اندیشهمهارت

هەڵەی لێخوڕین

٭ لە ئەبوومووساوە ڕەزای خوای لێ‌بێ بۆمان دەگێڕیتەوە کە وترا بە پێغەمبەری خوا (دخ) کام بەش لە ئیسلام گەورەیە؟ یان کام موسوڵمان بەرێزە؟ فەرمووی: ئەو کەسەی موسوڵمانان بە گشتی لە زمان‌و دەستی لە هێمنی و ئارامیابن. یانی کەس لە دەستیان ناڵەی نەبێ و زەرەری نەیبێ و قسەی خراپی بە کەس نە وتبێ.

ـ بە ویستی پەروەردگار باسی چەن هەڵەیێکی شۆفیرەکان دەکەین کاتێ دێنە بازارو ناوجادە.

۱⃣ خۆڕاگری” یانی سەبرت ببێ لە ڕانندەگی ئەم سەردەمەدا سەرکەوتوو دەبی لە شۆفری‌دا، یەکێ لەو ئەخلاقە بەرزانەی زۆربەی هەرە زۆری لێخوڕان لێی بێ بەشن سەبرە! گەر هەڵەیێک ڕووی‌دا بە خێراترین شێوە هەڵوێستی ناحەزو ڕەق ئەنوێنن بەرابەر بە یەکتری! بە تایبەت گەنجەکان! لە باتی ئەوەی ڕێزی یەکتر بگرن لەسەر هەڵەکان بە گژ یەکترا ئەچن و قسەی ناپاک ئەڵێن.

۲⃣ تووڕەیی” کاتێ سەبر نەما دیاردەی ناشرینی تووڕەبوون دێتە ئاراوە کە سەرچاوەی هەموو شەڕو خراپیەکانە.

۳⃣ زمان شڕی” بە داخەوە کاتێ ڕووداوێ یان خەتایێ ڕوو ئەدا زۆر بە توندی ئەدوێین! یەکسەر کە دابەزی پێش هەموو شتێ جنێوان ئەدات!
⛔️ هەرچەن پێی وایە ئازایەتیە بەڵام خۆ دۆڕاندن و خۆ سووککردنە، خەڵکی ئەیناسن چ ئا…
ـ جنێودان بە دایک‌وباب و هاوسەرو تەنانەت بەو کەسەی گەواهینامەکەشی داوەتێ! ئیتر وەک شێتووهار هەموو قسەیێک ئەڵێت! قورئان ئەفەرموێ: {تانه‌وته‌شه‌ر له‌ یه‌کترى مه‌ده‌ن}
[وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَکُمْ] وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌کتری مه‌ده‌ن، (چونکه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵکیدا وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت)
{ناو و ناتۆره‌ى ناشیرین له‌ یه‌کتر مه‌نێن}
[وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ] وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌کتری مه‌نێن. یان پێغەمبەری ئازیز دخ ئەفەرموێ: جنێو مەدەن بە دایەوبابی خۆتان! وتیان جاکێ ئەوندە گەمژەیە قسەی وا ئەڵێ؟! فەرمووی: گەر قسەی ناشرین بە دایک‌وباوکی خەڵکی ووت ئەوانیش جنێوت پێ دەدەنەوە کەواتە وەک ئەوە وایە خۆت جنێوت پێ دابن!.

⛔️ پۆلیس” یەکێکە لەوانەی بە حورمەتەو هاتووەتە سەرجادە گیان و ماڵی تۆ بپارێزێ کەواتە تاوانە جنێودان بە کەسێ لە سەنگەری پارێزگاری وڵات‌و من‌و تۆدایە.
۳⃣ ڕەچاو نەکردنی یاسای هاتووچۆ
۴⃣ سوود نەبینین لە چرا ڕاهنماکان! کە زۆربەی شەڕو فیتنەکان و سووکایەتیەکان هی ئەم بەشەیە! چون ئەو ماشێنەی لە دواوەیە چاوی لەو ڕاهنمایەیە کە تۆ بە کاری دێنی، ئەو نازانێ تۆ بۆ کام لا دەچی، بۆیە هەردوک ڕووداو ئەخولقێنن.

???? بە داخەوە زۆربەی ماشێنەکان بە کاری ناهێنن! سەیرکە”
ـ تەراکتۆر مەگەر تازەکانی چرایان پێوەبێ ئێنا ڕۆمانیەکان هەرنیانە!
ـ یان ماتۆری سێ چەرخە!
ـ بازێک هەر کە شکاوە چاکی ناکاتەوە.
ـ بازێک هەیانە بەس چراکەی ئەوندە لاوازەو کەم تیشکە چاو ناکرێ!

۵⃣ پشتوێنی هێمنی” (کمربند) لە ناو جادەیا کاتێ بە خێرایی زۆر دەروا.
???? خێرایی کەم لە شەقامی سەرەکی شارا، کە بە داخەوە دیاردەیێکی زۆر نا مرۆڤانەیە زۆر کەس کاری زەرووری یا نەخۆشی بە پەلەی هەیە یان موسافیرەو بەڵەد نییە ئەکەوێتە ناو ترافیکێ ئەوپەڕی دیار نییە!.
???? یان” خێرایێکی وەها کە بۆ مەهارکردن نابێ، کە دەبێتە ئەوەی خۆی تیاببات.
???? یان” ڕۆژانی هەینی لە جادەکانی دەرۆی شار ورد ورد ئەڕۆن بە بەهانەی ئیسراحەت! یەک ترافیکە سەیر! تەنانەت پۆلیسیش ڕۆڵی نییە.

???? یان” ڕاوەستانی دوو ڕەفیق لە ناوەڕاستی شەقام!
???? یان” ڕاگرتنی ترومبیل لەسەر کۆڵانەکان! یا بە شێوەی پارکی دووبلە کە دەبێتە تەنگ کردنەوەی شەقامەکە.
???? یان” دووکەڵ کردن لە شەقام.
???? یان” هەڕاوهۆڕیای ماتۆڕو مانۆڕ.

۶⃣ چراسوور” کاتێ زەردبووە یان چرکەکانی کۆتاییەتی گاز ئەداتا بە خێرایی تێپەڕ ببێ! کە ئەوە ئەبێتە کارەساتی ڕووداوەکان.

۷⃣ پێشکەوتن” (سبقت) ناهێڵێ پێشی بکەوە.

۸⃣ چرای نوور” شەوانە کاتێ ئەچیتە بازار ـ جادە، چرای ترومبیلەکان زۆر ئازارت ئەدەن! بازێک لە چراکان ئەوندە پڕ تیشکن چاوت شەوارە ئەکات.

???? هەست بە ئینسانیەت و قانوونییەت بکەین.

سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا