تاریخ

وەرزی ئیش‌وکار و جلوبەرگی کرێکار

کرێکار

مرۆڤ بە گشتی ڕێزی گیراوە، بە چاوی ئەدەب و حورمەتەوە سەیری کراوە. یەک لە نموونەی ڕێزداری بریتییە لەوەی فەرمانی پێکراوە پاک‌وخاوێن بێت لە هەرکوێ بێت، لە ماڵابێ یا لە دەشت‌ودەر، یا تەنیا ژیان کات یا لەناو کۆمەڵگەیا بێت، بگرە کاتێ دێتە ناو کۆمەڵگا پێویستە چاکتر پاکژی ڕەچاو کات و یاسای پاکی موڕاحات کات. بۆیە لە حەوتوودا لانی کەم جارێ لەسەرمان پێویست کراوە ئەبێ خۆمان بشۆین و بەرگی نوێ و پاک لەبەرکەین و نینۆک بکەین.

بە تەوز و پێویستم زانی بابەتێ بنووسم لەم وەرزی بەهار و هاوینەیا کە خەڵکی بە گشتی سەرقاڵی ئیش‌وکاری کشتیارین و لەبەر ماندوویی کەمتەرخەم دەبن و بە جل‌وبەرگی خۆڵاوی و تۆزاوی دێنە ماڵەوە و یا دەچن بۆ مزگەوت !! بە بەهانەی هیلاکی ناتوانن جلیان بگۆڕن! ڕاستە ماندوون، لەشیان ساغ بێ و لە بەڵا بەدووربن و لە تەڵا نزیک، بەس نابێ بە بەرگی ئیش کردنەوە بچن بۆ مزگەوت، چونکه هەستاون بە ئیشێکی بێ شەرعی! دوو ڕێیان لەبەرە بۆ ئەوەی لەم بێشەرعییە بەدوور بن:

۱- دەبێ لەسەر مووچەکەیان جلی ئیش‌وکاریان ببێ و لە کاتی چالاکی مڵکداریا بەکاری بێنن.
۲- یا نابێ بەو جلوبەرگەوە بچنە مزگەوت! بڕێک لە خەڵکی بەتایبەت دێهاته‌کان، بە بەهانەی نوێژی بەکۆمەڵ بەو پۆشاکە پۆخڵەوە دەچنە مزگەوت (دەتوانم بڵێم بەبێ سووکایەتی بە کەس) گەر ئاوا بچنەوە ماڵه‌وه‌، ڕێیان نادەن بچنە ژووره‌وه‌، ئیللا دەبێ لە حەوشە جلیان بگۆڕن و بە بەرگی خاوێنەوە بچنە ژووره‌وه‌! واش هەموو نەوڕۆزێ گەردیلەی ماڵ دەگرن [خانه‌تکانی] دەی موسوڵمان چۆن بۆ ماڵی خۆت ئاوا بە قەدری، بەڵام بۆ ماڵی خوا ئاوا بێگوێی؟!

من پێم وایە کەسێک لەبەر خاوێن نەبوونی جلەکانی و بۆن ئارەقی لەشی و تۆزی بنگوێی و ڕعایەتی خەڵکی مزگەوت و… نەچێتە مزگەوت، خێری جەماعەتەکەی بۆ ئەنووسرێ، خوا یار بێ.

با چاوێک بخشێنین بە قوڕئان و فەرموودە شیرینەکانی بیلبیلەی چاومان، بزانین چۆن ئەم بابەتەیان هەڵسەنگاندووە و چۆن پشتیوانی مژارەکەی ئێمە دەکەن. سەرەتا قوڕئان دەفەرموێ: «یَا بَنِی آدَمَ خُذُواْ زِینَتَکُمْ عِندَ کُلِّ مَسْجِدٍ وکُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ» ئەی نەوەکانی ئادەم لەلای هەموو مزگەوتێ (نوێژێ) خۆتان وەڕازێنن و خۆتان داپۆشن و زیادەڕەوی مەکەن. ئەم ئایەتە فێرمان ئەکا کاتێ چووینە مزگەوت، پاکژی ڕەچاوکەین، نەبینە ئازار بۆ مزگەوت و جەماوەر بەگشتی و دانیشتوانی گەڕەک و گوند و مزگەوت بە تایبەتی.

پێغەمبەری پێشەوا(د.خ) دەفەرموێ: کاتێ نوێژتان خوێند، لیباس لەبەر کەن، چۆن خوای گەورە لە پێشترە لە هەموو کەس کە خۆی بۆ وەڕازێنی.

یا دەفەرموێ: کەس لە ئێوە لە یەک لیباسا (جلی ژێره‌وه‌ کە تەنک بێ، پێستت دیار بێ) نوێژ نەکا کە شانەکانی ڕووت بن! (ڕیکابی) یانی دەبێ جلی شایستە لەبەر کات.

لەوانەیە بوترێ: یانی بە ژێرکراس و ژێر پانتۆڵەوە نوێژ دروست نییە؟ بە تایبەت نوێژی بەیانیان؟ زانایان ڕایان جیاوازە؛ بڕێکیان دەڵێن: دروست نییە. بەشێکی تریان دەڵێن: ناپەسەندە (مکروه). بەڵام باش وایە خۆت پۆشتە بکەیتەوە و جا نوێژ بکەیت، چون لیباس لەبەرکردن واجبە بۆ نوێژ! ئەوە شتێکە خەڵکی ئێمە لێی کەمتەرخەمن.

ئۆمێدم هەیە بە خوای دڵۆڤان لەم بەڵای ڤایرۆسە خۆمان و بنەماڵە و کەسوکارمان بپارێزێ.
ئەم تەمەی وڵاتی داگرتووە، وەیڕەوێنێ تاکو مزگەوتەکانمان بۆ ئاوەیان بکرێتەوە جارێکی‌تر.

۲۷۲۰/۱/۲۸ کوردی.
سەعدی موڕادی ـ بڵەسەن
سۆزی میحڕاب

از طريق
سعدی مرادی
منبع
http://sozimihrab.org/
برچسب ها
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن