دل نوشتهشعر

هەلی مەولوودی(شێعر)

مەولوودی

ئەی پێغەمبەر
ئەی مامۆستای خۆشەویستی
ئەی مامۆستای میهرەبانی
ئەی مامۆستای پاکی و چاکی
هەر تۆی کانگای عەشق و ئەوین

ئەی پێغەمبەر

تۆی سەروەرمان، ئەی رَحْمَهً لِلعالَمینَ
————
پێغەمبەری خۆشەویستم
ئەگەر ئەو ڕۆ ئێمه هەموو
ژن و پیاومان، مێرمناڵمان؛
پیر و لاو و هەرزەکار و زاناکانمان
تێکڕا هەموو ئەهلی چاکه و خۆشەویستی و خێرکردن و ده‌ستگیرۆیی و ئاریکاری و یارمەتی هەژارانین، ئەگەر ئەو ڕۆ
ئەهلی نوێژین، کڕنوش تەنیا بۆ خودا دەبەین و ئەهلی رۆژوین، چاو و زمان و دەست و پێ له حەرام دوور دەخەینەوه
ئەهلی حەجین، بۆ ئەمر و دەستوری خوا لەببەیک دەڵێین و ئەهلی خێرین و زەکاتین، هۆشمان بەلای فەقیرەوه
هەموو ئەو دەرسه جوانانه
له مەکتەبی تۆوه فێربووین
————-
خۆشەویستم

خۆشەویستی مرۆڤەکان، خزمەت بەگەڵ و به رزکردنەوەی وشەی جوان و پیرۆزەکان کردەوەی باش، ئازایەتی و برایەتی رێز له پیر و رێزی تایبەتی بۆ ژنان
دووری له غەیبه ت و بوختان
فێربوونی گشت زانستەکان
رێز بۆ یاسا به کەڵکەکان
خزمەت به دایکوبابەکان، به مناڵه سه غیرەکان ڕێبازی تۆن، دەرسی جوانی مەکتەبی تۆن بۆ ئێمه بوونه کردەوە
…………….
مانای ڕەحمەتی کردگار،
ئەخلاق بەرز، جوان کردەوە
پێغەمبەری ئاشتەوایی،
ئەگەر ئێمه موسڵمانین
خاوەنی کردەوەی جوانین
بەرێی و شوێنی تۆ دا دەرۆین
قوتابیانی مەکتەبی تۆێن.
————–
ئەی پێغەمبەر، ئەی خۆشەویست
ئەگەر ئێمه له یادی تۆ،
کۆبووینەوه و شادی دەکەین
ویستمان وایه یەکگرتووبین
هەموو وەک خۆشک و برا بین
له شەوگاری کورت و درێژ
بۆ لانەدان له و ڕێبازه
گشتمان بۆ یەکتر چرا بین.
دەمانهەوێ مناڵەکان
مناڵه ژیر و کاڵەکان
داهاتۆکانی ئەو هۆزه،
تۆیان هەر وا لا شیرین بێ،
پەیامه بەنرخەکان و
کردەوەکانت باس بکرێ.
—————-
خۆشەویستم،
تا به یادت کۆڕ بگیرێ
چێژی تازەت لێ وەردەگریین
تا به یادت کۆڕ بگیرێ
نه له مەولوود
له هەموو سات و کاتەکان
هێشتا کەمه
هێشتا بۆ باسکردن له تۆ، هەر کڵۆڵین
تا به یادت کۆڕ بگیرێ
دەعوەته بۆ ئیسلاح، بۆ چاکسازی
بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی
تاک و خێزان.
تا به یادت کۆڕەکان زیاتر بگیرێ،
دەرسی تازه له خوڵقی تۆ، وەردەگیرێ.
————————————–
ئەم کۆڕانه،
ئەم کۆڕه گەرم و پاکانه
بۆ گشت لامان هەڵ و دەرسه
حەڵقه و بازنەی خۆشەویستین.

ئەم کۆڕانه
کۆڕی دەمه زەرد کردنەوەی ئیمان
دوورکردنەوەی دڵ و زمان
له گوناحه و
له عسیان و له کردەوە ناشیرنەکان
ئەم کۆڕانه،ئەم کۆڕه گەرم و گوڕانه
تازه کردنەوەی پەیمانه، دەگەڵ ئەوین،
دەگەڵ سۆزی برایەتی، دەگەڵ دەعوەت
دەگەڵ پێغەمبەری ڕەحمەت
…………………..
توخوا وەرن به دەست خۆمان
ئەو کۆڕانه با کز نەکەین

ئەو هەڵانه
بو ناساندنی پێغەمبەرگیان
به ئاسانی له دەست نەدەین
رێگا له خۆمان وون نەکەین
ئەو کۆبونەوه جوانانه
هەڵی زێرینی کوردانه،
قوتابخانه و زانستگایه
تەئیدی خوای دەگەڵدایه
……………………….
خۆشەویستم
ئەی مامۆستای قوڕئانەکەم
تۆ مامۆستای گشت سوننەته جوانەکانی
بۆ هەموو مافه جوانەکان
مافی ئاژه ڵ، مافی درەخت
مافی گشت گیان لەبەرەکان.
چۆن تۆم هەبێ، ڕەحمم نابێ
چۆن تۆم هەبێ، هیوام نابێ
چۆن تۆم هەبێ، لا ڕێ دەڕۆم
گەر قوتابی مەکتەبی تۆم.
بێ شک هەموو به ڕاستمانه.
گەر موحەممەد، خۆشەویستی هەموومانه.
تۆ خودا وەرن با یەک بگرین
با یەک دڵ بین
قڕه و قین و شه ڕ و ناخۆشی، وه لانێین.

قورئان خوێن بین
نەرم و دڵ پاک
سوننەت گربین
گەش و کار چاک
تا دڵمان بدرەوشێتەوه
تەنیا جێی خوای ببێتەوه.
————–

ئێمه بەرزین، ئێمه باشترینی ئەرزین
تا ئەو کاتەی
مامۆستامان موحەممەده
ڕێمان هەر ڕێگای ئەحمەدە
تا ئەوکاتەی
بیرمان هەر وەک بیری ئەوە
به شوێن ئەو داین به کردەوە
به شوێن ئەو داین به کردەوە

نادر قارەمانی دیهبوکری – ١٢ ربیع الاول ۱۴۳۸

نمایش بیشتر

نادرقهرمانی دهبکری

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

یک نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا