـیـشـقـەوە تــەمـاشـای خــەڵکی بــکـەم، ئــەو کـاتـانـەی کــە خـەڵک هــەڵه دەکـەن، فـێرم بـکـە و بـیـرم بـخـەرەوە کـە خــۆم چــەنـێک خــەتـابـار و هـەڵەکـارم.
تـاوەکــوو لـە ئـاست هـەڵەکانی ئــەوانــدا چـاو دابـخــەم و خـاکـییانـە و بـە تـەوازووعـەوە لـەگـەڵیاندا ڕەفـتار و هـەڵسوکـەوت بـکـەم.

خـــــوایــە گـــیـان
بــــیرم بـخـەرەوە و هــۆشـیـارم بـکـەرەوە کـە هـەڵە‌کـردن چــەنـد ئـاسـانـە؟ هـەروەهـا دوورم بـخـەرەوە و بـمـپارێزە لـەوەی کـە لـەبـارەی خــەڵکییەوە بـەدگـــومان بـم.

ئـــــــیلاهــــــی
ئــومـــێدوارم کـه بـتـوانم بـه دۆسـتـایــەتی و هـاودەردی یـارمـەتی کــەسـانی دیــکە بـدەم.

خـــــــوایـه گـیـان
تــۆ خــۆبـەگـەورە زانـینـت خـۆش ناوێت و لـەبـەرانـبـەردا یـارمـەتـی ئـەوکـەسـانـە دەدەیت کـەخــاکـیـن، داوات لـێدەکـەم کـەفـێری خـاکـی‌بـوونـم بــکـە، هـــــەرکـاتـێک ئــەو خـتـورەیــە دێت بـەدڵمـدا، دووچـاری ئـــەو وەسوەسـەیە دەبــم کــە لـەخـــۆبـایی و خــۆبــەگـەورەزان بـم‌‌‌، ئــەوە بــیرم بـخـەرەوە هـۆشـیارم بـکەرەوە، کــە ئــەو نـیـعـمـەتـانـەی کـە پـێت بـەخـشـیـوم، لـەبـەر شـایسـتـەبـوونـم نــەبووە، بـەڵکوو بـەهــۆی ڕەحـمـەت و بــەزەیـی و مـیهرەبـانی خــۆتـەوە بـــووە.

پــــــەروەردگـارا
یـارمــەتـیـم بـدە تـاوەکـوو بـزانـم هـەر شـتێک کـە فـەخـر و شـانـازی بـە هـــەبـوونـیـەوە دەکـــەم، دیـاری و خــەڵاتێکە لـەلایـەن تــووە، ئــەگـەر ئـەو دیـاری و خـەڵاتانەش لــەگـەڵ کــەسـانی دیــکدا دابــەش بــکـەم، ئــەوە زیـاتر بـەخـشـەندەیـیـت دەمـگـرێتەوە.

یـــا ڕەب
فــێرم بـکـە کـە چــۆن و بـە چ شـێوەیەک سـوود و بـەهـرە لـەو بـەخشش و نیعـمەتـانەت وەربـگــرم کــە پـێت بـەخـشـیـوم، تـاوەکـوو بـبـنە مـایـەی خـێر و خـۆشی و بـەرەکـەت، نـەوەک بـبـنـە مـایـەی بـەڵا و مـوسـیـبەت.

خـــوایــــە گـیـان
داوات لێ دەکـەم کـە تـوانایـەکی لـەو شێوەیە بـە بیر و زەیـنـم ببـەخشیت کـە بتوانم بیر و بـۆچوون و ئـارەزووەکـانـم کـۆنترۆڵ بـکەم،
هـەروەهـا ئـەو کـاتانەی کـە وەسوەسە و خـتوورەکـان هـێرشم بـۆ دەهـێنن، وزە و تـوانام پێ ببـەخشە و بـۆ ڕووبـەڕوو بـوونـەوەش لـەگەڵیانـدا بـەهـێزم بـکـە.

پــەروەردگــارا
هـــەرکاتێک تـرس و بیم زاڵ دەبێت بـەسـەرمـدا، وزە و تـوانـایـەکم پێ ببـەخشە تـاوەکـوو لـەنـاوی ببـەم.

خــــوایـــــــە گــــیان
گــەر ماڵت پێ بـــەخــشـیـم……. خـۆشبـەخـتـیم لێ مـــەسـتـێنە.
گـــەر هێزت پێ بـــەخــشـیم……. عـەقـڵم لێ مـــەسـتـێـنە.

خــــوایـــــەگــیان
فــێرم بـکە خـــەڵکم خــۆش بوێ….. وەک ئـــەوەی خــــــــــۆم خـــــۆش دەوێ، مــەهێڵه بێ ئــومێد بـبـم کــاتێک دەکـــەوم.

دە ســـاخـــوایـەگــیان
فـێری لێبوردنم بـــکـە، چـــونـکـە لێبوردن گــــەورەترین پـلەی بـەهـێزییـە. تـۆڵه‌سـەنـەوەش، نـــــزمترین پـلـەی لاوازیە.

خـــوایـــەگــیـان
گــەر بێ مـاڵت کـــردم…… هـــیوام بــۆ بـە جێ بـهـێڵه. ئـــــەگـەر نـیـعـمه‌تی تــەنـدرووسـتـیت لێ سـەندمــەوە….. نـیـعـمەتی ئــیـمـانـم بـــۆ بــەجێ بهێڵه.

خـــــوایــــەگــیان
ئــــــازایــەتی ئـــــەوەم پێ بـبەخــشـە که هـــەردەم بڵێم، لێم بـبـورە خــوایـە گـیان…

ئـــــامـــین، ئــــامـــــین یـا ڕەببەلعالەمین

نزانامە: فاتیمە ڕوح زەمین
وەرگێڕانی: زوبێر عەلی عارف
خوێندنەوەی: عوسمان موحەممەد

نووسین و دابەزاندن: عەبدوڵڵاعەلیپور
سه‌رچاوه: کاناڵ ئاسمانی سپێده

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

‫2 نظر

  1. سلام ودرود ورحمت وبرکات الله نثار شما برادرگرامی استادعلی پورجزاکم الله خیرا بابت نوشته های ارزنده ی شما از الله خواهنم که ثابت قدم باشید ودرهمه حال یاری الله متعال رو دریافت کنید.

  2. سلام آقای علیپور ضمن آرزوی سلامتی و تندرستی برای نوشتن مطالب زیباتون از خداوند منان طلب عمر باز عزت و ثابت قدمی در این راه رو خواستارم ان شالله که همیشه موفق وموید باشید.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا