شعرمناسبت ها

وەخۆهاتنەوەیەک لە گەڵ خاکەلێوەو نەورۆز

وەخۆهاتنەوەیەک لە گەڵ نەورۆز

یوسف عزیزپور

نەورۆز ئەی دۆستی دێرینەی گەلوهۆز

باوەشم ئاوەلەیە  دەت خەمە ئامێز

نەورۆز بست بە بستی پێ دەشتوکوێستانان

لە تەدارەکی پێشوازیت دان لە کۆتایی زستانان

بۆ پێشوازی لەو میوانە

 کوردستان سەرمەستوو حەیرانە

تا جڵەوەی رۆژت لە دەست بگرن

بۆ هاتنەوەی تۆ شایی و زەماوەند بگرن

چوون سروشت کاڵای نوێ دەپۆشێ

بەفرو شەختەو تور دەدا،  پڕ بە تەنی خۆ را دەکێشێ

کەژو کێو بەهاتنەوەت خۆیان تەکاند

بەفریان هەڵدا، بە سەوزایی خۆیان نەخشاند

چاوت ڵێ یە کێوەکان لە ناو بڵێسەو گڕدا سەما دەکەن

بۆ پێشوازی بووکی نەورۆز داغەو پێدا دەکەن

باڵندەکانیش بە نەغمەو ئاواز ناز دەکەن

بۆ فرین بە سەر ئاگری نەورۆز خۆ سازدەکەن

کیژوکوری لاو بە بلوێرو بالۆرەو حەیران

خۆش دەکەن دڵان لە دەشتو سەیران

  مامە پیرەو دایە پیرە ساڵی تازەیان پیرۆز دەکەن

بە چاو گێرانێک رابردوی خۆایان وەبیر دەکەن

کێوەکان لە ناو گڕدا مەلە دەکەن

بناری بەختیان لە سەرناوە چاو لە بڵێسەت دەکەن

نەورۆزەکەم باڵا گەردانت بم وەرەوە  وەرەوە

لە بەفرو شەختەو کرێوە دورم کەروە کەرەوە

کە هاتیەوە بۆ کوردوستانو ئیرانم

پاش کۆییت دەکەم من هۆزی سۆرانم

تا وەکو چیا پێ لە ناو ئاگر دا کوتم

شێعرو شعورم گەر پۆشی باڵات نەکەم راست نیەو درۆ دەکەم

تا وەک چیا سەرسەوز ببمەوە

بە هاتنەوەی ساڵی تازە بگەشێمەوە

نەورۆز ئەوجارەش هەر پیرۆز بی

لابەری خەفەتو دەرد بی

لە خۆشی هاتنەوەت زەی زەماوەندی گڕکان دەکا

قەڵش قەڵش دەبێو سەوزەو شنایی دەر دەکا

وەک ساڵی ساڵان

 گوڵە گەزیزە موژدەی پێ یە بە دۆستوو هاواڵان

وەک مناڵی ساوا گوڵە گەزیزە

موژدەی پێیە بۆ وەی شادە یا زیزە

گولە گەزیزە پیش هەموو گوڵان سەر هەڵدەدات

موژدەی خۆشی بە دۆستو ئەحباب دەدات

لە خۆشیانە زەوی زەماوەندی گڕکان دەکا

شمشاڵە کونگراوەکەی من دڵشکاوەکان شاد دەکا

نەورۆز بە هاتنت بەهارم بۆ دێنی

منداڵە زیز بووی کەۆنە نیشمانم بۆ دەلاوێنی

بە رەو وەرزێکی نوێمان دێنی

سەرماو شەختەو کرێوەمان لێ دەتارێنی

مناڵە خنجیلانەکانمان دە حەسێنیەوە

فرمێسکی بەر سەرمای زستانیان لە کۆڵمان دەستریەوە

بە سەوز کردنی گووڵو گووڵزار

پێک شاد دەکەیەوە دۆستو نەیار

دار چرۆ دەر دەکا

بوبول ئاواز خۆش دەکا

کەو لەو دوندە بۆ ئەو نوالە پەرواز دەکا

بە قاسپەقاسپی بەر بەیان دڵی ناساز شاد دەکا

لە خۆشیانە لە شیوو دۆڵ ناخوێنێ

بۆ بەرزایی هەڵدەکشێ تا خەواڵو وەخەبەر بێنێ

بۆیە شادم سۆسنەو وەنەوشە خۆشیم بۆ دێنن

کە لە قەراغی چەمو شەتاو سەر دەردێنن

هاژەی رووبارەکانت، قەڵبەزەی کانیاوەکان

قەت ناگۆرمەوە بە سەماو رەقسی های ڵودەکان

قەت ناگۆرمەوە دەنگی بولبولی بەربەیان

بە رەقسی نووری یەهودیو مەسیحیان

لە لاقەدو لا پاڵو نواڵ

باڵندەکان دەچریکێنن خۆشدەکەن دڵان

بە فەرمانی خوای بانی سەری کە تاریکی شەو تێپەری

پشووی ئارامی دەکێشن هەموو مەخلوقی سەرزەوی

باڵندەکان هەموو لە بەرەبەیان دەکەنە چریوەو قریوە

مووژدەی ئەوە دەدەن تاریکایی تێپەریوە

بولبول لە تاوی گووڵ دەنالێنێ

خۆشی بۆ دڵشکاوان دێنێ

دەگ پیرۆز بی نەورۆز

 لە خوا تەمەننا دەکم خۆش بی بۆ گەلوهۆز

نەورۆز لەگەڵ گرفەو لرفەی ئاگری تۆ

من چاوم گێراوە بۆ ڕابردووی ژیانی خۆ

سروش سەرقاڵە ئاشتی لەگەڵ خۆی دەکا

شەختەو سەرماو بەفر لە خۆی دوور دەکا

 تالیەکانی رابردووی خۆی هەموو لە بیر دەکا

بۆ وەرزێکی تازەی پڕ لە خۆشی خۆی ساز دەکا

لە یەکەم رۆژی خاکە لێوە تورەی توور دەدا

بزەی دەخاتە سەر لێوە

لە کانی وشک بو ئاو دەر دەقوڵینێ

لە گووڵی ژاکاوی پەرپەر بو گوڵ دەروێنێ

لاولاوە  لاو دەبێتەوە

لە گەڵ تیشکی هەتاو ئاش دەبێتەوە

لاولاوە دەگەڵ دەرکەوتنی گزنگی هەتاوە

پەلکو گووڵی بەم لاو بەم لا دا شۆر دەبێتەوە

غونچە سەر دەردێنێ

بە بۆنی خۆشێ خۆی کیژو کوور دەلاوێنی

شیبای بەرە بەیانیان غونچە دەروێنێ

بۆنە خۆشەکەی بۆ دەماغی نەخوشو ساغ دێنێ

نەخۆش چادەبنەوە

بە پەیامی خۆشی سروش هەڵدەسنەوە

لە خاکە لێوە تا بانە مەر

سرووش بەرگی سەوز دەپوشێ یەکسەر

چەن خۆشە کەژوو کێو بەرزایی و نەوی

هەمووی نەخشاوە بە گووڵو گیا دەشتو کەوی

نەورۆز چەژنی لە مژینەی گەڵوهۆز

منیشت ڕاچڵکاند ببمە نمونەی باشی هۆز

وەک سروش نوێ ببمەوە

لە ژەنگوژاری تاوانی زۆر پا ببمەوە

وەک خاکە لێوە کە بزەی لە سەر لێوە

خۆن دەرباز کەین لە دەست سەرماو کرێوە

با بێین لە گەڵ خالقی خۆن ئاش بینەوە

لە تاوانی کەلەکە بووی بێ ژمار پاک بینەوە

لە خۆ پێ زۆریو ساردو سری دوور کەوینەوە

لەگەڵ هەموو خزموو کەسان ئاش بینەو

خوایە بەندە هەموو لە قاپی تۆ گەدایە

هەر لێبوردەیی تۆیە بۆ وان شیفایەی

باستامبەگیش پتر هەژارە

رووی حزوری نیە بۆیە نادیارە

خاکە لێوە                                                    

خاکە لێوە کە بزەت لە سەر لیوە

رازەوەتەوە بە تۆ دەشتو دەرو کێوە

خوانی خوای راخراوی

بۆ گیاندارو عیسانان بەش بەش کراوی

مەلو باڵندان هەموو لە خۆشیانت فرین

پێدەشتیان جێ هیشو بۆ بەرزاییان فرین

لە خۆشیانە مەستوو حەیران بوون

بۆ ژینو ژیان هەودا بوو

خاکە لێوە چەند خۆشە نەغمەی باڵندانت

هاژەی شەتاو و کانیاوانت

چۆرچۆری بەفری بەر هەتاوت

تکانی دلۆپ دلۆپی رەنووی دادەپاوت

لە شیتر و نواڵو بستوت

لە سرتەو ورتەی باڵندانی لە خەم رستوت

لە نێو وان دایە شای باڵندان

هەڵوی بەرزە فری چیاو بڵندان

جار جاریش زەوی جێدێڵێ

بۆ پەڕپەڕۆچکەی عاسمان دەفڕێ

لە داخی قەلە رەشەو قلە باسکە

پڕ بە دڵی دەچڕێ

دەڵی لە ناو ئەو سرووشتە جوانە

بۆ وا دەژین بە ناپیاوانە

دەڵی من کە شاجوانی باڵندانم

قەت خۆم ئاوێتەی وان ناکەم چوون لە بەر دڵانم

قەت لەشوێنی پەستوو بۆگەن ژیان ناکەم

لە ناو پەلەوەران بۆ ژیانێکی کەم خۆ رووسیا ناکەم

چوون ژین ئەوکاتە ژینە سەربەرزانە ژیابی

نەک ژیانەک بێ زیندووی، مردوو ناو نرابی

از طريق
یوسف عزیزپور
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

یوسف عزیزپور

@ استان آذربایجان غربی- پیرانشهر @@ نویسنده و مترجم @ فعال اجتماعی و دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن