ادبیات

نه وروز هاته وه مزگینی به هار

بەهار

 

نه ورۆز هاتەوە مزگێنی بەهار

لەهەرلاوه دێ لەدەشتوکۆسار

سەری هەڵێناغونچەی بی خار

عەتری شیفایە بۆدڵی بیمار

دیسان ژیانەوە کانیی و روبار

خۆی رازاندەوە درەختی چنار

 نەخشاندی دیسان وا پەروەردگار

سروشتی جوانی بە نەخشو نیگار

شاهی وەرزانە وەرزەکەی بەهار

شایی گێرانە له گوند و لەشار

هاتەدەر لەماڵ کاکەی جوتیار

قۆڵی هەڵماڵی بەهیوای جه ­ببار

بەرەکەتی خوا لە بۆ کریکار

رژایە خوار زۆر و بێ ژماڕ

هەمو دڵخوشین بەهاتنی بەهار

حەمدی خوا دەکەین بە دڵو بە زار

دەپاڕینەوە بە دەنگو وهاوار

کە لێن ببوری لەمەی تاوانبار

لەگشت تاوانو گوناهانی پار

عەفومان بکاغەفوری غەففار

پەیمان ئەبەستین بەڵێن بێ ئەوجار

عومروکات نەکەین بەفیروخەسار

 

شەیدامەحمودی – شنۆ

 

برچسب ها
نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن