ادبیاتکوردیمناجات

نــــــەرمـە نـزایـەکـی عابیدانە

یا خوداکەی تاک و تەنیا، بیکە ڕەحم ودڵۆڤانی
ژین و ژیومان خۆت بژێنە، بیکە زاتی زولجەلالی

رۆژ و شەومان، دڵ و دینمان بەناوی خۆت بلاوێنە
بە ناوی خۆت بمانژێنە و بە ناوی خۆت بممرێنە

بە ئەسرینی چاوەکانمان، دەشۆینەوە گوناهانمان
ڕوحمەکەی تۆ زۆر بەتینە، کوا دەپۆشی ناحەزانمان؟

کوا دەپۆشی چاوەکانت، بە نای و نەی ناڵەکانم
کوا دەنوێنی ڕوحمی ڕەبیت، بە فرمێسکی خەونەکانم

یا ئیلاهی خۆت بنوێنە، بۆ دڵی من خۆت بمێنە
یا ئیلاهی خۆت کەرەم کەو، چاو بە دیدارت بگێنە

خۆشی دڵانمان خۆت بدە، زیکری نێوانتمان بدە
چاو لە دەستانمان مەکە، نان و نێومان خوت بدە

یا جەلالی زولجەلالی، یا خوداوەندی حەڵاڵی
ڕزق و رۆزیمان حەڵاڵ کە، شەوکەتی حاڵمان بدە

یا کەریمی ماڵ و حاڵم، یا وشەی سەر زاری ئاڵم
یا پەناهی بێ پەناهان، تۆ پەناهی ماڵە و ماڵم

لە کەناری ئاسمانت، منم چاوەروانی خوانت
بە ڕوحمی خۆت بمانگێنە، بە سەرداری ئافرانت

یا بەسیری کار و بارم، یا ڕەحیمی رۆژ و ساڵم
بە ڕوحمی خۆت چاو ببپۆشە لە کردە ناشیرنەکانم

یا حەبیبی دڵی ماتم، یا کەسی بێ کەسی کاتم
یا شەفیعی ڕۆژی مەحشەر، تۆ بپۆشە خەتاکانم

مینا قەرەنی دەوڵەت ئابادی . مهاباد

از طريق
مینا قرنی
منبع
sozimihrab
برچسب ها

مینا قرنی دولت آباد

استان آذربایجانغربی - مهاباد نویسنده و مترجم دارای ذوق شعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود
بستن