فتاویفقه

هاوسەرگیری لەگەڵ جنۆکه

پرسیار: لە فەزای مەجازیا گرتە ڤیدیۆیێک بڵاو بۆوه‌ که سەبارەت بە هاوسەرگیری لەگەڵ جندۆکان دەدوا! ئەم پرسیارەی خستەڕوو، ئایا هاوسەرگیری لەگەڵ جندۆکان دروستە؟!

وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەکورتی و بەپوختی لە دوو تەوەردا:

۱ـ پێناسەی جنۆکە: قوڕئان، بوونی جنۆکەی باس کردووە و سەلاماندوویەتی ئێمەی موسوڵمان بڕوامان بە تەواوی قوڕئان هەیە، بەتایبەت سووڕەتێک به ناوی سووڕەی (الجن)، باسی خووخدەی ئەوان دەکات و بە کورتی ئاوایان ده‌ناسێنیت:

ـ لە ئاگر دروست کراون، بە پێچەوانەی مرۆڤ کە لە گڵ دروست کراوە.

ـ دەرک و فەهمیان هەیە و ڕاست و ناڕاستی لێک جیا دەکەنەوە و دەتوانن بۆ وتەیان، بەڵگە بێننەوە.

ـ بەرپرسن وەک مرۆڤ.

ـ ئیمانداریان هەیە و بێباوەڕیان هەیە.

ـ حەشر و نەشر و زیندووبوونەوەیان هەیە.

ـ دەیانتوانی بچنە بۆشایی ئاسمان و گوێ بگرن لە فریشتەکان، بەس ئیستا ناتوانن.

ـ دەتوانن پەیوەندی بکەن بە مرۆڤەوە و بڕێ ئاگاداریان لێ وەرگرن.

ـ تاکی بەهێزیان تیایە، وەک لەناو مرۆڤا هەیە. یانی هەموویان زۆر بەهێز نین! بۆ وێنە کاتێ پێغەمبەر سولەیمان فەرمووی: کێ دەتوانێ تەختی بلقیسام بۆ بێنێ؟ دانەیێک لە جنۆکەکان بەناوی عیفریت وتی: من بۆت دەهێنم پێش ئەوەی چاوت له‌جێی خۆت هه‌ستی!

ـ پێش مرۆڤ دروست کراون.

– بە کورتی جنۆکە بوونەوەرێکی خەیاڵی نین.

۲ـ بەشی دووهەمی پرسیارەکە ئاوایە

ـ گەر قوڕئان وەخوێنین، تەنیا باسی هاوسەرگیری مرۆڤە هاوڕەگەزەکان دەکات، هیچ گرێبەستێکی‌ تر باس ناکات و بە ڕەوای نازانێ مەگەر لە ڕێگەی خەونەوە!

ـ ئەو فەرموودانەی بڕێ لە خەڵکی دەیهێنن و دەیکەن بە بەڵگە لەسەر هاوسەرگیری مرۆڤ و جنۆکە، هەمووی یا لاوازە یا هەڵبەستراوە: «کلها ضعیف لم تثبت فی السنه». بەڵکوو زانایان دەفەرموون که خوای گەورە لە سووڕتەی ڕوومدا دەفەرموێت: «وَمِنْ آیَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَکُم مِّنْ أَنفُسِکُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْکُنُوا إِلَیْهَا وَجَعَلَ بَیْنَکُم مَّوَدَّهً وَرَحْمَهً إِنَّ فِی ذَلِکَ لَآیَاتٍ لِّقَوْمٍ یَتَفَکَّرُونَ»، هەر هاوسەرگیری مرۆڤی بۆ مرۆڤ داناوە و جگە لەمە دروست نییە.

ـ دوو فەرموودە لە دایکە عایشە و ئەبووهوڕەیرەوە نەقڵ دەکەن که هیچیان لە سوننەتدا نه‌سه‌لماوه‌.

ـ خاوەنی تەفسیری ئالووسی دەفەرموێت: «اشبه شیئ بالخرافات!» یانی: «زۆرترین شتێکه که لە هیچ و خورافات بچێت، ئەم شتەیە». دوایی دەفەرموێت:
ـ جنۆکە نابینرێن! باشە پێم بڵێ کاتێ جنۆکە سکی بوو لە مرۆڤ، ئایا مناڵەکەی دەبینرێت یا نە؟ یا بەشێوەی جنۆکەیە یا لەسەر شکڵی مرویە!؟

ـ ئەگەر ئافرەتێ هاتوو سکی پڕبوو، وتی: تۆمەتم دوا مەخەن، هاوسەرگیریم لەگەڵ جنۆکە کردووە! ئایا ئەمە نابێتە دەرگای داوێن پیسی؟ ئایا لێی وەردەگیرێ شتیوا!؟

ـ کەواتە درۆیە، ناتوانرێ و قەت ڕووی نەداوە مرۆڤ لەگەڵ جنۆکە هاوسەرگیری بکات.

ـ زیاتر لە چوار مەزهەبمان هەیە، بەس لەناو مەزهەبە فەڕمییەکانیش هیچیان ئەم مژارەیان باس نەکردووە، بەڵکوو ڕەتیان کردۆتەوە.

– ️ئەوانەی لەملاولا، لە تێلگرام و… ئەم خەیاڵات و خوڕافاتە بە گوێی خەڵکا ئەدەن، ڕاست نییە و بۆ چەواشەکاری و بازاری خۆیانە و بەس.

سەعدی مرادی ـ بانە
پێداچوونه‌وه‌: سۆزی میحڕاب

از طريق
سعدی مرادی
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن