اندیشهدل نوشته

هەڕاج کردنی برایەتی!!

هەڕاج کردنی برایەتی

براکەتم بە چەنە پێ دەفرۆشی؟

ئەمە سەردێڕی نوسراوەیەک بوو کە سەرەنجی ڕاکێشام و زۆری هەژاندم، هەر بۆیە چەن کەڕەت خوێندمەوە.
جارێک گوێم هەڵخست بۆ گوتاری پیاوێکی پیر کە لە شێوازی خستنە ڕووی وتووێژی نێوان دوو کەسدا، باسێکی بە نرخی دەورووژاند:
کەسی یەکەم گوتی: ئەرێ برادەرەکەت بە چەنێک داچۆڕاند؟
جوابی دایەوە: دوای بینینی نەوەت دانە هەڵە، وازم لێ هێناو لێی دوور کەوتمەوە.
کەسی یەکەم پێی گوت: بە هەڕاج دۆڕاندووتە!

ئەم بابەتە مێشکی تەزاندم،،،
ئەو برا هێژایەی توانی لە ئاستی هەشتاونۆ هەڵەی برادەرە بزۆڵەکەی چاو بنوقێنێ و لە دوای نەوەت هەڵە دڵی گەردی لێ بنیشێت و واز لە برادەریەتیەکەی بێنێت!!
بەڵام لەمە سەرسووڕهێنەرتر قسەی کەسی یەکەمە کە لۆمەی دەکات و پێی ئەڵێت: نەوەت هەڵە ئەو نرخە نیە کە شیاوی لە دەست دانی برادەریەتی بێت، کەواتە، دۆڕاندووتە.

پێت وایە برادەرەکەی من و تۆ چەن هەڵە دەژین بۆ ئەوەی لە پێناویدا وازیان لێ بێنین و وەدەریان نێین؟
ئەی ئەگەر برادەر نەبوو، بەڵکوو برا، یان خوشک، یان ژن یان …. بوو، دەبێ لە پێناو چەن هەڵەدا بیاندۆڕێنین؟
باب و دایک چی؟ لە بەرامبەر هەڵەدا هەڵدەسەنگێندرێن؟

ڕاستیەکان ئەوەمان بە گوێچکەدا دەدەن کە کۆمەڵگەی داڕماوی ئێمە زۆر چەلان هەڵەیەکی کردووەتە پاساو بۆ تـاراندنی داک و باب و دۆستان و خزمان.
بەڵکو کەسانێکی نەفس نزمی وا هەن کە تەنیا لە بەر ئەوەی گومانی خراپی لە مێشکا درووست بووە یان دوو زمانێک قسەی ناڕەوای لا درکاندووە، وازی لە کەسەکانی هێناوە.

پێت وایە کارێکی باش ناکەین گەر ئاوڕێک لە خۆمان بدەینەوە، بزانین خزمان و دۆستانمان بە چەنێک لە هەڕاجخانەدا بە جێ هێشتووە؟

بۆ ئەوەی تێ بگەین کە چەنێک دۆڕاوین بەوەی کە هاوەڵە گرانبەهاکانمان بە بێ نرخ لە دەست داوە پێویستە ئەم ڕاستیە بزانین کە نرخی ڕاستەقینەی هەر کەسێک کە پێوەندیت لە گەڵیا هەیە، تەنیا کاتێک هەستی پێ دەکەیت کە لە دەستی ئەدەیت و ژیانی دنیا بۆ تۆ بە جێ دەهێڵێت.
هەرگیز پێوەندیەکانت لە پێناوی هەڵەو سەرپێچیدا مەپچڕێنە با ئەو هاوەڵەشت کەسێکی زۆر گوێ نەدەرو سەرەڕۆ بێت، بەڵکو بەردەوام گوێ بیستی ئەم فەرموودەیەی خواوەند بە کە فەرموویەتی:
(والکاظمین الغیظ والعافین عن الناس والله یحب المحسنین )
ماچ کردنی لێبووردەیی نێوچەوانی مردوویەک کە ژیانی دنیای جێ هێشتووە، هیچ واتایەک نابەخشێت، گرینگ ئەوەیە لە قۆناغی ژیاندا بە خۆشەویستی و مێهرەبانیەوە هەنگاو هەڵ بنێینەوە.
هەڵەکان بخەرە ژێر پێت بۆ ئەوەی برایەتی درێژە بکێشێت و هەرگیز لە پێناوی هەڵەدا برایەتی مەخەره بازنەی فەرامۆشیەوە.
خوای باڵا دەست لە گشت لایەکمان خۆش بێت.

سەرچاوەی دەق: ئەنتەرنێت
وەرگێڕان بۆ کوردی: سەردار شەمامی

نمایش بیشتر

سردار شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا