مهارت

هۆکاری پێکدادان (تصادف) چییە؟

ـ هۆکارەکان زۆرن بە ڕێژەی ترومبیلەکان و شۆفیرەکان! چون هەر شۆفیرێ یان ترومبیلێک گرفتو کێشەی خۆی هەیە. بۆیە پێویستە بە وردی ڕانندەگی بکەین و زووزوو ترومبیلەکان بەرینە لای وەستاکار بۆ ئەوەی ئیرادەکانیان لاببات.

لێرەیا جێی خۆیەتی ئاماژە بەو خاڵە سەرەکیانە بکەین کە ئەبنە هۆی پێکدادان لە نێوان ترومبیلەکان‌دا وەک”

۱ـ پێشەکی حەزەکەم ئاماژە بە فەرموودەیێک بکەم کە بناغەی زۆربەی بنچینەکانی ئیسلامە کە ئەفەرموێ: خوای گەورە چاکسازی و جوانکاری لە ناو تەواوی کاروباری ژیانا داناوە. یانی هەر ئیشێک کە بەتەمای بیکەیت بە جوانی و دڵسۆزانە بیکە هەم خۆت سوودی لێ ببەی هەم خەڵکی.
٭ واتە بە هەر تاکێکی کۆمەڵگا چاکسازی بکات لە خانووی، کۆمەڵگای، قوتابخانەی، ژینگەی، وەسیلەی سواری و…
ـ یەکێک لەو خاڵە سەرەتاییانەی گەڕۆک (ترۆمبێڵ) بریتیە لە؛
– پشکنین ( معاینه فنی)” قورئان ئاوا ئەفەرموێ: ببەخشن لە پێناوی خوادا، بە دەستی خۆتان خۆتان لە بەین مەبەن، چاکەکاربن و کارەکان جوان بکەن. جا ئەم ئایە پێمان ئەڵێ خەرجی بکەن لەو مژارانەدا کە سوود بەخشن بۆتان یەک لەوان ماشێنە کاتێ پشکنینی بۆ ئەکرێ، پشکنین یانی ئەم گەڕۆکە بێ عەیبەو ئەتوانی خۆت و خۆشەویستان‌و خەڵکی سوار کەیت چون تورمز و فەرمان و فەنەرو ڕۆنەکان‌و دەرگاو چراکانی‌و… هتد گشتی سالمن و بێخەمی لە لێخوڕین. بەس کە گوێت نەدایێ و کەمتەرخەمیت کرد کارەساتی گەورەی گیانی بۆ خۆت و بۆ خەڵکی بە هەمووتی ( دسته‌جمعی) ڕوو ئەدات.
ـ ئێستا وڵاتانی پێشکەوتوو گەڕۆکیان چاکردوە لە کاتی خەو یا بێهۆشی لێخوڕدا سیستمی پارێزگاری چالاک ئەبێ و ماشێنەکە ئەخاتە قەراغ جادە و ئەیوێستێنێت! ئەوان ئاوا گیان و ڕۆحی مرۆڤیان بەلاوە بە نرخە لانی کەم با ئێمە خۆمان مشووری خۆمان بخۆین بەوەی ساڵی جارێ یان دوو جار ماشێنەکانمان پشکنیان بۆ بکەین.
???? لە بیرمان بێ گەر پشکنین بۆ ترومبیل نەکرێ هۆکاری پێکدادانە.

۲ـ لێنت گۆڕین” کاتێ ئەزانێ لێنتی نەماوە یا درەنگ ئەیگۆرێ یا هی باشی سەرناخا.

۳ـ چراکان” بە داخەوە چراکانی ڕێک نیین هی پێشەوە سەروخوارن! خوارو خێچن! (خێلن) یان چرای ڕێنوێن (راهنما) شکاون! سووتاون! بێ خەم ئەڕوا بە شەوو بەڕۆژ! ???? چرای پڕ تیشکی بە هێز لە شەودا چاو بەر شەوارە ئەخات تا خولەکێک ڕوون نابێتەوە! ئەوە ئازای موسوڵمانەو حەرامە نابێ ببێ.
???? بازێ لێخوڕی بە تەمەن هەن کاتێ شۆفیری دەکەن بەس چرا هەڵدەکەن ئیتر چرای تیشک کەم یا زۆر نازانێ! ئەوەش نابێ شۆفیری بکات.
???? لەوەش سەیرتر ئەوەیە بازێ تەراکتۆر یان ماتۆرسوار بە چرای گوشیەکەیان ڕانندەگی دەکەن و دەچنە ناو جادە.
???? هەڵەیێکی تر ئەوەیە بە هۆی ڕووناکی ناوشار بازێک چراکان هەڵناکا! کە ئەوە خۆی هۆکاری ڕووداوی دڵتەزێنن.

