تاریخ

پارانه وه و لالانه وه

خوایه خۆش ببه له مردوکانمان

هە روا  له  ئێمه  و  پێشێنیانمان

 

ڕه حمه ت  بێ لە گە ڵ  دایک و بابمان

وە ک و چۆن ئه وان بویان له گە ڵمان

 

ئه ولادی باش و لێزان له کاران

ببە خشه پیمان ئه ی کردگارمان

 

له ترسە نۆکی و نامه ردی و په ستی

به دورمان  بخە  خوای  مێهرە بانمان

 

له ده س هە ژاری و به رگی بێکاری

ڕزگارمان  بکە  ئه ی  په ناگامان

 

دین فرۆشان و خائینان به گە ل

شه رمه زار بکە له به ر چاوانمان

 

هە رچی به دخوازە به دین و گە لمان

به دوری  بکە ی  له دین  و  خاکمان

 

ژینی سه ربه ستی وڵات پارێزی

ببێتە هە ست و بیر و ئاواتمان

 

هە رچێکی به ڵا و فێڵی دوژمنە

با به رمە لا بێ له ڕوح و ژیانمان

 

ده ربه ده ران  و  زیندانێکانمان

خوایه ڕزگارکە  بێنە وە  ناومان

 

پیاو و ئافره تی به شه رم و حە یا

بکە  جێ گیری  بێ  ئابڕۆکانمان

 

ئاشتی و  ژیانی پڕ  له ئازادی

بکە هە وێنی گشت کاره کانمان

 

ده ستی به هێز و سامانی به سوود

به ده ستی تۆیە پڕ کە دە ستانمان

 

خوایه بڕژێنە په ڵه ی ڕه حمه تت

به سه ر دە شتایی و گشت کێوە کانمان

 

وە خە به ر بێنە  خوایه  نوستوان

بانە بن به کۆسپ له ڕێ ی ژیانمان

 

له بۆ”بابۆڵی” و کوردی ماف خوراو

تۆ پشت و په نای  ئه ی کردگارمان

 

دانە ر:عبدالواحدرحمت الله(بابۆڵی نە ڵۆسی)

 

ڕێکە وتی ۲۰ی به فرانباری ساڵی ۹۳ی هە تاوی

له ئاوایی کولیجە هۆنراوە تە وە

برچسب ها
نمایش بیشتر

عبدالواحد رحمت الله

نویسنده و شاعر و مترجم آذربایجان غربی - مهاباد خطیب و دعوتگر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا
بستن
بستن