???? چرای پڕ تیشکی بە هێز لە شەودا چاو بەر شەوارە ئەخات تا خولەکێک ڕوون نابێتەوە! ئەوە ئازای موسوڵمانەو حەرامە نابێ ببێ.
???? بازێ لێخوڕی بە تەمەن هەن کاتێ شۆفیری دەکەن بەس چرا هەڵدەکەن ئیتر چرای تیشک کەم یا زۆر نازانێ! ئەوەش نابێ شۆفیری بکات.
???? لەوەش سەیرتر ئەوەیە بازێ تەراکتۆر یان ماتۆرسوار بە چرای گوشیەکەیان ڕانندەگی دەکەن و دەچنە ناو جادە.
???? هەڵەیێکی تر ئەوەیە بە هۆی ڕووناکی ناوشار بازێک چراکان هەڵناکا! کە ئەوە خۆی هۆکاری ڕووداوی دڵتەزێنن.

۴ـ خێرای زۆر”

۵ـ پێشکەوتن” ناهێڵێ پێشی بکەوێ! یان لە شوێنی پێشکەوتن قەدەغەیە پێش دەکەوێ.

???? چەڵی وایە ماشێنی گەورە ( ماشین سنگین) ڕێگەی گرتوە ماشێنی چووکە سەریەک کەوتوونەوە کاتێ بەری بەر دەبێ کارەسات ڕوو ئەیات.
???? جاری وایە ماشێنی مودێل خوارێی ئێرانی گەرەکیەتی شان لە شانی ماشێنی دەرەکی بدات!.

۶ـ جەوسەق” (جاده) ڕێگە سەرەکیەکانی نێوان شارەکان کە زەرفیەتی بڕی زۆری ترومبیلی ئەم زەمانەی نەماوە! ئەوە گرنگترین هۆی پێکدادانە و بەرپرسانیش خۆیان بەشێک گوناحبارن.

???? نابەڵەدی ڕێگەو شەقامی وڵاتی غەریبایەتی هۆکاری پێکدادانە.

۷ـ تایە” (لاستیک)” تەگەری پێوە نەماوە ئەچێتە سەفەر بۆ هەندەران!

۸ـ گوشی” بەداخەوە بۆ گەنجانی ئێستە! فەرمان بە دەستێ دەگرن! جگەرە بە لا لێویەوە! گوشی بە دەستەکەی تریەوە! لە ناوشاربێ یان لە جادەیابێ!
???? سەیری پەخشەکەی ئەکا، یان بێ موبالاتە بۆ ئاوێنەکان و.. هتد.

۹ـ هەوای نەفس” بۆ ئاوینەکەت یان بۆ ئارەزوو بازی شۆفیری مەکە یان جەوگیر مەبە، یان ماشێنی سفرت کڕیوە تاقی مەکەوە ئاخۆ نەفەسی هەیە یان نە! یان ڕەفیق لە تایمی خۆت ڕەتت نەکا، واتە بۆ کەس لێخوڕی مەکە.
✅ نەفسی خۆت ژێر پێ بەیت باشترە نەک مناڵی خەڵکی ژێر پێ بەیت.

۱۰ـ ڕقەکاری” ڕقەبەرایەتی لە نێوان دوو شۆفیرا دەبێتە شەڕو تەسادوف.
ـ زۆر هۆکاری‌تر کە ئەبنە هۆی کارەساتی جەرگ‌بڕ کەواتە با یاسای هاتووچۆ چاو لێبکەین و بی پارێزین. چون یاساکان بۆ پاراستنی گیانی ئێمەی مرۆڤە بە تایبەت شۆفیرە بە رێزەکان.

✅ پیاوێکی دنیا دیدە ئەی ووت: سێ شت هەیە لە ژیانی مرۆڤ‌دا پاتە نابنەوە؛
۱ـ تەمەنی گەنجی
۲ـ نوێژ
۳ـ ڕووداوی هاتوو چۆ.

– کارەساتی هاتووچۆ” زۆرن ئەوانەی بە هۆکاری ڕووداوی هاتووچۆوە مردون و دایکان‌وباوکان‌و کەسووکاریان داغدار کردون. یان ئێستە لە ماڵا نەخۆشن و زەوی‌گیر بووگن چەن ساڵە.
ـ سەردانی نەخۆشێکم کرد کە بیست‌و پێنج ساڵە نیشتەجێیە لە ماڵەکەی‌دا بە هۆکاری هاتووچۆ! بە هۆی چڕانی ڕەگی مرۆخەوە (نخاع).

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا